ئایا ژن بۆ ده‌بێت گوێڕایه‌ڵی پیاوه‌كه‌ی بێت ؟
پۆڵێنه‌كان
Full Description
پرسیار : كاتێك پیاوان ژن ده‌هێنن، بۆ پیاوه‌كان هه‌رچی بڵێن ده‌بێت ژنه‌كانیان گوێڕایه‌ڵیان بن ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
واجبه له‌سه‌ر موسڵمان هه‌ركاتێك هه‌ر حوكمێكی شه‌رعیان پێ ڕاگه‌یاند بێ هیچ منجه منج و دوودڵیه‌ك ته‌سلیمی بێت، ئه‌گه‌ر چی حیكمه‌ته‌كه‌شی نه‌زانێت، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی ▬ وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَمْراً أَنْ يَكُونَ لَهُمُ الْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَنْ يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَقَدْ ضَلَّ ضَلالاً مُبِيناً ♂ [ الاحزاب : 36 ] واتا : بۆ هیچ باوه‌ڕدارێكی پیاو و ژن نییه، هه‌ركاتێك خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بڕیار و فه‌رمانێكیان دا، سه‌رپشك بن له جێ به‌جێكردنی، هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی خوای گه‌وره و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بكات ئه‌وه بێگومان زۆر به‌ڕوونی گومڕا و سه‌رلێشواو بووه .
چونكه باوه‌ڕدار دڵنیایه له‌وه‌ی هه‌رچی حوكمێكی شه‌رعی هه‌یه حیكمه‌تی گه‌وره‌ی خۆی هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك جار بۆی هه‌یه ئه‌و حیكمه‌تانه شاراوه بن لای باوه‌ڕداران و لێیان تێ نه‌گه‌ن، له‌م كاته‌دا بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌مته‌رخه‌می له زانست و ده‌ركی ئه‌وه بۆ مه‌سئه‌له‌كان، چونكه ژیری و عه‌قڵی مرۆڤ خاڵی نییه له كه‌می و كورتی .
وه كاتێكیش پیاو و ژن له كه‌شتی ژیاندا پێكه‌وه كۆ ده‌بنه‌وه و به‌یه‌كه‌وه گوزه‌ران ده‌كه‌ن، بێگومان جیاوازییش ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه، له‌م كاته‌شدا ده‌بێت لایه‌نێكیان مه‌سئه‌له‌كه ببڕێنێته‌وه و كۆتایی پێ بهێنێت، چونكه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت كێشه و گیروگرفته‌كان هه‌رگیز كۆتاییان پێ نایه‌ت، و دووبه‌ره‌كی و جیاوازیه‌كانیش زیاتر و زیاتر ده‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بێت ئه‌م كه‌شتی ژیانه به‌رپرسێكی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ژێر ئاو نه‌كه‌وێت و هه‌ردووكیان پێكه‌وه نه‌فه‌وتێن .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ده‌بینین كه شه‌ریعه‌تی ئیسلام قیوامه‌ی داوه به پیاوان و كردوونی به به‌رپرسی ژنه‌كانیان، چونكه زۆربه‌ی جار عه‌قڵ و ژیری پیاوان كامڵ تر و ته‌واو تره، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر ژنان گوێڕایه‌ڵی پیاوه‌كانیان بن، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاءِ بِمَا فَضَّلَ اللَّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنْفَقُوا مِنْ أَمْوَالِهِمْ ♂ [ النساء : 34 ] واتا : پیاوان قیوامه و به‌رپرسیاره‌یه‌تیان هه‌یه به‌سه‌ر ژنه‌كانیانه‌وه، به‌وه‌ی خوای گه‌وره فه‌زڵێ هه‌ندێكیانی داوه به‌سه‌ر هه‌ندێكی تریاندا، وه به‌وه‌ی كه پیاوان نه‌فه‌قه و مه‌سروفاتی ژنه‌كانیان له‌سه‌ره له‌و ماڵه‌ی كه هه‌یانه .
هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ چه‌ند شتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه :
یه‌كه‌م : چونكه پیاوان زیاتر به‌رگه‌ی ئه‌و لێپرسراویه‌تیه ده‌گرن، هه‌روه‌ك چۆن ژنان زیاتر له پیاوان ته‌حه‌مولی په‌روه‌رده و به‌خێوكردنی مناڵ و كاروباری ماڵیان هه‌یه، هه‌ریه‌كه‌یان له‌وی تریان شیاوترن بۆ ئه‌و كاره‌ی كه ئیسلام پێی سپاردوون .
دووه‌م : له ئیسلامدا پیاوان له‌سه‌ریان واجبه كه نه‌فه‌قه و مه‌سروفاتی ژنه‌كانیان بده‌ن، بۆیه واجب نییه له‌سه‌ر ژنان كه كار و ئیش بكه‌ن له پێناو به‌ده‌ست هێنانی ڕزق و ڕۆزی گوزه‌رانی ژیاندا، نه‌ك هه‌ر هێنده بگره ئه‌گه‌ر هاتوو ژنان ده‌وڵمه‌ندیش بوون و و داهاتی سه‌ربه‌خۆی خۆشیان هه‌بوو، له‌م كاته‌شدا هه‌ر له‌سه‌ر پیاوان واجبه به گوێره‌ی داهاتی خۆیان خه‌رجی و مه‌سروفاتی ژنه‌كانیان بكه‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه خوای گه‌وره قیوامه و به‌رپرسیاریه‌تی داوه‌ته ده‌ست پیاوان و نه‌یداوه‌ته ده‌ست ژنان .
ئه‌وه‌شی كه پێویسته ڕه‌چاو بكرێت چه‌ند خاڵیكه :
یه‌كه‌م : ئافره‌ت به گوێڕایه‌ڵی كردنی بۆ پیاوه‌كه‌ی لای خوای گه‌وره پاداشتی خێری ده‌درێته‌وه .
دووه‌م : گوێڕایه‌ڵی كردنی ژن بۆ پیاوه‌كه‌ی ده‌بێت له مه‌عصیه‌ت و سه‌رپێچی كردنی خوای گه‌وره‌دا نه‌بێت، چونكه پێغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : « لا طاعة لمخلوق في معصية الخالق » واتا : نابێت له سه‌ر پێچی كردنی خوای گه‌وره‌دا گوێڕایه‌ڵی دروست كراوه‌كانی بكرێت .
سێهه‌م : كاتێك خوای گه‌وره واجبی كردووه له‌سه‌ر ژنان كه گوێڕایه‌ڵی پیاوه‌كانیان بن، له هه‌مان كاتدا واجبه له‌سه‌ر پیاوانیش كه به‌جوانترین شێوه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ ژنه‌كانیاندا، وه‌ك خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : ▬ وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوف ♂ [ البقرة : 228 ] واتا : ئافرةتان به ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ریانه, مافی ئه‌وه‌شیان هه‌یه كه به‌جوانترین شێوه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكرێت، نابێت سته‌می لێ بكرێت ومافه‌كانی پێشێل بكرێت، وه نابێت فه‌رمانی نه‌شیاوی به‌سه‌ردا بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت زۆر به حیكمه‌ت و لێزانین و نه‌رم ونیانی له پێناو ئیصلاح كردنی خۆی و ئیصلاح كردنی ماڵه‌كه‌یشیدا فه‌رمان به ژنه‌كه‌ی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ژیانیان به ئاسووده‌ی و به‌خته‌وه‌ری به‌سه‌ر به‌رن .
پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : « خيركم خيركم لأهله وأنا خيركم لأهلي » واتا : چاكترینتان ئه‌وانه‌ن كه بۆ خێزانه‌كانیان باش و خاسن، وه منیش چاكترینتانم بۆ خێزانه‌كانم .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره .
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام