×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د كوڕی صالح ئه‌لمونه‌جید دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه : " حه‌زم ده‌كه‌م پرسیاری ئه‌وه‌ بكه‌م، ئێمه‌ هه‌موو ده‌زانین كه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا شه‌یتانه‌كان كۆت وزنجیر ده‌كرێن، خوای گه‌وره‌ په‌نامان بدات لێیان، وه‌ حه‌زم كرد بیشپرسم ئایا جادووگه‌ره‌كان، نه‌فرینی خوایان لێ بێت، له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌دا ئیشی خۆیان ده‌كه‌ن ؟

    كۆت وزنجیر كردنی شهیتانهكان له ڕهمهزاندا

    < كوردي >

    ماڵپهڕی ئیسلام پرسیار و وهڵام

    —™

    وهرگـێران:دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    تصفيد الشياطين في رمضان

    < كردي >

    موقع الاسلام سؤال وجواب

    —™

    ترجمة: فريق اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتیوان صابر عهزیز

    كۆت وزنجیر كردنی شهیتانهكان له ڕهمهزاندا

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی ماڵپهڕی ئیسلام پرسیار و وهڵام كراوه :

    پرسیار : حهزم دهكهم پرسیاری ئهوه بكهم، ئێمه ههموو دهزانین كه لهمانگی ڕهمهزاندا شهیتانهكان كۆت وزنجیر دهكرێن، خوای گهوره پهنامان بدات لێیان، وه حهزم كرد بیشپرسم ئایا جادووگهرهكان، نهفرینی خوایان لێ بێت، لهم مانگه پیرۆزهدا ئیشی خۆیان دهكهن ؟

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    بهڵێ، شهیتانهكان له مانگی رهمهزاندا ههندێك جار وهسوهسه بۆ مرۆڤهكان دروست دهكهن، وه ههروهها جادووگهرهكانیش ههندێك جار ئیشی جادوگهری خۆیان دهكهن، بهڵام بێگومان ئهوانه كهمترن له مانگی ڕهمهزاندا، چونكه له پێغهمبهری خوداوه ( صلی الله علیه وسلم ) ثابت بووه، كه فهرموویهتی : {إِذَا دَخَلَ رَمَضَانُ فُتِّحَتْ أَبْوَابُ الْجَنَّةِ ، وَغُلِّقَتْ أَبْوَابُ جَهَنَّمَ ، وَسُلْسِلَتْ الشَّيَاطِين } [رواه البخاري (3277) ومسلم (1079) ] .

    واتا : كاتێك مانگی ڕهمهزان هات، دهرگاكانی بهههشت دهكرێنهوه، ودهرگاكانی دۆزهخ دادهخرێن، و شهیتانهكان كۆت و زنجیر دهكرێن، له ڕیوایهتی ئیمامی نهسائ یدا ئهم زیادهیهی ههیه{ وَتُغَلُّ فِيهِ مَرَدَةُ الشَّيَاطِينِ} [ سنن النسائي (2106) ], واتا : جنۆكه خراپهكانیش كۆت دهكرێن .

    ئهمهش مانای ئهوه نیه كه شهیتانهكان بهیهكجاری كاریگهریان نامێنێت، بهڵكو بهڵگهیه لهسهر ئهوهی كه شهیتانهكان له مانگی ڕهمهزانی پیرۆزدا لاواز دهبن، به شێوهیهك ئهو كاریگهریهی كه له غهیری ڕهمهزاندا ههیانه له مانگی ڕهمهزاندا ناتوانن بهو شێوهیهی پێشووتر ئهنجامی بدهن، وه پێدهچیت مهبهست لهوه بێت ئهوانهی كه كۆت وزنجیر دهكرێن زۆر خراپهكارهكانی ناو شهیتانهكان و ناو جنۆكهكان بن، ئهوانهی كه خۆیان بۆ خراپهكاری یهكلایی كردبێتهوه نهك ههر ههموویان كۆت وزنجیر بكرێن ..

    ئیمامی قورطبی ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) ووتویهتی : فَإِنْ قِيلَ كَيْفَ نَرَى الشُّرُورَ وَالْمَعَاصِيَ وَاقِعَةً فِي رَمَضَان كَثِيرًا فَلَوْ صُفِّدَتْ الشَّيَاطِينُ لَمْ يَقَعْ ذَلِكَ ؟ فَالْجَوَابُ : أَنَّهَا إِنَّمَا تَقِلُّ عَنْ الصَّائِمِينَ الصَّوْم الَّذِي حُوفِظَ عَلَى شُرُوطِهِ وَرُوعِيَتْ آدَابُهُ .

    أَوْ الْمُصَفَّد بَعْض الشَّيَاطِينِ وَهُمْ الْمَرَدَةُ لَا كُلُّهُمْ كَمَا تَقَدَّمَ فِي بَعْضِ الرِّوَايَاتِ .

    أَوْ الْمَقْصُودِ تَقْلِيل الشُّرُورِ فِيهِ وَهَذَا أَمْر مَحْسُوس فَإِنَّ وُقُوع ذَلِكَ فِيهِ أَقَلّ مِنْ غَيْرِهِ , إِذْ لا يَلْزَمُ مِنْ تَصْفِيد جَمِيعهمْ أَنْ لا يَقَعُ شَرّ وَلا مَعْصِيَة لأَنَّ لِذَلِكَ أَسْبَابًا غَيْر الشَّيَاطِينِ كَالنُّفُوسِ الْخَبِيثَةِ وَالْعَادَات الْقَبِيحَة وَالشَّيَاطِينِ الإِنْسِيَّة اهـ [ من فتح الباري ] .

    واتا : ئهگهر بپرسن وبڵێن : باشه ئێمه لهمانگی ڕهمهزاندا خراپه و تاوان وگوناهی زۆر دهبینین كه ئهنجام دهدرێت، ئهگهر بهاتایه شهیتانهكان كۆت و زنجیر بكرانایه ئهمه ڕووی نهدهدا ؟

    لهوهڵامدا ئهڵێم : مهبهست لێی ئهوهیه ئهو شهیتان وخراپهكارانهی ناو جنۆكهكان كاریگهریان لهسهر ڕۆژوهوانان كهم دهبێتهوه، ئهو ڕۆژوهوانانهی كه پارێزگاری لهڕۆژوهكانی خۆیان دهكهن و موراعاتی مهرج و ئادابهكانی دهكهن .

    یان وهك ووتمان مهبهست له كۆت وزنجیری شهیتانهكان، ئهوانهیان بێت كه زۆر خراپهكارن و خۆیان بۆ لهخشتهبردنی باوهڕداران تهرخان كردووه، نهك ههموو شیهتانهكان، وهك له ههندێك له ڕیوایهتهكاندا ئاماژهی پێدراوه .

    یان مهبهست لێی ئهوه بێت : كه لهمانگی ڕهمهزاندا خراپهكاری و شهڕو تاوان وگوناه كهمتر دهبێتهوه، ئهمهش شتێكه و ههست پێكراوه كه تاوان و گوناه له مانگی رهمهزاندا كهمتره له غهیری ڕهمهزان، ههروهها كۆت و زنجیر كردنی ههموو شهیتانهكانیش ئهوه ناگهیهنێت كه ئیتر خراپه وتاوان و گوناه نهكرێت، چونكه هۆكار گهلێكی تر ههیه كه غهیری شهیتانیش ڕۆڵیان ههیه له كردنی تاوان وگوناهدا، وهك دهروون و نهفسی پیسی مرۆڤهكان، وداب ونهریتی خراپی كۆمهڵگه، وشهیتانی ناو مرۆڤهكانیش، ههموو ئهمانه هۆكاری ترن بۆ ئهنجامدانی تاوان و گوناهـ ..

    خوای گهورهش زاناتره ..

    سهرچاوه : ماڵپهڕی ئیسلام پرسیار و وهڵام ..