به‌ربانگ كردنه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ناموسڵمان
پۆڵێنه‌كان
Full Description
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : ئایا خواردن و خواردنه‌وه و به‌ربانگ كردنه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ناموسڵمان دروسته، وه‌ك له‌گه‌ڵ گاور و هیندۆسه‌كان ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
دروسته خواردن و خواردنه‌وه و به‌ربانگ كردنه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانی ناموسڵمان، ئه‌گه‌ر هاتوو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی شه‌رعی له‌و كاره‌دا هه‌بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی بته‌ویت كه بانگیان بكه‌یت بۆ سه‌ر ئاینی هه‌ق وڕاستی، یان بته‌وێت دڵیان ڕابهێنیت و دڵخۆشیان بكه‌یت، وئاینی پیرۆزی ئیسلامیان لا جوان وشیرین بكه‌یت و ئه‌مانه و هاوشیوه‌كانی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیانه كه ئومێدی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌و كه‌سانه موسڵمان ببن، له‌حاڵه‌تی ئاماده بوونیان له‌و جۆره به‌ربانگ كردنه‌وه و خوان ڕازاندنه‌وانه‌دا كه موسڵمانان ئاماده‌ی ده‌كه‌ن بۆ به‌ربانگ كردنه‌وه‌ی گشتی، هه‌روه‌ك له هه‌ندیك ووڵاتاندا ساز ده‌كرێت،،، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی بێت دڵیان خۆش بكه‌یت به هاوڕێیه‌تی و موجامه‌له كردنیان، ئه‌وه كارێكی مه‌ترسیه و ( دروست نیه ) چونكه بیروباوه‌ڕی پشتیوانی كردن و خۆبه‌ری كردن ( الولا‌ء والبراء ) له هه‌ره خاڵه گرنگه‌كانن كه ئاینی پیرۆزی ئیسلام پێداگری له‌سه‌ر ده‌كات، وه یه‌كیكه له واجبترین واجبه‌كانیش له‌سه‌ر باوه‌ڕداران، زۆرێك له ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده صه‌حیحه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش ( صلی الله علیه وسلم ) به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌مه پرسه، له‌وانه‌یش : -
خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ﴿ لا تجد قوما يؤمنون بالله واليوم الآخر يوادون من حاد الله ورسوله ولو كانوا آباءهم أو أبناءهم أو إخوانهم أو عشيرتهم أولئك كتب في قلوبهم الإيمان وأيدهم بروح منه ويدخلهم جنات تجري من تحتها الأنهار خالدين فيها رضي الله عنهم ورضوا عنه أولئك حزب الله ألا إن حزب الله هم المفلحون ﴾ [ المجادلة /22] , واتا : که‌سانێکت ده‌ست ناکه‌وێت باوه‌ڕ بهێنن به خوا‌و به ڕۆژی دوایی، له‌کاتێکدا که‌سانێکیان خۆش بوێت که دژایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کردبێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و دوژمنانه باو‌و باپیریان بن یان نه‌وه‌یان بن یان برایان بن یان عه‌شیره‌تیان بن، ئه‌وانه‌ی که به‌و شێوه‌یه‌ن (ئیمان و باوه‌ڕیان له هه‌موو که‌سێک لا به نرخترو پیرۆزتره)، خوا ئیمان و باوه‌ڕی له‌دڵیاندا چه‌سپاندووه‌و جێگیری کردووه‌و له به‌هره‌و میهره‌بانی تایبه‌تی خۆی، وه به هێزو گیانێکی تایبه‌تی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه (مه‌به‌ست قورئان و ئیمانه) پشتگیری کردوون و یارمه‌تی داون، سه‌رنجامیش ده‌یانخاته باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕوبار به‌ژێر دره‌خت و کۆشکه‌کانیدا تێ ده‌په‌ڕێت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی به‌بڕاوه‌دا، ئه‌وانه خوا لێیان ڕازیه و ئه‌وانیش له خوا ڕازین، ئا ئه‌وانه ده‌سته‌و تاقم و حزب و لایه‌نی خوای گه‌وره‌ن، ئاگاداربن که به‌ڕاستی هه‌ر لایه‌ن و حزب و ده‌سته و تاقمی خوا سه‌رکه‌وتوو و سه‌رفرازن.
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : ﴿يا أيها الذين آمنوا لا تتخذوا الكافرين أولياء من دون المؤمنين أتريدون أن تجعلوا لله عليكم سلطانا مبينا ﴾ [ النساء /144] واتا : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که ئیمانتان هێناوه! پشت به‌بێ باوه‌ڕان مه‌به‌ستن و، مه‌یانکه‌نه دۆست و پشتیوانی خۆتان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی پشت به ئیمانداران ببه‌ستن، ئایا ئێوه ده‌تانه‌وێت به‌م کاره‌تان له ڕۆژی قیامه‌تدا هه‌نجه‌تێکی ئاشکراو ڕوون بده‌ن به‌ده‌ستی خوداوه تا دووچاری سزای سه‌ختی خودا ببن .
وه فه‌رموویه‌تی : ﴿ يا أيها الذين آمنوا لا تتخذوا اليهود والنصارى أولياء بعضهم أولياء بعض ومن يتولهم منكم فإنه منهم إن الله لا يهدي القوم الظالمين ﴾ [ المائدة /51] واتا : ئه‌ی ئیماندارینه! ئێوه جوله‌که‌کان و دیانه‌کان مه‌که‌ن به دۆست و په‌نای خۆتان و یارمه‌تیان مه‌ده‌ن و به‌رامبه‌ر به موسڵمانه‌کان په‌یمانیان له‌گه‌ڵدا مه‌به‌ستن، هه‌ر کۆمه‌ڵێك له‌وانه کۆمه‌ك و لایه‌نگری ئه‌وانی تریانن.. ئه‌وانه به‌ڕاستیی براده‌رێتیتان له‌گه‌ڵدا ناکه‌ن، بۆیه گه‌ر هه‌رکه‌سێك له ئێوه یارمه‌تییان بدات یاخود پشتیان پێ ببه‌ستێت، ئه‌ویش له‌وان ده‌ژمێررێت، چونکه ناگونجێت موسڵمان کاری وا‌بکات.. هه‌رکه‌سێك له‌گه‌ڵ دوژمنی موسڵماناندا په‌یمان ببه‌ستێت و بۆ خراپه‌کاری یه‌ك دژی موسڵمانان یارمه‌تیان بدات، ئه‌وه ئه‌و که‌سه‌یش وه‌کو ئه‌وان وایه‌و له‌ڕێگای ڕاستی ئایین لایداوه‌و سته‌مکاره، بێگومان خودایش هیدایه‌تی قه‌ومێك نادات که سته‌مکار بن .
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت : ﴿يا أيها الذين آمنوا لا تتخذوا بطانة من دونكم لا يألونكم خبالا ودوا ما عنتم قد بدت البغضاء من أفواههم وما تخفي صدورهم أكبر قد بينا لكم الآيات إن كنتم تعقلون ﴾ [ آل عمران /118 ] واتا : ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که ئیمانتان هێناوه، له خۆتان زیاتر، که‌سێکی دیکه به دۆست و براده‌رو یاوه‌ری خۆتان مه‌زانن، نهێنی خۆتان و موسڵمانانیان لا باس بکه‌ن و پێیان بڵێن.. ئه‌وانه هه‌رچیه‌کیان پێ بکرێت بۆ زیان گه‌یاندن به ئێوه درێغی ناکه‌ن و حه‌ز ده‌که‌ن هه‌میشه له زه‌حمه‌ت و ئازار‌و ناڕه‌حه‌تیدا بن. ئه‌وانه ئه‌وه‌نده بوغز‌و کینه‌یان به‌رامبه‌ر به ئێوه هه‌یه که ئاشکرا به‌سه‌رو زمانیاندا دیاره، ئه‌و بوغز‌و ڕقه‌ی که له ناخی دڵیاندایه زۆر زیاتره له‌وه‌ی که ده‌ریده‌بڕن.. مه‌به‌ست له‌و که‌سانه جوله‌که‌و دووڕووه‌کانی مه‌دینه‌یه، که هه‌ندێك له موسڵمانه‌کان چه‌ند که‌سێك له‌وانه‌یان به دۆست و دڵسۆزی خۆیان ده‌زانی و قسه‌یان له‌لا ده‌کردن, ئه‌ی موسڵمانینه! ئه‌وه ئه‌و شته‌ی که ئێوه ئاگاداری نه‌بوون و نه‌تانده‌زانی بۆمان ڕوون کردنه‌وه، تا تێیبگه‌ن و بیزانن و ئاگادار بن لێی ...
له‌كۆتاییه‌وه ده‌ڵێین : حوكمی سازادنی ئه‌م جۆره به‌بانگ كردنه‌وه وڕاخستنی سفره و خوانانه له‌سه‌ر نیه‌تی ئه‌و كه‌سانه وه‌ستاوه كه سازی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌ك ووتمان نیه‌ت و مه‌به‌ست لێی بانگه‌واز كردنی خه‌ڵكانی ناموسڵمان بێت بۆ سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام، ئه‌وه كارێكی باش و سوپاس كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها نیه‌ت و مه‌به‌ست لێی ڕاگیركردنی دڵی خه‌ڵكانی ناموسلمان و ڕازیكردنیان بێت ئه‌وا دروست نیه و كارێكی نامه‌شروعه ...
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام ...