×
مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود: یه‌كێكه‌ له‌ زانا به‌ناوبانگی كوردستانی عیراق، له‌ دێی یاڵانپێی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی له‌ ساڵی ١٩٥٠ زاینی له‌ دایك بووه‌. - مامۆستا ـ خوا لێی خۆش بێ ـ ڕۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بوه‌ له‌ گۆڕه‌پانی بانگه‌واز و جیهاد و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانستی شه‌رعی له‌ كوردستان. - خاوه‌نی چه‌نده‌ها كتێب و نامیلكه‌ی ئیسلامیه‌. - خاوه‌نی ته‌فسیری قورئانی پیرۆزه‌ به‌ زمانی كوردی. - له‌ ٦ موحه‌ره‌می ساڵی ١٤٢٧ وه‌فاتی كردوه‌ له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌.خوای گه‌وره‌ به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد كاته‌وه‌.