حوكمی تێپه‌ڕ بوون به فڕۆكه به ئاسمانی عه‌ره‌فه‌دا
پۆڵێنه‌كان
- چۆنیه‌تی حه‌ج كردن << حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
حوكمی تێپه‌ڕ بوون به فڕۆكه به ئاسمانی عه‌ره‌فه‌دا
حكم المرور بالطائرة في سماء عرفة
< كوردي >
ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
تێپه‌ڕ بوون به فڕۆكه به ئاسمانی عه‌ره‌فه‌دا
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس كراوه :
پرسیار : ئایا ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌گه‌ر نیه‌تی حه‌ج كردنی هه‌بێت، ونیه‌تی ئیحرامی هه‌بێت، ڕۆژی عه‌ره‌فه به فڕۆكه به ئاسمانی عه‌ره‌فه‌دا تێپه‌ڕ بوو، ئایا به‌و تێپه‌ڕ بوونه ڕوكنی وه‌ستانی عه‌ره‌فه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
به ئیتفاق و یه‌ك ده‌نگی زانایان ئه‌و كه‌سه‌ی كه نیه‌تی حه‌جی هه‌بێت، واتا : نیه‌تی ئیحرامی هێنا بێت و ئیحرامی به‌ستبێت، به فڕۆكه یان به‌هه‌ر هۆكارێكی تر به ئاسمانی سنوری عه‌ره‌فه‌دا تێپه‌ڕی كرد ئه‌وا ڕوكنی حه‌جی به‌جێهێناوه و حه‌جه‌كه‌ی دروسته، ئه‌گه‌ر بۆ ساتێكیش بوو بێت ..
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م مه‌سئه‌له‌یه هه‌ندیك له زانایانی مه‌زهه‌بی شافعی ووتویانه : هه‌ر كه‌سێك به سه‌ر پشتی باڵنده‌یه‌كه‌وه به هه‌وای ئاسمانی عه‌ره‌فه‌دا تێپه‌ڕی كرد ئه‌وا حه‌جه‌كه‌ی دروسته .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌و كه‌سه‌ی به سواری فڕۆكه به ئاسمانی عه‌ره‌فه‌دا تێپه‌ڕی كرد له‌و كاته‌ی كه كاتی وه‌ستانی عه‌ره‌فه ده‌ست پێده‌كات، واتا له‌پاش نوێژی نیوه‌ڕۆ وه ئه‌وا ڕوكنی وه‌ستان له عه‌ره‌فه‌ی بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت و حه‌جه‌كه‌ی له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه دروسته : -
یه‌كه‌م : چونكه هه‌وای هه‌موو شوێنێك سه‌ر به‌و جێگایه‌یه كه ناوی لێنراوه، واتا : هه‌وای ئاسمانی عه‌ره‌فه‌ش به عه‌ره‌فه داده‌نرێت، به‌و مانایه‌ی كه ئه‌گه‌ر بێ‌تۆ ڕۆژگارێك بێت چه‌ند كۆشك و باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌رز له عه‌ره‌فه دروست بكرێت، ئه‌و حاجیانه‌ی كه له نهۆمی بیسته‌م ده‌مێننه‌وه وه‌ستانه‌كه‌یان وه‌ستانێكی ته‌واو و دروسته، به هه‌مان شێوه ئه‌و كه‌سه‌شی كه به ئاسمانی عه‌ره‌فه‌دا تێپه‌ڕ بكات .
دووه‌م : زانایان ووتویانه ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك له‌و كاته‌ی كه دیاری كراوه بۆ مانه‌وه له عه‌ره‌فه - له پاش نوێژی نیوه‌ڕۆ وه هه‌تاوه‌كو ڕۆژ ئاوا بون – ته‌نها ساتێكیش بمێنێته‌وه حه‌جه‌كه‌ی دروست و ڕوكنی مانه‌وه له حه‌جی ئه‌نجامداوه ..
به‌ڵام هێنده هه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی به فڕۆكه به ئاسمانی عه‌ره‌فه‌دا تێپه‌ڕ ده‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو تێپه‌ڕ بوونه‌كه‌ی به رۆژ بوو، وه پێش ڕۆژ ئاوا بوون بوو، وه شه‌ویش نه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ عه‌ره‌فه، ئه‌وا خوێنێكی ده‌كه‌وێته سه‌ر، واتا : ده‌بێت ئاژه‌ڵێك وه‌ك فدیه سه‌ر ببڕێت، چونكه بۆ مانه‌وه‌ی عه‌ره‌فه ده‌بێت به‌شێك له رۆژ و به‌شێك له شه‌و كۆ بكرێته ...
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..