حوكمی هه‌ڵواسین و خستنه ڕووی ئه‌و لۆگۆیه‌ی كه نیشانه‌ی خاچی تێدایه
پۆڵێنه‌كان
Full Description
پرسیار : من له ووڵاتی به‌ریتانیا ده‌ژیم له شاری ( پرمنگهام ) و خاوه‌نی ده‌رمانخانه‌یه‌كم، جا لۆگۆ و شیعاری خزمه‌تگوزاریه نیشتمانییه‌كانی ئه‌م ووڵاته كه گرنگی به بواری ته‌ندروستی ده‌دات بریتیه له خاچێك، وه‌ك ئه‌م شكڵه ( + ) من خۆیشم حاڵی حازر ڕام وایه كه هه‌ڵواسین و خستنه ڕووی ئه‌م خاچه كارێكی حه‌رامه، چونكه زۆرێك له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌واڵی ئه‌وه‌یان یپێداووین كه خۆشه‌ویستمان هه‌ستاوه به تێكدانی هه‌ر شێوه و وێنه‌یه‌ك كه وه‌ك خاچ وابووبێت، له‌به‌ر ئه‌وه حاڵی حازر من خۆم ئه‌م لۆگۆ و شیعاره هه‌ڵناواسم و نایخه‌مه ڕوو، به‌ڵام ئومێده‌وارم له به‌رێزتان كه دڵنیام بكه‌نه‌وه له‌م مه‌سئه‌له‌یه‌دا، ئایا من كارێكی باشم كردووه، كه ئه‌م شیعاره ناخه‌مه ڕوو، یان ئاینی پیرۆزی ئیسلام ڕێگا ده‌دات به‌وه‌هار كارێك ؟ خوای گه‌وره به باشترین شێوه پاداشتی خێرتان بداته‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و لۆگۆ و شیعاره شێوه و شكڵی خاچ بدات كه گاوره‌كان به پیرۆزی داده‌نێن، و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش خستویانه‌ته ناو ئه‌و لۆگۆ و شیعاره‌وه كه خاچه، ئه‌وه دروست نییه هه‌ڵبواسرێت یان بخرێته ڕوو، جه‌نابیشت كارێكی باشت كردووه كه هه‌ڵت نه‌واسیوه و نه‌تخستوه‌ته ڕوو، ئه‌ویش به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه : عن عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَمْ يَكُنْ يَتْرُكُ فِي بَيْتِهِ شَيْئًا فِيهِ تَصَالِيبُ إِلَّا نَقَضَهُ [ رواه البخاري 5952 ] .
واتا : عائيشه‌ی دایكی بڕواداران ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت : پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) لێ نه‌ده‌گه‌ڕا هیچ شتێك له‌ماڵه‌كه‌یدا بێت شێوه و شكڵێ خاچ بدات ئیللا تێكی ده‌دا .
هه‌روه‌ها به به‌ڵگه‌ی ئه‌م ڕیوایه‌ته‌ی تر : عن أُمّ عَبْدِ الرَّحْمَنِ بْنِ أُذَيْنَةَ قَالَتْ : كُنَّا نَطُوفُ بِالْبَيْتِ مَعَ أُمِّ الْمُؤْمِنِينَ فَرَأَتْ عَلَى امْرَأَةٍ بُرْدًا فِيهِ تَصْلِيبٌ ، فَقَالَتْ أُمُّ الْمُؤْمِنِينَ : اطْرَحِيهِ اطْرَحِيهِ ؛ فَإِنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ إِذَا رَأَى نَحْوَ هَذَا قَضَبَهُ [ رواه أحمد 24567 ] .
واتا : عبد الرحمني كوڕی ئوزێنه ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت : له‌گه‌ڵ دایكی بڕواداراندا به ده‌وری ماڵی خوادا ته‌وافمان ده‌كرد، ئافره‌تێك كه پشته ماڵێكی دابوو به‌سه‌ر پشتیدا شێوه و شكڵێ خاچی له‌سه‌ر بوو، دایكی بڕواداران پێی ووت : فڕێی ده فڕێی ده, چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) هه‌ركاتێك شتێكی وای ببینیایه تێكی ده‌دا .
به نسبه‌ت شێوه و شكڵی خاچیشه‌وه هه‌ندێك له زانایان پێیان وایه شێوه و شكڵێ خاچ ده‌بێت لای سه‌ره‌وه‌ی خاچه‌كه كورتر بێت له‌لای خواره‌وه‌ی، هه‌ندێكی تر له زانایان ئه‌مه‌یان به مه‌رج دانه‌ناوه .
جا له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ده‌ڵێن : ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و شێوه و شكڵه هه‌مان ئه‌و شێوه و شكڵه بوو كه ئاماژه‌یه بۆ خاچی گاوره‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ده‌یخه سه‌ر ئه‌و ده‌رمان و كارتۆنانه چونكه خاچه ئه‌وه بێگومان دروست نییه هه‌ڵبواسرێت یان بخرێته ڕوو، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو وه‌ك نیشانه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ژمێریاری به‌كار ده‌هێنرا یان ده‌نوسرا .
شێخ محمد بن صاڵح العثمیمین ( ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ووتویه‌تی : خاچ ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر شێوه و شكڵی دوو هێڵی یه‌كتر بڕ بێت، هه‌ر به‌م شێوه خاوه‌نی كتێبی ( المنجد ) پێناسه‌ی كردووه، واتا : شێوه‌ی هێڵێكی ڕاست بێت ، هیڵێكی تر یه‌كی بڕی بێت له‌گه‌ڵیدا، جا چی ئه‌گه‌ر لای سه‌ره‌وه‌ی له ناوه‌ڕاستی هێڵه‌كه بێت یاخود له‌سه‌روو ناوه‌ڕاسته‌وه بێت [ مجموع الفتاوى المجلد السادس ، خطبة في تحقيق التوحيد ] .
له فه‌تواكانی لیژنه‌ی هه‌میشه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه زانستی و فه‌توادانیشدا هاتوو :
شێوه و شكڵی خاچ كه شیعاری و هێمای گاوره‌كانه، ئه‌وه‌یه كه هێڵێك دانێیت به‌سه‌ر هێڵێكی تردا، به شێوه‌یه‌ك هێڵێ یه‌كه‌م كه له گه‌ڵ هێڵێ دووه‌مدا یه‌كی بڕیوه كه‌مێك درێژتر بێت , به‌شێوه‌یه‌ك لای سه‌ره‌وه‌ی كه یه‌كی بڕیوه له‌گه‌ڵ هێڵی دووه‌مدا كه‌مێك كورتر بێت به ئه‌ندازه‌ی سێ یه‌كی لای خواره‌وه‌ی كه درێژتره له ڕووی لای سه‌ره‌وه، كه شێوه و شكڵێ هێڵێكی یه‌كتربڕی گۆشه یه‌كسان دروست بكه‌ن [ عبد الله بن غديان ... عبد الرزاق عفيفي ... عبد العزيز بن عبد الله بن باز ... (2/121) ] .
هه‌روه‌ها له‌و فه‌توایانه‌دا هاتووه : هیچ جیاوازیه‌كی نییه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و دوو هێڵه یه‌كتر بڕه هێڵه ستونیه‌كه‌ی درێژتر بێت له هێڵه ئاسۆییه‌كه‌ی، یاخود وه‌ك یه‌ك یه‌كسانیش بن، یان ئه‌گه‌ر بێت‌و لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و دوو هێڵه یه‌كتر بڕه كورتر بوو له لای خواره‌وه یاخود یه‌كسان بوو به ڕووی لای خواره‌وه‌ی [ عبد الله بن قعود ... عبد الرزاق عفيفي ... عبد العزيز بن عبد الله بن باز ]
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ری ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام .