ئايا ڕۆژوو به له‌هۆش خۆچوون به‌تاڵ ده‌بێته‌وه
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ئايا ڕۆژوو به له‌هۆش خۆچوون به‌تاڵ ده‌بێته‌وه
< كوردي >
شێخ محمد صالح المنجد
وه‌رگـێران:ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
هل يبطل الصوم بالإغماء
< كردي >
فضيلة الشيخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتیوان صابر عه‌زیز
ئايا ڕۆژوو به له‌هۆش خۆچوون به‌تاڵ ده‌بێته‌وه
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : كه‌سی ڕۆژوه‌وان ئه‌گه‌ر له‌هۆش خۆی چوو، ئایا ڕۆژووه‌كه‌ی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
مه‌زهه‌بی هه‌ردوو ئیمام شافیعی و ئیمام ئه‌حمه‌د ( ڕه‌حمه‌تی خوایان لێ بێت ) به‌لایانه‌وه وایه ئه‌و كه‌سه‌ی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا له‌هۆش خۆی ده‌چێت، حاڵی له‌دوو حاڵه‌ت به‌ده‌ر نیه : -
حاڵی یه‌كه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌واوی ڕۆژه‌كه له‌هۆش خۆی چوو بوو، به‌مانای ئه‌وه‌ی له پێش بانگی به‌یانیه‌وه له‌هۆش خۆی چوو بوو، وه به‌هۆش خۆی نه‌هاته‌وه ئیلا دوای ڕۆژ ئاوا بوون نه‌بێت، له‌م حاڵه‌دا ڕۆژووی ئه‌و كه‌سه به‌تاڵ ده‌بێته‌وه، و ڕۆژووه‌كه‌ی دروست نیه، و ده‌بێت پاش مانگی ڕه‌مه‌زان بیگرێته‌وه، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م مهسئهلهیه ئه‌مه‌یه : ڕۆژوو گرتن واتا : خۆ گرتنه‌وه له ته‌واوی ئه‌و شتانه‌ی كه رۆژوو ده‌شكێنێت له‌گه‌ڵ بوونی نیه‌تدا، وه‌ك خوای گه‌وره وپه‌روه‌ردگار له فه‌رمووده‌یه‌كی قودسیدا فه‌رموویه‌تی : { يَتْرُكُ طَعَامَهُ وَشَرَابَهُ وَشَهْوَتَهُ مِنْ أَجْلِي} [ رواه البخاري (1894) ومسلم (1151) ] واتا : كه‌سی ڕۆژوه‌وان له‌به‌ر ڕه‌زامه‌ندی من واز له خواردن و خواردنه‌وه‌ی ده‌هێنێت، واز هێنان له خواردن و خواردنه‌وه‌ی داوه‌ته پاڵ كه‌سی ڕۆژوه‌وان، دیاره ئه‌و كه‌سه‌ش كه له‌هۆش خۆی ده‌چێت وازهێنان له‌خواردن و خواردنه‌وه‌ی نادرێته پاڵ، چونكه به‌هۆشه‌وه وازی له‌خواردن و خواردنه‌وه نه‌هێناوه .
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر واجب بوونی قهزاكردنهوهی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ﴿ وَمَنْ كَانَ مَرِيضًا أَوْ عَلَى سَفَرٍ فَعِدَّةٌ مِنْ أَيَّامٍ أُخَرَ ﴾ [ البقرة/ 185 ] واتا : ئه‌و كه‌سه‌ی كه نه‌خۆش بوو، یان له‌سه‌فه‌ردا بوو، وه ڕۆژووی نه‌گرت، ئه‌وا ده‌بێت له‌پاش ره‌مه‌زان و له‌ڕۆژانێكی تردا بیانگرێته‌وه ..
حاڵی دووه‌م : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كه‌سه‌ی له‌هۆش خۆی ده‌چێت له ڕۆژی ڕه‌مه‌زاندا ماوه‌یه‌ك له ڕۆژه‌كه به‌هۆش خۆی هاته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نها ساتێكی كه‌میش بێت، ئه‌وا ڕۆژووه‌كه‌ی ڕاست ودروسته، جا ئه‌گه‌ر هاتوو به‌هۆش خۆ هاتنه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ره‌تای ڕۆژه‌وه بێت، یان له كۆتاییه‌وه، یان له ناوه‌ڕاستی ڕۆژه‌كه‌وه بێت .
ئیمامی نه‌وه‌وی ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ڕای جیاوازی زانایان له‌م بابه‌ته‌دا باس ده‌كات وپاش ده‌ڵێت : ڕای ڕاست و دروستر ئه‌وه‌یه : به‌هۆش خۆ هاتنه‌وه له به‌شێكی ڕۆژدا به‌مه‌رج گیراوه بۆ دروستی ڕۆژووی ئه‌و كه‌سه‌ی كه له ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زاندا له‌هۆش خۆی ده‌چێت .
به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر دروستی ڕۆژووه‌كه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو به‌شێك له ڕۆژ به‌هۆش خۆی هاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سه به شێوه‌یه‌كی گشتی وازی هێناوه له خواردن و خواردنه‌وه و ئه‌و شتانه‌ی ڕۆژوو ده‌شكێنێت، و ئه‌وه‌شی لێ به‌دی كراوه، ئه‌گه‌ر چی ساتێكی كه‌میش بووبێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌تواننن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كتێبی ( حاشیة ابن قاسم علی الروض المربع به‌رگی 3/ لاپه‌ڕه 381 ) .
پوخته‌ی وه‌ڵامه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌یه :
ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سی ڕۆژوه‌وان هه‌موو ڕۆژه‌كه له‌هۆش خۆی چوو، واتا له پێش بانگی به‌یانیه‌وه له‌هۆش خۆی چوو، وه به‌هۆش خۆی نه‌هاته‌وه هه‌تاوه‌كو پاش ڕۆژئاوا بوو، ئه‌وا ڕۆژوه‌كه‌ی دروست نیه، و ده‌بێت پاش ڕه‌مه‌زان ئه‌و ڕۆژه بگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو به‌شێك له ڕۆژ به‌هۆش خۆی هاته‌وه، ئه‌گه‌ر چی بۆ ساتێكی كه‌میش بێت، ئه‌وا ڕۆژووه‌كه‌ی ڕاست ودروسته، ئه‌مه‌ش ڕای هه‌ریه‌ك له مه‌زهه‌بی ئیمامی شافیعی و ئیمامی ئه‌حمه‌ده، و شێخ محمد بن صالح العثیمین یش ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ئه‌م ڕایه‌ی لاپه‌سه‌نده .
بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌م بابه‌ته ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه بۆ كتێبی المجموع ( به‌رگی 6/لاپه‌ڕه 346) وه هه‌روه‌ها كتیبی المغني ( به‌رگی 4/لاپه‌ڕه 344) و كتێبی الشرح الممتع ( به‌رگی 6/لاپه‌ڕه 365) .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .