×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ موحه‌مه‌د صاڵح المنجد ، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: یه‌كێك له‌ خزمه‌كانم زۆر جار موناقه‌شه‌ له‌گه‌ڵ باوكیدا ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته‌ باوكی چۆن مامه‌ڵه‌ بكات له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی و چی پێ بكات، گومان له‌وه‌دا نییه‌ سه‌روه‌ته‌كه‌ش سه‌روه‌تی باوكیه‌تی، ئایا كوڕ هیچ مافێكی هه‌یه‌ به‌ سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی باوكیه‌وه‌ ؟ وه‌ ئایا سه‌باره‌ت ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ كه‌ شتێك فه‌رز بكات به‌سه‌ر باوكیدا ؟

    حوكمی موناقهشهكردنی كوڕ لهگهڵ باوكیدا لهسهر چۆنیهتی مامهڵه كردنی لهسهروهت و سامانهكهی

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    شێخ موحهمهد صاڵح المنجد

    وهرگێڕانی: دهستهی بهشی زمانی كوردی له ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    2012 - 1433

    هل يجوز أن يناقش الابن والده في كيفية التصرف في ثروة الأب ؟

    « باللغة الكردية »

    الشیخ محمد صالح المنجد

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1433

    حوكمی موناقهشهكردنی كوڕ لهگهڵ باوكیدا لهسهر چۆنیهتی مامهڵه كردنی لهسهروهت و سامانهكهی

    پرسیار : یهكێك له خزمهكانم زۆر جار موناقهشه لهگهڵ باوكیدا دهكات لهسهر ئهوهی پێویسته باوكی چۆن مامهڵه بكات لهگهڵ سهروهت و سامانهكهی و چی پێ بكات، گومان لهوهدا نییه سهروهتهكهش سهروهتی باوكیهتی، ئایا كوڕ هیچ مافێكی ههیه به سهر سهروهت و سامانی باوكیهوه ؟ وه ئایا سهبارهت ئهو سهروهت و سامانه مافی ئهوهی ههیه كه شتێك فهرز بكات بهسهر باوكیدا ؟

    وهڵام : سوپاس بۆ خوای گهوره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام لهسهر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی ههتا ههتایه .

    كوڕ بۆی نییه موناقهشه یان داوا له باوكی بكات لهسهر چۆنیهتی مامهڵه كردن به سهروهت و سامانهكهیهوه، چی جای ئهوهی كه شتێكی لهسهر فهرز بكات لهبارهی سهروهت وسامانهكهیهوه، بێگومان ئهمه بێ ئهدهبیه بهرامبهر باوك، چونكه بهكۆ دهنگی زانایان كوڕ هیچ دهسهڵات و مافێكی دیاری كراوی نییه له سهروهت وسامانی باوكی، مادام ئهو باوكه باوكێكی خاوهن عهقڵی دامهزراوی ڕهشید بێت .

    خۆ ئهگهر هاتوو ئهو موناقهشه كردنه لهگهڵ باوكیدا موناقهشهی لێپرسینهوه و موحاسهبه كردن بێت، یان ئیلزام كردنی بێت، یان فهرزكردنی ڕای خۆی بێت بهسهر رای باوكیدا لهسهر چۆنیهتی خهرجكردنی ماڵو سامانهكهی بێت، ئهوه كارێكی نهشیاوه و واجبه وازی لێ بهێنێت، ئهگهر نا ئهوا به ئازاردهری باوكی دادهنرێت كه یهكێكه له گوناهه گهورهكان .

    بهڵام ئهگهر هاتوو ههڵوێستی ئهم كوڕه له چوار چێوهی ئامۆژگاری و ڕاوێژكردن بێت له پێناو ڕێنیشاندانی بۆ بهدهست هێنانی بهرژهوهندیهكانی، وهك بهرژوهندی سهروهت و سامانهكهی، بهرژوهندیهكانی باوكی، ئهوا هیچی تێدا نییه، بهڵام بهو مهرجهی له سنووری ئهدهبی خۆی دهرنهچێت، ئهو سنورهی كه خهڵكی خاوهن ڕهوشت ڕهچاوی دهكهن .

    بهڵام ئهگهر هاتوو باوكی كهسێكی خاوهن ڕوشد نهبوو، به شێوهیهك چاك و خراپی خۆی لهیهك جودا نهدهكردهوه، كهسێكی موسریف و ماڵ به فێرۆدهر بوو، یان بهرژوهندی خۆی نهدهزانی چۆن چۆنینه، ماڵوسامانی خۆی لهناو دهبرد، زیانی بۆ كهسوكار و سامانهكهشی ههبوو، لهم كاتهدا دروسته به حوكمی حاكمێكی شهرعی ( حجر ) ی بخرێته سهر و نههێڵرێت مامهڵه به ماڵوسامانیهوه بكات .

    ابن قدامه ( ڕهحمهتی خوای لێ بێت ) دهڵێت : « لا يدفع إليه ماله قبل وجود الأمرين : البلوغ ، والرشد ؛ ولو صار شيخا, وهذا قول أكثر أهل العلم . قال ابن المنذر: أكثر علماء الأمصار من أهل الحجاز, والعراق, والشام, ومصر, يرون الحجر على كل مضيع لماله , صغيرا كان أو كبيرا» [ المغني" (4/297) ] واتا : پێش باڵغ بوون و ڕهشید بوون ماڵوسامانی نادرێته دهست، تهنانهت ئهگهر پیاوێكی به تهمهنیش بێت، ئهمهش ڕای زۆربهی زانایانه، ابن المنذریش ووتویهتی : زۆربهی زۆری زانایانی حجاز و عێراق و شام ومیصر وای دهبینین كه ( حجر ) بخرێته سهر ههموو ئهو كهسانهی كه ماڵو سامانی خۆیان بهفێرۆ دهدهن و لهناوی دهبهن، جا چی ئهو كهسه كهسێكی گهوره بێت یان بچووك .

    خوای گهورهش زاناتره

    سهرچاوه : ماڵپهڕی ئیسلام پرسیار و وهڵام