حوكمی سه‌ربڕینی كه‌ڵه‌شێری سپی
پۆڵێنه‌كان
- حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- قوربانی << جەژن << بۆنە وەرزییەکان << ڕۆشنبیری ئیسلامی
- جەژن << بۆنە وەرزییەکان << ڕۆشنبیری ئیسلامی
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
حوكمی سه‌ربڕینی كه‌ڵه‌شێری سپی
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1436
حكم ذبح الديك الأبيض
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد بن صالح العثيمين
ترجمة: فريق القسم الكردي في موقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1436
حوكمی سه‌ربڕینی كه‌ڵه‌شێری سپی
ئه‌م پرسیـــاره ئـــاڕاستــــهی شێـــخ محــــمد بن صالــــح العثیمین( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كراوه :
پرسیار : ئایا سه‌ربڕینی كه‌ڵه‌شێری سپی حه‌رامه یان حه‌ڵاڵه ؟ چونكه ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌ڵه‌شێر خوێندی ئه‌وه ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره ده‌كات وده‌ڵێت : ئه‌ی بێ ئاگاكان یادی خوا بكه‌ن.
وه‌ڵام : له‌وه‌ڵامدا شێخ ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ووتی : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
كه‌ڵه‌شێری سپی و ته‌واوی گیاندار و ئاژه‌ڵه سپیه‌كان كه خوای گه‌وره حه‌ڵاڵی كردوون، دروسته سه‌ر ببڕرێن وهیچ گرفتێكی تێدا نییه، به نسبه‌ت ئه‌وه‌شه‌وه كه كه‌ڵه‌شێری سپی له‌كاتی خوێندنیدا ذیكر و یاد وته‌سبیحاتی خوای گه‌وره ده‌كات، ئه‌مه بۆ كه‌ڵه‌شێر و ته‌واوی گیانداره‌كانی تریشه، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی:﴿ وَإِن مِّن شَيءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمدِهِۦ وَلَٰكِن لَّا تَفقَهُونَ تَسبِيحَهُم إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورا ﴾ [ الاسرا‌ء :44 ] .
واتا : هیچ شتێك نی یه له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا که ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی ئه‌و زاته نه‌کات، به‌ڵام ئێوه له ته‌سبیحات و ستایشی ئه‌و شتانه تێناگه‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خۆگره (له به‌رامبه‌ر لادانی خه‌ڵکیه‌وه) لێخۆشبووه‌و چاوپۆشی ده‌کات (ئه‌گه‌ر ڕووی تێبکه‌ن و باوه‌ڕی پێ بهێنن).
بۆیه ده‌بێت ئاگاداری ئه‌وه بین پێویسته ئه‌وه‌ی گوێبیستی خوێندنی كهڵهشیڕ ده‌بێت، داوای فه‌زڵی ئه‌وه بكات له خوای گه‌وره، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانی كردووه به‌وه‌ی هه‌ركاتێك گوێبیستی خوێندنی كه‌ڵه‌شێر بوون داوای فه‌زڵی خوای گه‌وره بكه‌ن، وه‌ك فه‌رموویه‌تی : « إِذَا سَمِعْتُمْ صِيَاحَ الدِّيَكَةِ فَاسْأَلُوا اللَّهَ مِنْ فَضْلِهِ ؛ فَإِنَّهَا رَأَتْ مَلَكاً ، وَإِذَا سَمِعْتُمْ نَهِيقَ الْحِمَارِ فَتَعَوَّذُوا بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ ؛ فَإِنَّهُ رَأَى شَيْطَاناً » [ رواه الخاري ومسلم ] واتا : هه‌ركاتێك گوێبیستی خوێندنی كه‌ڵه‌شێر بوون، ئه‌وا داوای فه‌زڵی ئه‌وه له‌خوای گه‌وره بكه‌ن، چونكه فریشته ده‌بینێت، وه ئه‌گه‌ر گوێبیستی زه‌ڕینی گوێدرێژ بوون ئه‌وه په‌نا بگرن به‌خوای گه‌وره له‌شه‌یتان، چونكه له‌و كاته‌دا شه‌یتانی بینیوه.
بۆیه جه‌نابیشت هه‌ركاتێك گوێت له خوێندنی كه‌ڵه‌شێری سپی و جگه له سپیش بوو كارێكی مه‌شروع و ڕیگا پێدراوه داوای فه‌زڵی خوای گه‌وره بكه‌یت ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : فتاوى نور على الدرب (نصية) : الجنايات