ئایا نوێژه‌كه‌ی له‌ناو پاسدا بكات ئه‌گه‌ر هاتوو پاسه‌كه نه‌وه‌ستا تا كاتی نوێژه‌كه به‌سه‌ر ده‌چێت
پۆڵێنه‌كان
سەرچاوەکان
Full Description
ئایا نوێژه‌كه‌ی له‌ناو پاسدا بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو پاسه‌كه نه‌وه‌ستا تا كاتی نوێژه‌كه به‌سه‌ر ده‌چێت
] kurdish – كوردی – كردي [
شێخ موحه‌مه‌د ساڵح المنجد
وه‌رگێڕانی: عبد السلام محمد پشده‌ری
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2014 - 1436
هل تصلي الصبح في الحافلة إذا كانت لا تتوقف إلا بعد خروج الوقت ؟
« باللغة الكردية »
الشیخ محمد صالح المنجد
ترجمة: عبدالسلام محمد البشدري
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2014 - 1436
ئایا نوێژه‌كه‌ی له‌ناو پاسدا بكات، ئه‌گه‌ر هاتوو پاسه‌كه نه‌وه‌ستا تا كاتی نوێژه‌كه به‌سه‌ر ده‌چێت
ئـه‌م پـرسیــاره ئاڕاسته‌ی ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام كراوه:
پرسیار : من ڕۆژانه كاتژمێر پێنجی به‌یانی بۆ شوێنی كاره‌كه‌م سه‌فه‌ر ده‌كه‌م، بانگی به‌یانیش پاش كاتژمێر پێنج ده‌دات، ئایا نوێژكردن دروسته له‌ناو ئه‌و پاسه‌دا، له‌كاتێكدا له‌به‌ر په‌یوه‌ست بوون به كاره‌كه‌یه‌وه پاسه‌كه ناتوانێت بۆ نوێژكردن بوه‌ستێت ؟ وه ئایا ئه‌گه‌ر وهنهوهز له‌ناو پاسه‌كه‌دا زۆری بۆ هێنام دروسته نوێژ بكه‌م ؟
وه‌ڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان ودرود وصهڵات وسهلام له‌سه‌ر پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی محمدی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوه‌ڵ وشوێنكهوتوانی هه‌تا هه‌تایه .
یه‌كه‌م : بێگومان ئاشكرایه كه نوێژ واجبه له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، وه ئه‌گه‌ر زانی كه له‌كاتی ڕۆیشتنی بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی نوێژه‌كه‌ی ده‌فه‌وتێت، ئه‌وه ده‌بێت ئیحتیاطی خۆی بكات بۆ كردنی نوێژه‌كه‌ی، به‌و شێوه‌یه‌ی پێش ئه‌وه‌ی سواری ئۆتۆمبیله‌كه ببێت نوێژه‌كه‌ی بكات، یان ئه‌گه‌ر سواریش بوو دڵنیا بێت له‌وه‌ی كاتێك دابه‌زی بتوانێت نوێژه‌كه‌ی له‌كاتی شه‌رعی خۆیدا ئه‌نجام بدات ؟
وه ئه‌گه‌ر ئه‌و نوێژه له‌و نوێژانه بوو كه ده‌توانرا له‌گه‌ڵ نوێژێكی تردا كۆ بكرێته‌وه، وه‌ك نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر، یان نوێژی ئێواره و خه‌وتنان، له‌م كاته‌دا ده‌توانێت به‌پێی كاتی سه‌فه‌ر و بۆ گونجان، یان نوێژه‌كان پێش بخات وله كاتی نوێژی یه‌كه‌مدا هه‌ردوو نوێژه‌كه بكات، یان دوای بخات له‌كاتی نوێژی دووه‌مدا بیانكات، بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بێت نوێژه‌كه‌ی له‌ناو ئۆتۆمبیل‌دا ئه‌نجام بدات، چونكه بێگومان هه‌ندێك ئه‌ركان و واجباتی ناو نوێژه‌كه‌ی خه‌له‌لی تێده‌كه‌وێت .
دووه‌م : دیار كه نوێژی به‌یانی له‌گه‌ڵ هیچ نوێژێكی تردا كۆناكرێته‌وه، بۆ نمونه : ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤی موسڵمان پێش هاتنی نوێژی به‌یانی سواری ئۆتۆمبیله‌كه بوو، وه نه‌یشی ده‌توانی ئه‌و ئۆتۆمبیله بۆ نوێژكردن ڕابگرێت، وه گومانی زۆریشی وابوو كه ئه‌گه‌ر هاتوو نوێژه‌كه‌ی نه‌كات تا كاتی دابه‌زینی له ئۆتۆمبیله‌كه نوێژه‌كه‌ی ده‌فه‌وتا و كاته‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌چوو، چونكه ده‌یزانی ئۆتۆمبیله‌كه ناگاته شوێنی دیاری كراوی خۆی دوای هه‌ڵهاتنی خۆر نه‌بێت، له‌م كاته‌دا ئه‌م كه‌سه دروسته نوێژه‌كه‌ی له‌ناو ئه‌و پاسه‌دا بكات، و به‌پێی توانا و بۆ گونجانی ئه‌ركان و مه‌رج و واجبه‌كانی ناو نوێژ ئه‌نجام بدات و به‌جێیان بهێنێت، ئه‌وه‌شی كه نه‌یتوانی گرفت نییه و له‌سه‌ر ده‌كه‌وێت، وه دروست نییه نوێژه‌كه‌ی دوابخات و نه‌یكات تا كاته‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌چێت .
بۆ نمونه ئه‌گه‌ر توانی به وه‌ستانه‌وه و ڕوو به قیبله ڕكوع وسوژده به‌جوانی بببات ئه‌وه واجبه ئه‌و ئه‌ركان و واجبانه به‌جێ بهێنێت .
مرۆڤ ده‌توانێت له‌ناو پاسدا به پێوه بۆ نوێژ كردن بوه‌ستێت، یان به‌پێی توانا ڕوو له قیبله بكات، بۆ ڕكوع و سوژده بردنیش ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی به پێی پێویست ئه‌نجامیان بدات ئه‌وه ده‌بێت هه‌ر به پێی توانا سه‌ری نزم بكاته‌وه له‌و كاته‌دا، به شێوه‌یه‌ك بۆ سوژده بردن زیاتر سه‌ری دابنه‌وێنێت، باشتریش وایه كاتێك ڕكوع ببات كه به پێوه بێت ئه‌گه‌ر بۆی گونجا بوو كه بوه‌ستێت، ئه‌مجا دابنیشێت له‌سه‌ر كورسیه‌كه و ئه‌وجا سوژدهكانی ببات .
سێهه‌م : لای زانایان ڕای دروست تر ئه‌وه‌یه : خه‌وی زۆر قوڵ كه مرۆڤ هه‌ست به‌وه نه‌كات كه ده‌ست نوێژی شكاوه، ئه‌گه‌ر شكایش بوو، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه بوو ئه‌وا ده‌ست نوێژه‌كه‌ی شكاوه، به‌ڵام خه‌وی سووك كه مرۆڤ هه‌ست ده‌كات به‌وه‌ی كه ده‌ست نوێژی شكاوه ئه‌گه‌ر شكا، ئه‌وا ئه‌م جۆره خه‌وه سووكه ده‌ست نوێژ ناشكێنێت .
جا ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌وه‌كه‌ت له‌ناو پاسه‌كه‌دا خه‌وێكی قوڵ بوو ئه‌وا بێگومان ده‌ست نوێژه‌كه‌ت شكاوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو خه‌وێكی سووك بوو ئه‌وا ده‌ست نوێژت ناشكێت .
وه ئه‌گه‌ر هاتوو مرۆڤ دست نوێژی شكاو و نهیواتنی ده‌ست نوێژ بگرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و پاسه‌ی تێیدا سه‌ركه‌وتووه نه‌وه‌ستا له‌ڕێگا ئه‌وا ده‌توانێت ته‌یه‌موم بكات، به‌و شێوه‌یه‌ی كه ده‌ستی بكێشێت به‌لایه‌كی ڕاره‌وه‌ی ناو پاسه‌كه‌دا و بیهێنێت به‌ده‌موچاوی وهه‌ردوو له‌پی ده‌ستیدا و ئه‌مجا نوێژه‌كه‌ی بكات وله‌كاتی دیاری كراوی خۆی دوای نه‌خات ..
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ..
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .