وه‌سیه‌تی دایكێك بۆ كچه‌كه‌ی له‌شه‌وی بوكێنیدا
پۆڵێنه‌كان
- ئادابی ژن هێنان << ماره بڕین وژنهێنان << خێزان << فیقه
Full Description
وه‌سیه‌تی دایكێك بۆ كچه‌كه‌ی له‌شه‌وی بوكێنیدا
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ محمد جه‌ميل زينۆ
وەرگێڕانی: ئومێد عمر چرۆستانی
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2015 - 1436
وصية أم لابنتها في زفافها
« باللغة الكردية »
محمد بن جميل زينو
ترجمة: أوميد عمر علي
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2015 - 1436
وه‌سیه‌تی دایكێك بۆ كچه‌كه‌ی له‌شه‌وی بوكێنیدا
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
دایكێك كیژه‌كه‌ی ئاماده ده‌كات بۆ شه‌وی بوكێنی بۆ ئه‌و پادشایه‌ی كه ناوی حارثی كوڕی عه‌مری كیندی بوو، ڕووی ده‌می كرده كیژه‌كه‌ی وپێی ووت :
ئه‌ی كچی شیرینم، بێگومان ئه‌گه‌ر بهاتایه وه‌سیه‌تكردن له‌به‌ر ڕه‌وشت وئه‌ده‌ب جوانی وپله‌وپایه‌ی به‌رزی كۆمه‌ڵایه‌تی كه‌سی وه‌سیه‌ت بۆ كرا‌و پشتگوێ بخرایه، ئه‌وا بێگومان تۆ پیویستت به وه‌سیه‌تكردن نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه بزانه وه‌سیه‌ت بیرخستنه‌وه‌یه بۆ مرۆڤی ژیر وهۆشیار، وئاگاداركردنهوهیشه بۆ كه‌سانی غافڵ وبێ ئاگا .
ئه‌ی كچی شیرینم، ئه‌گه‌ر بهاتایه كچ بێ‌ناز وبێ باك بوایه له هاوسه‌رگیری، ئه‌وا دایك وباوكیشی پێویستیان پێی نه‌بوو، وه منیش یه‌كه‌م كه‌س ده‌بووم كه پێویستم به هاوسه‌ر نه‌بوو، به‌ڵام هێنده بزانه ئێمه دروستكراوین بۆ پیاوان و هه‌روه‌ك چۆن پیاوانیش بۆ ئێمه دروستكراون .
ئه‌ی كچی شیرینم، بێگومان تۆ جودا بوویته‌وه له‌و نیشتمانه‌ی كه لێی هاتیته ده‌ره‌وه، وه له‌و هێلانه‌یه ده‌رچوویت بۆ جێگایه‌كی تر كه پێشووتر نامۆ بووه پێت، وه بۆ لای هاوده‌م وهاوڕێیه‌كی نوێ كه ڕانه‌هاتوویت له‌گه‌ڵیدا، ئه‌و ته‌نها به‌وه‌ی بووه به خاوه‌نی تۆ ئیتر ده‌بێت به پادشا به‌سه‌رته‌وه، ببه به كه‌نیزه‌كێكی باش بۆی ئه‌ویش ده‌بێت به كۆیله‌یه‌كی گوێڕایه‌ڵ بۆت، ده ڕه‌وشت وخووی جوانی بۆ بپارێزه، له به‌رامبه‌ردا ئه‌و ده‌بێت به گه‌نج وسامانێكی بێ وێنه بۆت :
یه‌كه‌م : هاوڕێیه‌كی به قه‌ناعه‌ت به بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت، چونكه قه‌ناعه‌ت بوون ئارامی ده‌دات به‌دڵ وده‌روون .
دووه‌م : هاوسه‌رێكی گوێڕایه‌ڵ به بۆ پیاوه‌كه‌ت وبهشێوهیهك له‌گه‌ڵی بژی كه سه‌رپێچی نه‌كه‌یت، چونكه ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ی تێدا به‌دی ده‌كه‌یت .
سێهه‌م : پابه‌ند بوون به‌جێگا نیگای ئه‌و، له‌گه‌ڵ گه‌ڕان به‌دوای جێگا بۆنی ئه‌و، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌رگیز به شپرزه‌ی وپهڕپووتی وناشیرینی نهتدبینێت، وه با له بۆنی خۆش زیاتر هیچ بۆنێكی ترت هه‌ست پێ نه‌كات .
چواره‌م : وه‌سیه‌تت پێده‌كه‌م به كل و ئاو، بزانه كل باشترین وجوانترین شتێكه، وه ئاو چاكترین چاكێكی وونكراوه.
پێنجه‌م : ئاگادار بوون وپابه‌ند بوون به كاتی خواردنی پیاوهكهتهوه، چونكه تینی برسیه‌تی كڵپهداره.
شه‌شه‌م : بێده‌نگ بوون له‌كاتی خه‌وتنیدا، چونكه خه‌و تێكدان له‌كه‌سانی تر ناپه‌سه‌نده .
حه‌وته‌م : پاراستنی ماڵ وسامانی: چونكه پاراستنی ماڵ وسامان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ژیری ودانای .
هه‌شته‌م : چاودێری كردنی مناڵ وخزمهتكارهكانی، چونكه چاودێری كردنی مناڵ و خزمه‌تكار له جوانی وباشی به‌رێوه‌بردنه .
نۆیه‌م : نهێنیه‌كانی بپارێزه، چونكه بێگومان ئه‌گه‌ر نهێنیه‌كانت نه‌پاراست تۆیش دڵنیا نابیت له غه‌در و خیانه‌تی ئه‌و .
ده‌یه‌م : سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی نه‌كه‌یت، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانت كرد ئه‌وا سینه‌ی پیاوه‌كه‌ت پر ده‌كه‌یت له ڕق وكینه، بزانه چه‌ندێك فه‌رمانه‌كانی پیاوه‌كه‌ت به‌گه‌وره بگریت له‌به‌رامبه‌ردا هێنده ڕیزدار ده‌بیت لای ئه‌و، چه‌ندێك هاوڕا بیت له‌گه‌ڵیدا هێنده زیاتر هاوسه‌رێكی باش ده‌بێت بۆت، ئه‌وه‌ش بزانه تۆ ناتوانێت بگه‌یت به‌مه تاوه‌كو ئاره‌زوو وحهزهكانی ئه‌و پێش نه‌خه‌یت به‌سه‌ر حه‌ز وئارهزووهكانی خۆتدا، له‌وه‌ی حه‌زی لێیه‌تی وله‌وه‌ش ڕقی لێ ده‌بێته‌وه .
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی آله وصحبه وسلم
سه‌رچاوه : په‌رتووكی : تكریم الاسلام للمرأة
نووسینی : شێخ محمد جمیل زینۆ