خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌م كێیه، وه ئایا چیرۆك وبه‌سه‌رهاتی غه‌دیری خوم چیه ؟
پۆڵێنه‌كان
Full Description
- خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌م كێیه، وه ئایا چیرۆك وبه‌سه‌رهاتی غه‌دیری خوم چیه ؟
- خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌م كێیه، وه ئایا چیرۆك وبه‌سه‌رهاتی غه‌دیری خوم چیه ؟
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌لام كراوه :
پرسیار : شیعه باوه‌ڕیان وایه كه گه‌وره‌مان ئیمامی عه‌لی ( خوای لێ ڕازی بێت ) خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌مه، ئێمه‌یش وه‌ك ئه‌هلی سوننه‌ت ده‌ڵێین : گه‌وره‌مان ئه‌بو به‌كری صدیق ( خوای لێ ڕازی بێت ) خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌مه، ئومێده‌وارم بۆمان ڕوون بكه‌نه‌وه كه خه‌لیفه‌ی یه‌كه‌م كێیه، وه ئه‌و وه‌صیه‌ته‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وویستی بیكات بۆ یه‌كێك له خزمه‌كانی كامه‌یه، وه ئو ڕووداوه چیه كه له غه‌دیری خوم ڕوویدا ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
خه‌لیفه وجێنشینی یه‌كه‌می پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) به كۆده‌نگ و ئیجماعی زانایانی ئیسلام ئه‌بو به‌كری صدیقه ( خوای لێ ڕازی بێت )، ئه‌ویش له‌به‌ر كۆده‌نگی هاوه‌ڵان له‌كاتی به‌یعه‌ت پێدانی دوای ئه‌وه‌ی كه جیاوازی كه‌وته نێوان موهاجیر وئه‌نصاریه‌كان، ئه‌وه بوو ئه‌نصاریه‌كانیش دوای ئه‌و ڕاجیاوازیه ڕازی بوون كه به‌یعه‌ت بده‌ن به ئه‌بو به‌كری صدیق، ئیتر دوای ئه‌وه هیچ جیاوازیه‌ك ڕووی نه‌داوه له‌سه‌ر خه‌لیفه و جێنشینی ئه‌بو به‌كر، وه هیچ كاتیك ڕاڕاو دوو دڵ نه‌بوون له نێوان ئه‌بو به‌كر وعه‌لیدا ( خوایان لێ ڕازی بیت )، هه‌روه‌ها پاش وه‌فاتی ئه‌بو به‌كریش ( خوای لێ ڕازی بێت ) پێش عومه‌ری كوڕی خه‌تاب، هیچ كه‌سێك له هاوه‌ڵان داوای ئه‌وه‌یان نه‌كردوووه كه به‌یعه‌ت بدرێت به عه‌لی ( خوای گه‌وره له‌هه‌موویان ڕازی بێت )، هه‌روه‌ها پاش وه‌فاتی عومه‌ریش هیچ كه‌س له هاوه‌ڵان داوای ئه‌وه‌یان نه‌كردووه كه به‌یعه‌ت به عه‌لی بدرێت، به‌ڵكو فیتنه و ئاژاوه ودوو به‌ره‌كی پاش كوشتنی عوسمانی كوڕی عه‌فان ڕوویدا ( خوای لێ ڕازی بێت ) .
هاوه‌ڵانی به‌رێز ( خوایان لێ ڕازی بێت ) ڕازی بوون به‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا ڕه‌زامه‌ند بوو له‌سه‌ری كه جێنشینی بێت بۆ كاروباری دینه‌كه‌یان ئه‌وانیش ڕازی بن جێنشینی بێت بۆ كاروباری دوینیایان، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌كاتی نه‌خۆشیه‌كه‌یدا فه‌رمانی كرد كه ئه‌بو به‌كر له‌جێگای ئه‌و نوێژ بۆ موسڵمانان بكات .
سه‌باره‌ت به چیرۆك و به‌سه‌رهاتی غه‌دیری خومیشه‌وه، غه‌دیر ئاوێكه له نێوان شاری مه‌ككه و مه‌دینه‌دا، پێی ده‌وترا ( خوم ) ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش له‌م باره‌یه‌وه هاتووه، ئیمامی موسلیم له صه‌حیحه‌كه‌یدا ڕیوایه‌تی كردووه به فه‌رمووده‌ی ژماره ( 2408) ئه‌ویش ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه زه‌یدی كوڕی ئه‌رقه‌م ده‌یگێڕێته‌وه، ده‌ڵێت : { قام فينا رسول الله صلى الله عليه وسلم يوما خطيبا ً بماء يدعى خما بين مكة والمدينة ، فحمد الله وأثنى عليه ووعظ وذكّر ، ثم قال : وأنا تارك فيكم ثقلين أولهما كتاب الله ، فحث على كتاب الله ورغّب فيه ثم قال : وأهل بيتي ، أذكركم الله في أهل بيتي ، أذكركم الله في أهل بيتي ، أُذكّركم الله في أهل بيتي ، قال زيد : نساؤه من أهل بيته ، ولكن أهل بيته من حرم الصدقة بعده وهم آل علي ، وآل عقيل ، وآل جعفر ، وآل عباس ، كل هؤلاء حُرم الصدقة } .
واتا : ڕۆژێك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌ناوماندا هه‌ستایه سه‌رپێ له‌جێگایه‌ك كه پێی ده‌ڵێن ( خوم ) له‌نێوان شاری مه‌ككه و مه‌یدنه‌دا و ووتارێكی بۆ داین، و سوپاس وستایشی خوای گه‌وره‌ی كرد، وئامۆژگاری كردین و خوای گه‌وره‌ی به‌بیر هێناینه‌وه، پاشان فه‌رمووی : من دوو شتم بۆ به‌جێهێشتوون یه‌كه‌میان : كتێب و قورئانی خوای گه‌وره، ئه‌مجا زۆر هانی خه‌ڵكی دا كه ده‌ست بگرن پێیه‌وه‌ی وبه‌رده‌وام بن له‌سه‌ری، پاشان فه‌رمووی : ئه‌هل وبه‌یته‌كه‌م، خواتان بیر ده‌خه‌مه‌وه وله‌هوا بترسن له به‌رامبه‌ر ئه‌هل وبه‌یتمدا، خواتان بیر ده‌خه‌مه‌وه وله‌هوا بترسن له به‌رامبه‌ر ئه‌هل وبه‌یتمدا، خواتان بیر ده‌خه‌مه‌وه وله‌هوا بترسن له به‌رامبه‌ر ئه‌هل وبه‌یتمدا، زه‌یدی كوڕی ئه‌رقه‌م ده‌ڵێت : خێزانه‌كانی له ئه‌هل وبه‌یتی پێغه‌مبه‌رن، ئه‌هل وبه‌یتی پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) ئه‌و كه‌سانه‌ن كه خێر وصه‌ده‌قه‌یان بۆ حه‌رام كراوه پێیان بدرێت.
وه‌صیه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بۆ ڕێزلێنانی ئه‌هل وبه‌یتی وپاراستنی مه‌كانه‌تیان بووه، بۆ ئه‌وه‌ی به جنێو و سوكایه‌تی پێكردن ئازار نه‌درێن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه پێش بخرێن به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌ده‌قی فه‌رمووده له‌وان به‌ڕێزترن، وه‌ك ئه‌بو به‌كر وعومه‌ر وعوسمان ( خوای گه‌وره له‌هه‌موویان ڕازی بیت ) ...
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ...