ته‌ڵاقی دایه ده‌ستی ژنه‌كه‌ی كه خۆی ته‌ڵاق بدات ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌فه‌ری نه‌كرد له‌گه‌ڵیدا
پۆڵێنه‌كان
سەرچاوەکان
Full Description
ته‌ڵاقی دایه ده‌ستی ژنه‌كه‌ی كه خۆی ته‌ڵاق بدات ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌فه‌ری نه‌كرد له‌گه‌ڵیدا
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1436
فوضها زوجها في طلاق نفسها منه إن لم تسافر معه
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: فريق القسم الكردي في موقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1436
ته‌ڵاقی دایه ده‌ستی ژنه‌كه‌ی كه خۆی ته‌ڵاق بدات ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌فه‌ری نه‌كرد له‌گه‌ڵیدا
ئـه‌م پـرسیــاره ئاڕاستــه‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام كراوه :
پرسیار : من ئافره‌تێكم له بولغاریا ده‌ژیم ودوو گیانم وسكه‌كه‌م هه‌شت مانگه، وماوه‌ی نۆ مانگه پیاوه‌كه‌م به‌جێی هێشتووم وڕۆیشتووه بۆ سوریا، منداڵێكی سێ ساڵیشم هه‌یه، كاتێك كه سه‌فه‌ری كرد داوای لێكردم كه له‌گه‌ڵیدا بڕۆم، به‌ڵام من ڕازی نه‌بووم له‌گه‌ڵیدا بڕۆم، چونكه شه‌ڕ وشۆڕه، ئه‌ویش توڕه بوو لێم ووتی : ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ر نه‌كه‌یت له‌گه‌ڵمدا ئه‌وه مۆڵه‌تی ته‌ڵاقدانی خۆتت پێ ده‌ده‌م، هه‌روه‌ها ووتیشی من له‌وێ ژنم ده‌هێنمه‌وه، ئایا من ئێستا چی بكه‌م، چونكه له‌و وه‌زعه زۆر بێ تاقه‌تم، ئایا من تا ئێستاش به ژنی پیاوه‌كه‌م داده‌نرێم، ئایا ده‌كرێت من خۆم ته‌ڵاق بده‌م به‌بێ ئه‌وه‌یشی گوناهبار ببم، چونكه ئیتر ئه‌وه هه‌رگیز ناگه‌ڕێته‌وه ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان ودروود وصه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبه‌یت و هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا هه‌تایه .
پیاو دروسته ته‌ڵاق بداته ده‌ست ژنه‌كه‌ی خۆی، جا كاتێك پیاو ته‌ڵاقی دایه ده‌ست ژنه‌كه‌ی خۆی، ئه‌وا ئه‌و ژنه دروسته خۆی له‌پیاوه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پیاوه‌كه‌ی پیه‌شیمان نه‌بووبویه‌وه له‌و وه‌كاله‌ته‌ی كه داویه‌تی ده‌ست ژنه‌كه‌ی، جا كاتێك پیاوكه‌ت پێی ووتیت : ئه‌گه‌ر بێت‌و نه‌یه‌یت له‌گه‌ڵمدا ئه‌وا مۆڵه‌ت بێت له‌وه‌ی خۆت ته‌ڵاق بده‌یت، ئه‌وه دروسته خۆت له پیاوه‌كه‌ت ته‌ڵاق بده‌یت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی پیاوه‌كه‌ت په‌شیمان نه‌وبێته‌وه له‌و دانه‌ده‌ست و وه‌كاله‌ته‌ی كه كردویتی بۆ ته‌ڵاق دانی خۆت، ئه‌وه‌ش بزانه تا ئێستاش تۆ ژنی شه‌رعی پیاوه‌كه‌تی، مادام به صه‌راحه‌ت وبێ هیچ پێچ وپه‌نایه‌ك ته‌ڵاقی نه‌دابیت، تۆیش وه‌ك ووتم ده‌توانیت خۆت له پیاوه‌كه‌ت ته‌ڵاق بده‌یت، و خۆت سه‌رپشكیت و ته‌ماشا بكه و بزانه ئه‌گه‌ر زانیت سه‌فه‌ر كردنت له‌گه‌ڵ پیاوه‌كه‌تدا ده‌بێته هۆی تیاچوون و مردنت، و تۆیش بێ ئومێد بوویت له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆلات جارێكی تر، یان بترسیت ئه‌گه‌ر هاتوو له‌گه‌ڵیدا سه‌فه‌رت كرد بۆ ئه‌و ووڵاته له‌وێش ته‌ڵاقت ده‌دات وسه‌رگه‌ردان ده‌بیت، ئه‌وه ده‌توانیت خۆت ته‌ڵاق بده‌یت لێی وپاشان عیده‌ی ته‌ڵاق دراو به‌سه‌ر به‌ریت و ته‌واوی بكه‌یت، وپاشان ئه‌گه‌ر وویستت ده‌توانیت شوو بكه‌یته‌وه به كه‌سێكی تر .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو زانیت كه ده‌توانیت بگه‌یته‌وه به پیاوه‌كه‌ت وسه‌فه‌ر بكه‌یت بۆلای، وهیچ مه‌ترسیه‌كیش نییه له‌سه‌فه‌ر كردنت بۆلای ئه‌و، ئه‌وه ده‌توانیت سه‌فه‌ر بكه‌یت بۆلای، به‌ڵام ئه‌مه‌ش نابێت ببێت دوای ئه‌وه نه‌بێت یه‌كه‌م كه هه‌واڵ بده‌یت به پیاوه‌كه‌ت، پاشان پێیشی ڕابگه‌یه‌نیت كه سه‌فه‌ر ده‌كه‌یت بۆلای، چونكه پێده‌چێت (فعلا) ته‌ڵاقی دابیت، یان ڕازی نه‌بێت سه‌فه‌ر بكه‌یت بۆلای، خۆ ئه‌گه‌ر وویستت ئارام بگریت، ئه‌وه خۆت ته‌ڵاق مه‌ده له پیاوه‌كه‌ت، به‌ڵكو ئه‌مه خوای گه‌وره‌یه كه په‌روه‌ردگار ده‌رووی خێرت لێ بكاته‌وه، وپیاوه‌كه‌ت بگه‌ڕێنێته‌وه بۆلات وببینیت كه ڕازی پێی كه له‌گه‌ڵیدا بمێنیته‌وه، ئه‌وه ده‌توانیت ئه‌مه‌ش بكه‌یت، خۆ ئه‌گه‌ر خۆیشت ته‌ڵاق دا له پیاوه‌كه‌ت ئه‌وه هیچ گوناهبار نابیت ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام ...