ئایا له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا دروسته ئافره‌تێك ببێت به فه‌رمانڕه‌وا
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕراوه بۆ
پۆڵێنه‌كان
Full Description
پرسیار : ئایا له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا دروسته ئافره‌تێك ببێت به فه‌رمانڕه‌وا ؟ ئومێده‌وارم به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سئه‌له له‌قورئانی پیرۆز هه‌بێت .
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
یه‌كه‌م / زۆر سوپاسی ئه‌و برا به‌رێزه ده‌كه‌ین كه پرسیاره‌كه‌ی كردووه و به‌و شێوه‌یه‌ش سووره له‌سه‌ر ناسین و شوێن كه‌وتنی به‌ڵگه‌كان له‌قورئانی پیرۆز. به‌ڵام پێویست نییه بۆ هه‌موو مه‌سئه‌له‌یه‌ك به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت له قورئانی پیرۆز هه‌بێت، چونكه زۆربه‌ی حوكمه‌كان له ئیسلامدا به به‌ڵگه‌ی صه‌حیح له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) جێگیر بووه، و به‌ڵگه‌یان له قورئاندا له‌سه‌ر نییه، بۆیه واجبه له‌سه‌ر موسڵمان كه شوێن هه‌موو به‌ڵگه‌كانی قورئان و سوونه‌ت بكه‌وێت، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی ▬ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلاً ♂ [ النساء : 59] واتا : ئه‌ی که‌سانێك که باوه‌ڕتان هێناوه گوێڕایه‌ڵی خوا و گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ر بن وه پاشانیش گوێڕایه‌ڵی کار به‌ده‌سته(عادیله) کانی خۆتان بن جا ئه‌گه‌ر دوو به‌ره‌کیتان هه‌بوو له‌شتێکدا ئه‌وه بیگێڕنه‌وه بۆ لای خوا و پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان هه‌یه به خوا‌و به ڕۆژی دوایی ئه‌وه باشتره وه ئاکام و ئه‌نجامی چاکتره.
خوای گه‌وره فه‌رمانی كردووه به گوێرایه‌ڵی ذاتی هه‌ق ته‌عالای خۆی و گویڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی (صلی الله علیه وسلم) و فه‌رمانی كردووه له‌و شتانه‌شی كه ناكۆكی ده‌كه‌وێته نیوانیانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ قورئان و سوننه‌تی محمد المصطفی بۆ چاره‌سه‌كردنی .
خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ▬ وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانْتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ♂ [ الحشر : 7 ] واتا : ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) بۆی هێناون وه‌ری بگرن، هه‌ر فه‌رمانێکی پێدان به‌گوێی بکه‌ن، قه‌ده‌غه‌ی هه‌ر شتێکی لێ کردن مه‌یکه‌ن، له خوا بترسن؛ چونکه به‌ڕاستی خوا به‌توندی تۆڵه ده‌سێنێت .
ابن ماجه ڕیوایه‌تی كردووه له میقدادی كوڕی مه‌عد یه‌كربی كیندیه‌وه (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « يُوشِكُ الرَّجُلُ مُتَّكِئًا عَلَى أَرِيكَتِهِ يُحَدَّثُ بِحَدِيثٍ مِنْ حَدِيثِي ، فَيَقُولُ : بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ كِتَابُ اللَّهِ عَزَّ وَجَلَّ ، مَا وَجَدْنَا فِيهِ مِنْ حَلَالٍ اسْتَحْلَلْنَاهُ ، وَمَا وَجَدْنَا فِيهِ مِنْ حَرَامٍ حَرَّمْنَاهُ ، أَلا وَإِنَّ مَا حَرَّمَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِثْلُ مَا حَرَّمَ اللَّهُ » [صححه الألباني في صحيح الجامع (8186)] واتا : نزيكه كه‌سیك پاڵی دابێته‌وه له‌سه‌ر سه‌ریره‌كه‌ی خۆی فه‌رمووده‌یه‌ك له‌فه‌رمووده‌كانی من باس ده‌كات، و ده‌ڵێت : له نێوان من و ئێوه‌دا قورئانی پیرۆز حاكم بێت، ئه‌وه‌ی بینیمان له‌قورئاندا حه‌ڵأله ئه‌وه ئێمه‌ش به حه‌ڵاڵی داده‌نێین، وه ئه‌وه‌شی بینیمان قورئانی حه‌رامی كردووه ئێمه‌ش به حه‌رامی داده‌نێین، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی: ئه‌وه‌ش بزانن ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا حه‌رامی كردوووه وه‌ك ئه‌وه‌یه كه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه .
دووه‌م / قورئانی پیرۆز و سوننه‌تی صه‌حیح به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دروست نییه ئافره‌تان پۆسته گشتیه‌كانی كاروباری موسڵمانان بگرنه ده‌ست ( الولایات العامة) وه‌ك خیلافه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان و قه‌زا و قه‌زاوه‌ت ودادوه‌ری دادگاكان، و هاوشێوه‌ی ئه‌م پۆستانه .
به‌ڵگه‌كان له قورئانی پیرۆز :
خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنْفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ ♂ [ النساء :34 ] واتا : پیاوان سه‌رپه‌رشتیارن به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ڕێز‌و زیاده ئه‌رکێکه‌وه که خوا داویه‌تی به‌هه‌ندێک به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا (سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که) پیاوان له‌ماڵ و سامانیان خه‌رج ده‌که‌ن ( له پێناوی ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی ئافره‌تاندا ) .
قورطبی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌دا ووتویه‌تی : مه‌به‌ست له ▬ الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ ♂ ئه‌وه‌یه كه پیاوان هه‌ڵده‌ستن به خه‌رج كردن و دابین كردنی مه‌سروفات و نه‌فه‌ی خێزانه‌كانیان، له‌هه‌مان كاتدا به‌رگریشی لێ ده‌كات، وه وتوشیه‌تی : چونكه له‌ناو پیاواندا كاربه‌ده‌ست و ئه‌میر و ئه‌و كه‌سانه هه‌ن كه غه‌زا و جیهاد ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه له‌ناو ژناندا نییه، [ تفسیر القرطبي : 5/168) ] .
ابن كثیریش (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ووتویه‌تی : مانای ئه‌م ئایه‌ته ئه‌وه‌یه : پیاوان سه‌رپه‌رشتن به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه، واتا : پیاو سه‌رۆك و گه‌وره و كاربه‌ده‌سته به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه، وه ڕاستی ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر خوار وخێچ بوو، ئه‌وه‌ش به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره زیاده ئه‌رکێکه که داویه‌تی به‌هه‌ندێک به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا؛ چونكه به شێوه‌یه‌كی گشتی پیاوان له ئافره‌تان باشتر وچاكترن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یشه كه پێغه‌مبه‌رایه‌تی له‌ناو پیاواندا ببێت، هه‌روه‌ها موڵكی گه‌وره و پادشایه‌تیش هه‌ر له‌ناو پیاواندا بووه، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « لن يفلح قوم ولَّوا أمرَهم امرأة » [ رواه البخاري] واتا : هييچ گه‌لێك سه‌رفراز نابن ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكیان كرده كاربه‌ده‌ستی خۆیان ، ... هه‌روه‌ها پۆستی قه‌زایش به‌و شێوه‌یه نابێت بدرێته ئافره‌تان ..[ تفسير ابن كثير 1/492 ] .
به‌ڵگه‌كان له سوننه‌ت :
عن أبي بكرة رضي الله عنه قال : لما بلغ رسولَ الله صلى الله عليه وسلم أن أهل فارس قد ملَّكوا عليهم بنت كسرى ، قال : « لن يُفلح قومٌ ولَّوا أمرَهم امرأة » [ رواه البخاري ( 4163) ] واتا : ئه‌بی به‌كره (خوای لێ ڕازی بێت) ئه‌گێڕێته‌وه كاتێك كه هه‌واڵ گه‌یشت به پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) كه فارسه‌كان كچی پادشاكه‌یان بووه به گه‌وره و پادشایان، فه‌رمووی : « هييچ گه‌لێك سه‌رفراز نابن ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكیان كرده كاربه‌ده‌ستی خۆیان »
ئیمامی شه‌وكانی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له كتێبی (نیل الاوطار) له باره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌وه ئه‌لێت : « ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌ت نابێت پۆستی لێپرسراویه‌تی گشتی وه‌ربگرێت، وه حه‌ڵاڵ نییه بۆ گه‌لێك كه ئافره‌تێك لێپرسراویان بێت، چونكه واجبه له‌سه‌ریان دوور بكه‌ونه‌وه له‌و شته‌ی ده‌بێته هۆی سه‌رفراز نه‌بوونیان [ نیل الاوطار 8/305] .
ماوردی (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) كاتێك دێته سه‌ر باسی وه‌زاره‌ته‌كان له ده‌وڵه‌تی ئیسلامی‌دا، ده‌ڵێت : « دروست نییه ئافره‌تێك به‌م كاره هه‌ستێت، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوای ( صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « ما أفلح قومٌ أسندوا أمرهم إلى امرأة » واتا: هييچ گه‌لێك سه‌رفراز نابن ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكیان كرده كاربه‌ده‌ستی خۆیان ؛ چونكه ئه‌م جۆره كارانه ڕا و جێگیری ووره و عه‌زمی پێویسته كه ئافره‌تان له‌م بواره‌دا لاواز وكه‌م ده‌سه‌ڵاتن، له‌هه‌مان كاتدا ڕاپه‌ڕاندنی كاروبا‌ره گشتیه‌كانی ووڵات پێویستی به ده‌ركه‌وتنی ئه‌وان هه‌یه، ئه‌مه‌ش ڕێگیری لێكراوه » [الاحكام السلطانیة : لاپه‌ڕه 46 ] .
ابن حزم یش (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) له‌باره‌ی خیلافه‌ته‌وه ووتویه‌تی : « هیچ جیاوازییه‌ك نییه له‌نێوان هیچ كه‌سێكدا كه دروست نییه ئافره‌ت ئه‌م كاره بگرێته ده‌ست » [ الفصل في الملل والنحل 4/129] .
زانایانی ئیسلام هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مه‌رجێك له مه‌رجه‌كانی پێشه‌واو و ئیمامی موسڵمانان ئه‌وه‌یه نێرینه، پیاو بێت، چونكه ویلایه‌ت و پێشه‌وایه‌تی ئافره‌تان دروست و ڕاست نییه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « لن يفلح قوم ولَّوا أمرهم امرأة » واتا : هييچ گه‌لێك سه‌رفراز نابن ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكیان كرده كاربه‌ده‌ستی خۆیان ، وه بۆ ئه‌وه‌شی كه بتوانێت تێكه‌ڵاوی پیاوان بكات، و خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه بۆ كاروباره‌كانیان، - ده‌بێت پیاوان ئه‌م كاره بكه‌ن - هه‌روه‌ها ئه‌م كاره زۆرێك له كاره مه‌ترسیه‌كان یه‌كلای ده‌كاته‌وه، وه‌كاره قورسه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، ته‌نها ئه‌م كاره شایانی پیاوانه » [ الموسوعة الفقهیة 21/270] .
هه‌روه‌ها ئه‌م پرسیاره كرا له شێخ عبدالعزیز بن باز (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) :
پرسیار : ئای هه‌ڵوێستی شه‌ریعه‌تی پاكی ئیسلام چیه له‌باره‌ی خۆپاڵاوتنی ئافره‌ت بۆ سه‌رۆكایه‌تی ووڵات، یان سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، یان بۆ گرتنه ده‌ستی پۆستی وه‌زاره‌ت ؟
به‌رێزیان له وه‌ڵامدا ووتیان : ویلایه‌تی ئافره‌تان و ده‌ستنیشان كردنیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی گشتی موسڵمانان كاریكی دروست نییه، چونكه قورئان و سوننه‌تی صه‌حیح و كۆده‌نگی ڕای زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه كارێكی له‌م شێوه‌یه دروست نییه، به‌ڵگه له قورئان خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنْفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ ♂ [ النساء :34 ] واتا : پیاوان سه‌رپه‌رشتیارن به‌سه‌ر هاوسه‌ره‌کانیانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ڕێز‌و زیاده ئه‌رکێکه‌وه که خوا داویه‌تی به‌هه‌ندێک به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا (سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که)پیاوان له‌ماڵ و سامانیان خه‌رج ده‌که‌ن (له پێناوی ئاسووده‌یی و خۆشگوزه‌رانی ئافره‌تاندا), حوكمه‌كه‌ش كه له‌ئایه‌ته‌كه‌دا هاتووه گشتیه و سه‌رجه‌م وویلایه‌ته‌كانی پیاوان، و باڵاده‌ستی و قیوامه‌ی له‌ناو خێزانه‌كه‌یدا به‌سه‌ر ئافه‌رتاندا ده‌گرێته‌وه، وه‌به نسبه‌ت سه‌رۆكایه‌تی گشتی ووڵاتیشه‌وه ئه‌وه به پله‌یه‌كی زیاتر دروست نییه، - چونكه ئه‌گه‌ر به‌رپرسی یه‌كه‌می خێزان به‌ده‌ستی پیاوان بێت، ئه‌وا به ( أولی) تر كاورباری ووڵات و حكومه‌ت ده‌بێت بدرێته ده‌ست پیاوان نه‌ك ئافره‌تان - ئه‌وه‌شی ئه‌م حوكمه زیاتر ته‌ئكید ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه هۆكاره‌كه‌ی له ئایه‌ته‌كه‌دا باسكراوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ڕاو عه‌قڵی پیاوان به گشتی (نه‌ك تاك تاكی پیاوان) باشتر وچاكتره، له‌ڕووی ئه‌وه‌ی شیاوترن بۆ سه‌رۆكایه‌تی و گرتنه ده‌ستی حوكم .
له سوننه‌تیشدا هاتووه : كاتێك كه فارسه‌كان كچه‌كه‌ی كیسرایان كرده پادشای ووڵاته‌كه‌یان فه‌رمووی : « لن يفلح قوم ولَّوا أمرهم امرأة » [ رواه البخاري] هيچ گه‌لێك سه‌رفراز نابن ئه‌گه‌ر ئافره‌تێكیان كرده كاربه‌ده‌ستی خۆیان .
بێگومان ئه‌م فه‌رمووده‌یه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر حه‌رامی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و حوكمی گشتی له لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌شه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دروست نییه ئافره‌تێك كاروباری هه‌رێمێك یان شارێك بگرێته ده‌ست، چونكه هه‌موو ئه‌م پۆستانه صیفه‌تی پۆسته گشتیه‌كانی هه‌یه، بێگومان پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌ی ڕوون كردوه‌ته‌وه كه هیچ گه‌لیك سه‌رفراز نابێت ئه‌گه‌ر كاره‌كانی خۆیان دایه ده‌ست ئافره‌تێك، سه‌رفرازی و سه‌ركه‌وتنیش بریتیه له سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ست هێنانی خێر و خۆشی .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره ....
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام ...