حوكمی كاركردن له‌كارگه‌یه‌كدا كه خواردن دروست ده‌كات بۆ هه‌ندێك له ئاژه‌ڵان كه پێكهاتوه له‌گۆشتی به‌راز
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕراوه بۆ
پۆڵێنه‌كان
سەرچاوەکان
Full Description
- حوكمی كاركردن له‌كارگه‌یه‌كدا كه خواردن دروست ده‌كات
- بۆ هه‌ندێك له ئاژه‌ڵان كه پێكهاتوه له‌گۆشتی به‌راز
حوكمی كاركردن له‌كارگه‌یه‌كدا كه خواردن دروست ده‌كات
بۆ هه‌ندێك له ئاژه‌ڵان كه پێكهاتوه له‌گۆشتی به‌راز
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له سایتی ئیسلام هاوس
﴿ حكم العمل في تصنيع طعام الحيوانات المشتمل على لحم الخنزير ﴾
پرسیار : ئایا دروسته كاركردن له‌كارگه‌یه‌كدا كه كاری دروستكردنی خواردنی ئاژه‌ڵانه كه پێكهاتووه له گۆشتی به‌راز .
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست ودرود وڕه‌حمه‌تی فراوان بۆ سه‌رگیانی پێشه‌وای باوه‌ڕداران محمد وئاله وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكـه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
یه‌كه‌م : دروسته گۆشتی مرداره‌وه‌بوو بدرێت به ئاژه‌ڵانێك كه گۆشتیان ناخورێت وه‌ك سه‌گ و پشیله، له‌ناویشیاندا دروسته گۆشتی به‌رازیشیان بدرێتێ، چو‌نكه له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا به‌مرداره‌وه‌بوو داده‌نرێت ئه‌گه‌ر چی سه‌رببرێت یان مرداربوبێته‌وه و سه‌رنه‌بڕابێت .
ئیمامی نه‌وه‌وی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له مجموع به‌رگی 4 / لاپه‌ڕه 336 دا ده‌ڵێت : دروسته مرداره‌وه‌بوو بدرێت به سه‌گ و باڵنده‌كان، وه خوادرنی پیسیش بدرێت به ئاژه‌ڵان .
شێخ الإسلام ابن تیمیة له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ڵێت : دروسته ئاگر به شه‌راب و عه‌ره‌ق بكوژێنرێته‌وه، وه خواردنی مرداره‌وه‌بوو بدرێت به باڵنده‌ی باز و هه‌ڵۆ، وه جلوبه‌رگی پیس بكرێته به‌ر ئاژه‌ڵان، وه له به‌ناوبانگترین ڕای زانایانیشدا دروسته چرا دابگیرسێنرێت به زه‌یتی پیس ( ئه‌و زه‌یته‌ی له ڕۆنی ئاژه‌ڵه حه‌رامه‌كان ده‌گیرێت ) ئه‌مه‌ش ڕای به‌ناوبانگه لای ئیمام ئه‌حمه‌دی كوڕی حه‌نبه‌ل، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م شته پیسانه به‌م شێوه‌یه وه‌ك ئه‌وه وایه كه له‌ناویان ببه‌یت به‌بێ بوونی هیچ زیانێك ( فتاوی الكبری به‌رگی 1 / لاپه‌ڕه 433 ) .
دووه‌م : دروست نیه فرۆشتی گۆشتی به‌راز چ خۆی به‌ته‌نها بێت یان تێكه‌ڵاو بێت له‌گه‌ڵ شتی تردا، له‌م باره‌یه‌وه له سه‌حیحی بوخاری فه‌رمووده‌یه‌ك به‌ژماره ( 2236 ) هاتووه، له سه‌حیحی موسلیم یشدا به ژماره ( 1581 ) به‌م شێوه‌یه هاتووه : عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ عَامَ الْفَتْحِ وَهُوَ بِمَكَّةَ : ( إِنَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ حَرَّمَ بَيْعَ الْخَمْرِ وَالْمَيْتَةِ وَالْخِنْزِيرِ وَالْأَصْنَامِ ) واته : جابری كوڕی عه‌بدوڵا ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه له‌و ساڵه‌ی كه شاری مه‌ككه‌ی تێدا فه‌تح كرا گوێی له پێغه‌مبه‌ری خودا ( صلی الله علیه وسلم ) بوو ده‌یفه‌رموو : خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی حه‌رام و یاساغیان كردووه كه كڕین و فرۆشتن به شه‌راب وگۆشتی مرداره‌وه بوو گۆشتی به‌راز وبته‌كانه‌وه بكرێت .
ئیمامی نه‌وه‌وی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) له مجموع به‌رگی 9 / لاپه‌ڕه 289 دا ووتویه‌تی : دروسته گۆشتی مرداره‌وه‌بوو بدرێتی به‌و ئاژه‌ڵانه‌ی گۆشت خۆرن به‌ڵام دروست نیه كڕین وفرۆشتنی پێوه بكرێت .
پرسیاریش كرا له شێخ محمد بن صالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌رباره‌ی ئه‌و قوتوه خواردنانه‌ی ده‌درێت به پشیله وپێكهاتووه له گۆشتی به‌راز كه ئایا دروسته بیكڕیت وبیده‌ی به پشیله ؟
له‌وه‌ڵامدا ووتی : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و قوتوه خواردنانه بكڕرێت، ئه‌وه دروست نیه، چو‌نكه دروست نیه پاره بدرێت به گۆشتی به‌راز و بیكڕیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو بینی فڕێدرابوو هه‌ڵێ گرته‌وه و دای به پشیله‌كه‌ی هیچ قه‌یدی ناكـــات ودروسته، خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
جا له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌وه دروست نیه كاركردن له كارگه‌یه‌كدا كه ئیشی دروستكردنی خواردنیێك بێت كه پێكهاتبێت له گۆشتی به‌راز یان له‌هه‌ر مرداره‌وه بوویه‌كی تر، چو‌نكه كارێكی له‌و شێوه‌یه یارمه‌تیدانی كه‌سانێكه له‌سه‌ر تاوان و گوناهــ ، چو‌نكه مه‌به‌ست له‌دروستكردنه‌كه‌ی فرۆشتنیه‌تی گه كارێكی حه‌رام و یاساغه وه‌ك له‌پێشتر ڕوونمان كرده‌وه، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ( وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَى وَلا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ) {المائدة/2} واته : هاوكاری ویارمه‌تی یه‌كتر بكه‌ن له‌سه‌ر كاری خێر وچاكه وله‌خواترسان، وه هاوكاری یه‌كتر مه‌كه‌ن له‌سه‌ر تاوان و دوژمنكاری، جا له‌خوا بترسن بێگومان خوای گه‌وره تۆڵه‌ی توند وبه‌سۆیه .
خوای گه‌وره زانا و شاره تره .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام