×
سیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ محمدی كوڕی المنجده‌وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌ : " ئه‌گه‌ر كه‌سێك مانگایه‌كی ئاوسی فرۆشت به‌ كه‌سێكی تر، كڕیاره‌كه‌ مه‌رجی سێ ڕۆژی بۆ فرۆشیاره‌كه‌ دانا كه‌هه‌ردوولایان سه‌رپشك بن له‌ ئیمزاكردن یان په‌شیمان بوونه‌وه‌، له‌و ماوه‌یه‌دا مانگاكه‌ زا وگوێره‌كه‌یه‌كی بوو، له‌پاش دوو ڕۆژ فرۆشیاره‌كه‌ وویستی گرێبه‌ستی كڕین وفرشتنه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌، ئایا ئه‌و گوێره‌كه‌ بۆ كام لایان ده‌بێت ؟

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی ماڵپهڕی ئیسلام پرسیار و وهڵام كرواه : -

    پرسیار : ئهگهر كهسێك مانگایهكی ئاوسی فرۆشت به كهسێكی تر، كڕیارهكه مهرجی سێ ڕۆژی بۆ فرۆشیارهكه دانا كهههردوولایان سهرپشك بن له ئیمزاكردن یان پهشیمان بوونهوه، لهو ماوهیهدا مانگاكه زا وگوێرهكهیهكی بوو، لهپاش دوو ڕۆژ فرۆشیارهكه وویستی گرێبهستی كڕین وفرشتنهكه ههڵوهشێنێتهوه، ئایا ئهو گوێرهكه بۆ كام لایان دهبێت .

    وهڵام : سوپاس و ستایش بۆ خوای گهوره و میهرهبان و درودو صهڵات و سهلام بۆ سهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمد المصطفی و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه ..

    يهكهم : جمهوری زانایان ڕایان وایه كه موڵكیهتی ئهو گوێرهكهیه ناگوازرێتهوه بۆ كڕیارهكه، ههر بۆیه ئهو زیاد بوون وگهشهكردنه چی جودا بێت یان لكاویش بێت بهو ماڵهی دهفرۆشرێت لهو ماوهیهی كه دهستنیشان كراوه بۆ پهشیمان بوونهوه بههیچ شێوهیهك بۆ كڕیار نابێت، ئهمهش كۆ ڕای جمهوری زانایانه ..

    بهڵام ڕای بهناوبانگ لای حهنابله ئهوهیه : كه موڵكیهتی ئهو گوێرهكهیه دهگوازرێتهوه بۆ كڕیار، وه ههرشتێكی تر لهگهشهكردنی جودا بووهوه، ههر بهو شێوهیهیه، جگه لهو گهشهكردن وزیاد بوونهی كه جودا نابێهوه له ئهصلی كاڵا فرشراوهكه، چونكه ناتوانرێت جودا بكرێتهوه و تهسلیمی كڕیار بكرێت .

    له ههمان كاتدا حهنابلهكان ڕایهكی تریان ههیه كه ریوایهت كراوه له ئیمامی ئهحمهدهوه، ئهویش ئهوهیه : ئهو ماڵه زیاد بوو گهشه كردوهی لهو ماوهیهدا زیاد دهكات زهمانهت دهكرێت بۆ كهسی كڕیار، ئهویش بهوه دهبێت كه نرخی ئهو ماڵه زیاد بووه بخهمڵێنرێت و بدرێت به كڕیار، ئهم ڕا و ڕیوایهتهیش ههڵبژارده و ڕای پهسهند كراوی شێخ الاسلام ابن تیمیه و شێخ ابن عثیمین و غهیری ئهوانیشه ..

    دووهم : ئهگهر ئهو مانگایه به ئاوسی فرۆشرا، و پاشان پێش تهواو بوونی ئهو ماوهیهی دایانناوه بۆ پهشیمان بوونهوه مانگاكه گوێرهكهی بوو، وه كڕیارهكهش مانگاكهی گهڕاندهوه بۆ فرۆشیارهكه ئهوا دهبێت گوێرهكهكهشی بۆ بگێڕێتهوه لهگهڵیدا، تهنانهت لهسهر ڕای مهشهور و بهناوبانگی حهنابلهیش كه ڕایان وایه ماڵی گهشهكردووی جودا بووهوه لهماوهی پهشیمان بوونهوهدا بۆ كڕیارهكهیه، ئهوا دهبێت ئهو گوێرهكهیه بگهڕینڕیتهوه بۆ فرۆشیارهكه، چونكه گرێبهستهكه لهكاتی كڕین وفرۆشتنهكهدا لهسهر مانگا و گوێرهكهكهش بهستراوه، وه ئهمهش به گهشه كردن و زیاد بوونی جودا دانانرێت، بهڵكو گهشهیهكی لكاو و پهیوهسته به ماڵه فرۆشراوهكهوه، وهك ئهو شیره وایه كه لهگوانی مهڕێكدایه لهكاتی گرێبهستی فرۆشتنیدا، ئهگهر هاتوو كڕیارهكه پاش گرێبهستهكه و پێش جودا بوونهوه شیرهكهی دۆشی، بهڵام پاشان ههر لهو مهجلیسهدا گرێبهستهكهیان ههڵوهشاندهوه، ئهوا دهبێت مهڕهكه وشیرهكهش بگهڕێنرێتهوه بۆ خاوهنی مهڕهكه، وه ناوترێت ئهو شیره ماڵێكی گهشه كردووی جودایه، به پێچهوانهی ئهو شیرهی كه له پاش گرێبهستهكهوه لهگوانی مهڕهكهوه زیاد دهكات لهو ماوهیهی كه بۆ پهشیمان بوونهوه دایانناوه، چونكه ئهو ماڵێكی گهشه كردووی جودا بووهیه لهموڵكی كڕیارهكهدا دروست بووه، ههر ئهمهش ئهو گهشه كردنه جودابووهیهیه كه زانایان و فوقههاء زۆر باسیان لێوه كردووه لهكاتی سهرپشك بوون بهیهكێك له عهیبهكاندا، چونكه عهیب و كهموكورتیهكان جاری وا ههیه درهنگ دهردهكهون، به تایبهتی له ماڵات و ئاژهڵادا وورده وورده دهردهكهوێت، ئهمجا لهو كاتهی كه ئهو ئاژهڵه لهموڵكی كڕیارهكهدا بوو ئاوس بوو ئهوا موڵكی كڕیارهكهیه، جا كاتێك بێچووهكهی بوو وه دواتر دهركهوت كه ئهو ئاژهڵه عهیب وكهمو كورتی ههیه، ئهوا دهتوانێت به كهموكورتیهكهوه بیگهڕێنیتهوه بۆ فرۆشیارهكه، بهبێ ئهوهی سكهكهی (بێچوهكهی) بۆ بگێڕێتهوه، ئهمهش ڕای مهشهوری مهزههبی حهنابلهیه ..

    ابن قدامهش لهم بارهیهوه ووتوویهتی : " فإن كان المبيع حاملاً فولدت عند المشتري ، ثم ردها رد الولد معها ، لأنه من جملة المبيع ، والولادة نماء متصل " انتهى من " [ الكافي في فقه الإمام أحمد " (2/49( ] .

    واتا : ئهگهر هاتوو ئهو ئاژهڵه ئاوس بوو، وه لای كڕیارهكه لهدایك بوو، پاشان ههر ئهو كڕیاره وویستی ئهو ئاژهڵه بگێڕێتهوه بۆ فرۆشیارهكهی ئهوا دهبێت بێچوهكهشی بۆ بگێڕێتهوه، چونكه ئهو بێچوهیش له كۆی ماڵه فرۆشراوهكه دادهنرێت، بێگومان زاوزێش ماڵێكی گهشه كردووی جودا نهبوهوهیه،

    له پهرتووكی ( المبدع ) ی ابن المفلح ی شدا هاتووه : " فَلَوْ حَدَثَ الْعَقْدُ وَهِيَ حَامِلٌ فَوَلَدَتْ عِنْدَهُ ، ثُمَّ رَدَّهَا رَدَّ وَلَدَهَا مَعَهَا صَرَّحَ بِهِ فِي " الْمُغْنِي " وَ " الشَّرْحِ " ؛ لِأَنَّهُ مِنْ جُمْلَةِ الْمَبِيعِ ، وَالْوِلَادَةُ هُنَا نَمَاءٌ مُتَّصِلٌ بِالْمَبِيعِ ، وَهَذَا ظَاهِرُ كَلَامِ أَحْمَدَ ، وَاخْتَارَهُ الشَّيْخَانِ ؛ لِأَنَّهُ يَحْرُمُ التَّفْرِيقُ بَيْنَهُمَا ، فَمُرَادُهُمْ بِالْوَلَدِ هُنَا وَلَدُ الْبَهِيمَةِ لَا الْأَمَةِ " [ المبدع ج4/88 ] .

    واتا : ئهگهر هاتوو گرێبهستهكه كرا و ئهو ئاژهڵه ئاوس بوو وه پاشان زا و بێچوهكهی بوو، ئهمجا وویستی پهشیمان بببێتهوه وئاژهڵهكه بگێڕێتهوه بۆ فرۆشیارهكهی ئهوا دهبێت لهگهڵ بێچوهكهیدا ههردووكیان بگێڕێتهوه بۆ فرۆشیارهكه، ئهمهش له پهرتووكی ( المغني ) دا زۆر بهڕوونی ئاماژهی بۆ كراوه، چونكه ئهو بێچووه بهشێكه لهو ماڵهی كه فرۆشراوه، بێچوویش لێرهدا بهشێكی گهشه كردوووی جودا نهبووهیه له ماڵه فرۆشراوهكه، ئهمهش ڕای ئاشكرای ئیمامی ئهحمهده، وه ههردوو شێخیش ئهم ڕایهیان پهسهند كردووه، چونكه حهرامه جیاوازی بخرێته نێوانیانهوه، مهبهستیشیان له بێچوو بێچووی ئاژهڵه نهك بێچوو ومناڵی كهنیزهك ..

    شێخ ابن عثیمین یش (ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) ووتویهتی : " ولو اشترى شاة حاملاً وفي أثناء الخيار وضعت ؟ نقول : إن نشأ الحمل في زمن الخيار : فهو نماء منفصل للمشتري ، وأما إذا كان قد وقع عليه العقد فهو أحد المبيعين ، فيكون للبائع ؛ ولهذا لو ردها : لرد الولد معها ، لأن الولد قد وقع عليه العقد " [ الشرح الممتع ج8/285] .

    واتا : ئهگهر هاتوو مهڕێكی ئاوس فرۆشرا، لهكاتی ئهو ماوهیهی كه دایانناوه بۆ پهشیمان بوونهوه زاو وبێچویهكی بوو ؟ دهڵێین : ئهگهر هاتوو ئهو ئاوس بوونه لهكاتی ئهو ماوهیهدا دروست بوو بوو، ئهوا ئهو ئاوس بوونه به ماڵێكی گهشه كردووی جودا دادهنرێت و موڵكی كڕیاره، بهڵام ئهگهر هاتوو لهكاتی گرێبهستهكهدا ئاوس بوو، ئهوا ئهو بێچوهی لهدایك دهبێت یهكێكه لهو دوو موڵكهی كه فرۆشراوه، بۆیه لهكاتی پهشیمان بوونهوهدا دهبێت بگهڕێنرێتهوه بۆ فرۆشیارهكه، بۆیه ئهگهر هاتوو كڕیارهكه گرێبهستهكهی ههڵوهشاندهوه ئهوا دهبێت بێچوهكهش لهگهڵ دایكهكهیدا بگهڕێنێتهوه بۆ خاوهنهكهی، چونكه گرێبهستی كڕین وفرۆشتنهكه بۆ دایك و بێچوهكهش بووه ..

    لهكۆتاییهوه دهڵێین : ئهگهر هاتوو یهكێك له كڕیار و فرۆشیار گرێبهستهكهی ههڵوهشاندهوه، وه لهو كاتهی دایان نابوو بۆ پهشیمان بوونهوه و ئیمزاكردنی گرێبهستهكهیان، داوای گهڕاندنهوهی مانگاكهی كرد، ئهوا دهبێت مانگا وئهو بێچوهش بگهرێنێتهوه كه لهو ماوهیهدا لهدایك بوو بوو ..

    خوای گهورهش زاناتره ..