ئايا مه‌به‌ست له‌و ووشه‌یه چیه كه ده‌ڵێن (هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه)
پۆڵێنه‌كان
سەرچاوەکان
Full Description
ئايا مه‌به‌ست له‌و ووشه‌یه چیه كه ده‌ڵێن (هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه) ؟
ما المقصود من قولهم : " جميع الحقوق محفوظة " ؟
< كوردي >
شێخ محمد كوڕی صالح ئه‌لمونه‌جید
الشيخ محمد بن صالح المنجد
وه‌رگێرانی: ده‌سته‌ی به‌شی كوردی له ماڵپه‌ری ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ترجمة : فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
ئايا مه‌به‌ست له‌و ووشه‌یه چیه كه ده‌ڵێن (هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه) ؟
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كرواه : -
پرسیار : ئایا مه‌به‌ست له‌و ڕسته‌یه چیه كه ده‌نوسرێت (هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه) كه له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی ئێوه نووسراوه بۆ نموونه، وه ئایا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه كه دروست نیه بۆ من سوود له‌م ماڵپه‌ڕه وه‌ربگرم، یان له‌و كتێبه‌ی كه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی له‌سه‌ر نووسراوه، یان شتێكی لێ كۆپی بكه‌م ؟
وه‌ڵام : سوپاس و ستایش بۆ خوای گه‌وره و میهره‌بان و درودو صهڵات و سه‌لام بۆ سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمد المصطفی و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه ..
یه‌كه‌م : داب ونه‌ریتی خاوه‌ن به‌رهه‌مه زانستی و داهێنان و دانراو و نووسراو و به‌رنامه و ئه‌پڵیكه‌یشنه ئه‌لكترۆنیه‌كان ئه‌وه‌یه كه له سه‌ره‌تای به‌رهه‌مه‌كانیان بنووسن (هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه) ..
مه‌به‌ستیش له‌م ده‌سته‌واژه‌یه ئه‌وه‌یه : كه مافی موڵكیه‌تی فكری و داهێنان كه په‌یوه‌سته به‌و به‌رهه‌مه‌وه پارێزراوه بۆ ئه‌و لایه‌نه‌ی كه هه‌ستاوه به چاپ وبڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كاره ..
ئه‌و مافانه‌شی كه په‌یوه‌سته به‌م بابه‌ته‌وه دوو كار له‌خۆی ده‌گرێت : -
كاری یه‌كه‌م : مافی ئه‌ده‌بی و مه‌عنه‌وه‌ی ، كه مه‌به‌ست پێی ئه‌وه‌یه كه ئه‌و به‌رهه‌مه ئیتر چی كتێبێك بێت یان به‌رنامه‌یه‌ك بێت، یان داهێنانێك بێت، ده‌بێت وه‌ك ناو بدرێته پاڵ خاوه‌نه‌كه‌ی، و هه‌ر ئه‌ویش مۆڵه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی بدات، وه هه‌ر ئه‌ویش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به‌چی ڕێگایه‌ك بڵاو بكرێته‌وه، و چی گۆڕانكاری و هه‌ژمارێكی تێدا بكات، یان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له بازاڕ بیانكشێنێتهوه ئه‌گه‌ر پێویستی كرد، یان هه‌ر تهصهڕوفێكی تری له‌م شێوه‌یه ..
كاری دووه‌م : مافی مادی و لایه‌نی دارایی، ئه‌م بابه‌ت وبه‌رهه‌م و داهێنانانه خۆی له‌خۆیدا نرخێكی خۆیان هه‌یه له بازاڕدا، بۆیه خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌توانێت به خۆڕایی بیبه‌خشێت به‌خه‌ڵكی، یان له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره‌دا بیخاته بازاڕه‌وه .
بۆیه هه‌موو مافه دارایی و مادیه‌كان كه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته په‌یدا ده‌بێت هه‌مووی مافی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی ..
له یه‌كێك له بڕیاره‌كانی كۆڕبه‌ندی فیقهی ئیسلامی یشدا هاتووه : ناوی بازرگانی، و ناونیشانی بازرگانی، ونیشانه و عه‌لامه‌ی بازرگانی، ودانراو و داهێنان" هه‌مووی مافی تایبه‌تی خاوه‌نه‌كانیانه، بۆیه له عورفی هاوچه‌رخیشدا ئه‌م به‌رهه‌مانه نرخێكی دارایی موعته‌به‌ری خۆیان هه‌یه لای خه‌ڵكی، بۆیه ئه‌م مافانه لای شه‌رع مافێكی دانپیانراوه، ودروست نیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستدرێژیان بكرێته سه‌ر ..
دووه‌م : ياراستنی ئه‌و مافانه بۆ خاوه‌نه‌كانیان ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه شتیك یان به‌شێكی لێ وه‌رنه‌گریت و سوودی لێ ببینیت بۆ كاری خێر و گه‌یاندنی زانست وزانیاری ..
بۆیه هیچ گرفتێك نیه كه مرۆڤ به‌شێك له‌م به‌رهه‌مانه وه‌ربگرێت و سوودیان لێ ببینێت به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه ئاماژه به سه‌رچاوه‌كه‌ی بكات، وه‌ك پاراستن وئه‌مانه‌تی عیلمی ..
جمال ا‌لدین قاسمی ئه‌ڵێت : كارێكی زۆر گرنگ له مه‌سئه‌له‌ی دانان و نوسینی بابه‌ت و په‌رتووكه‌كاندا ئه‌وه‌یه مرۆڤ ئه‌و بابه‌ت ومهسائیلانهی كه له‌هه‌ر كوێیه‌كه‌وه وه‌ری ده‌گرێت ئاماژه به سه‌رچاوه و ناوی خاوه‌نه‌كانیان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه شتێكی نه‌درێته پاڵ كه ئه‌و نه‌یوتوه یان خاوه‌نی نیه، وه به‌دوور و به‌رز بێت له‌وه‌ی كه جلێكی به‌درۆ وبوهتان بۆ برون، سه‌رچاوه ( قواعد التحدیث لاپه‌ڕه 40 ) .
ئه‌مانه‌تی زانستیش ئه‌وه‌یه : كه هه‌موو ووته و گوفتارێك بدرێته پاڵ بێژهرهكهیان، وه هه‌موو فیكره و بیروبۆچنیك بدرێته پاڵ خاوه‌نه‌كانیان، نابێت مرۆڤ سوود له‌غه‌یری خۆی وه‌ربگرێت و پاشانیش هه‌موو فهزڵو وچاكهیهكی بداته پاڵ خۆی، چونكه له‌ڕاستیدا ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا جۆرێكه له دزی و غه‌ش و ساخته ( سه‌رچاوه : په‌رتووكی الرسول والعلم لاپه‌ڕه 63)
له هه‌مان كاتیش‌دا خاوه‌نی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌یش بۆیان نیه كه ڕێگری له‌خه‌ڵكی بكه‌ن كه سوود له‌و به‌رهه‌مانه وه‌ربگرن و به‌شێكیان لێ بگوازنه‌وه بۆ به‌رهه‌می خۆیان، به‌و مه‌رجه‌ی وه‌ك ووتمان ئاماژه به‌سه‌رچاوه و ناوی خاوه‌نه‌كانیان بكه‌ن، وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سانه ڕێگریان له‌وه‌ها كارێك كرد، ئه‌وه هیچ ئیعتبارێك بۆ ووته‌كانیان نیه ..
سێهه‌م : مافی پاراستن بۆ خاوه‌نه‌كان ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ڕێگری بكرێت له‌وه‌ی كه كه‌سێك ئه‌و به‌رهه‌مه به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان كۆپی بكات یان لای خۆی دایبه‌زێنێت، ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌به‌ست لێی سوود وه‌رگرتنی تاكه كه‌سی بێت، نه‌ك بۆ بازرگانی وپاره په‌یدا كردن بێت، واتا : دروست نیه و حه‌رامه كه‌سێك كتێبی كه‌سێكی تر چه‌ند دانه‌یه‌كی لێ كۆپی بكات و له بازاڕدا بهخڵكی بفرۆشێته‌وه، چونكه ئه‌و كاره ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر ماف و ماڵی خه‌ڵكه، - به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه دانه‌یه‌كی له‌و كتێبه كۆپی كرد بۆ خۆی هیچ گرفتێكی تێدا نابیرنێت - .
له‌م باره‌یه‌شه‌وه پرسیار كرا له شێخ محمد كوڕی صالح العثیمین (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) كه : ئایا دروسته ئێمه ئه‌و كاسێتانه‌ی لێیان نووسراوه ( مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه ) نوسخه‌ی لێ بگرینه‌وه، وه ئایا ئه‌و حوكمه هیچ جیاوازیه‌كی هه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و له‌به‌ر گرتنه‌وه‌یه به مه‌به‌ستی دابه‌شكردن بێت به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا بۆ بانگه‌واز كردن، نه‌ك بۆ پاره په‌یدا كردن و بازرگانی كردن ؟
ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی : ئه‌وه‌ی لای من ڕوون بێت، ئه‌گه‌ر هاتوو مه‌به‌ست لێی سوود وه‌رگرتنی تاكه كه‌سی بێت، هیچ گرفتێكی تێدا نابینم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ بازرگانی كردن بێت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر هاتوو دوكانێكی ته‌سجیلات و تۆماركردن ئه‌و كاسێته‌ی تۆمار كردن بۆ فرۆشتنه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی، ئه‌وه دروست نیه، چونكه كارێكی له‌و شێوه‌یه ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر مافی براكه‌یه‌تی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو خوێندكارێك بیه‌وێت ئه‌و كاسێته لای براده‌ره‌كه‌ی كۆپی بكات، هیچ تێدا نیه ( ته‌علیقاتی شێخ عوثهیمین له‌سه‌ر په‌رتووكی ( الكافي لابن قدامة ) به‌رگی (3/ لاپه‌ڕه 373) به‌كه‌مێك ده‌ستكاریه‌وه ..
وه پرسیاری لێكرا : ئایا حوكمی كۆپی كردنی ئه‌و كاسێتانه چیه كه مافی له‌به‌ر گرتنه‌وه‌ی پارێزراوه ؟
له‌وه‌ڵامدا جارێكی تر ووتی : ئه‌وه‌ی من بۆی ده‌چم ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤ ته‌نها بۆ خۆی كۆپی بكات، نه‌ك بۆ بازرگانی ئه‌وه هیچ گرفتی تێدا نیه، چونكه هیچ زیانێكی نیه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ..
به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ بازرگانی كردن كۆپی ده‌كات و دابه‌شی ده‌كات، ئه‌مه ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر مافی خه‌ڵكیه، كارێكی له‌م شێوه‌یه وه‌ك كڕین وفرۆشتن وایه به‌سه‌ر كڕین و فرۆشتنی برایهكتدا، وه دیاره كڕین وفرۆشتنی موسڵمانیش به‌سه‌ر كڕین وفرۆشتی براكه‌یدا حه‌رامه .. ( لقا‌ء المفتوح 17/164) .
شێخ سعد الحمید له‌م باره‌یه‌وه ووتویه‌تی : كۆپی كردنی كتێب و سیدی و كاسێت وهاوشێوه‌كانی به‌مه‌به‌ستی بازرگانی كردن و كڕین وفرشتن زیان به‌خاوه‌نه ئهصڵیهكهی ده‌گه‌یه‌نێت بۆیه دروست نیه" به‌ڵام ئه‌گه‌ر مرۆڤ دانه‌یه‌كی بۆ خۆی له‌و به‌رهه‌مه گرته‌وه، ئومێدمان وایه كه هیچ گرفتێكی تێدا نه‌بێت، به‌ڵام وازهێنانیش لێی باشتره ..
له كۆتاییه‌وه گه‌شتینه ئه‌وه‌ی : ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌سه‌ریان نووسراوه ( مافه‌كانیان بۆ خاوه‌نه‌كانیان پارێزراوه ) ڕێگری ناكات له‌وه‌ی كه مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی شه‌خصی و تاكه كه‌سی سوودیان لێ ببینێت، یان به‌شێكیان لێ وه‌ربگرێت بۆ بابه‌تێكی زانستی – به‌و مه‌رجه‌ی ئاماژه به سه‌رچاوه و ناوی خاوه‌نه‌كانیان بكرێت- به‌ڵكو مه‌منوع و نه‌خوازراو و حرهام ئه‌وه‌یه كه : كه‌سێك به‌رهه‌م و ماندوو بونی كه‌سێكی تر به‌ناوی خۆیه‌وه بڵاو بكاته‌وه و بیداته پاڵ خۆی، یان له‌به‌ری بگرێته‌وه و كۆپی بكات به‌مه‌به‌ستی ده‌ستكه‌وتنی قازانج و بازرگانی كردن پێوه‌ی به بی ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت له خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌ربگرێت ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..

API


