حوكمی درۆكردن له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
پۆڵێنه‌كان
Full Description
پرسیار : ئایا حوكمی دۆر كردن له‌به‌ر به‌ژه‌وه‌ندی چیه ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهره‌بان، وه درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه .
له بنه‌مادا حوكمی دۆر كردن ئه‌وه‌یه حه‌رامه، وه به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ری زۆر و زه‌به‌نه‌یه، و ده‌گاته ڕاده‌ی مته‌واتر، وه حه‌رام بوونی درۆیش یه‌كێكه له‌و شتانه‌ی كه له ئانی پیرۆزی ئیسلامدا به زانراوێكی پێویست قه‌ده‌غه و یاساغ كراوه ، خوای گه‌وره‌ش فه‌رموویه‌تی : ▬ إنّ الله لا يهدي من هو مسرف كذاب ♂ [ سورة غافر28] واتا : به‌راستی خوا ڕێنومایی مرۆڤی زیاده‌ڕۆ و درۆزن ناكات، چونكه درۆی كردۆته پیشه‌ی خۆی .
هه‌وره‌ها له‌فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحیشدا هاتووه، عن منصور، عن أبي وائل، عن عبدالله، عن رسول الله صلى الله عليه وسلم أنه قال: « إن الصدق يهدى إلى البر وإن البر يهدى إلى الجنة وإن الرجل ليصدق حتى يكتب صديقاً، وإن الكذب يهدى إلى الفجور وإن الفجور يهدى إلى النار وإن الرجل ليكذب حتى يكتب كذاباً » [رواه البخاري6094 ومسلم2607 ] واتا : بێگومان ڕاستی ڕێنومایی مرۆڤ ده‌كات بۆ كاری چاكه، وه كاری چاكه‌ش مرۆڤ ڕێنومایی ده‌كات بۆ به‌هه‌شت، به‌ڕاستی مرۆڤ هه‌میشه ڕاست ده‌ڵێت، هه‌تاوه‌كو لای خوای گه‌وره له‌ڕیزی ڕاستگۆیاندا ده‌نوسرێت، وه درۆیش مرۆڤ ڕێنومایی ده‌كات بۆ خراپه، وه خراپه‌یش ڕێنومایی مرۆڤ ده‌كات بۆ دۆزه‌خ، وه مرۆڤ هێنده درۆ ده‌كات تاوه‌كو لای خوای گه‌وره ناوی له‌تۆماری درۆزنه‌كاندا ده‌نوسرێت .
به‌ڵام ئاینی پیرۆزی ئیسلام له هه‌ندێك جێگه‌دا مۆڵه‌تی داوه به‌مرۆڤ كه درۆ بكات، ئه‌ویش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی دیار و ڕوون، هه‌روه‌ك له فه‌رمووده‌ی صه‌حیحدا هاتووه : عن ابن شهاب عن حميد بن عبد الرحمن بن عوف أن أمه أم كلثوم بنت عقبة أخبرته أنها سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم وهو يقول: « ليس الكذّاب الذي يصلح بين الناس ويقول خيراً وينمى خيراً » [رواه البخاري2692] واته : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : ئه‌و كه‌سه درۆزن نییه كه نێوان خه‌ڵكی چاك وساز ده‌كاته‌وه، كه ووته‌ی خێر و چاك ده‌ڵێت، وه ووته‌ی خێر وچاك ده‌هێنێت و ده‌بات .
ئیمامی زوهریش فه‌رموویه‌تی : « ولم أسمع يرخص في شي‌ء مما يقول الناس كذب إلا في ثلاث: الحرب، والإصلاح بين الناس، وحديث الرجل امرأته وحديث المرأة زوجها » نه‌مان نه‌بیستوه له‌وه‌ی كه خه‌ڵكي ده‌یڵێن ڕێگا به درۆكردن درا بێت له‌سێ جێگه‌دا نه‌بێت : له‌كاتی شه‌ڕكردندا (واته له‌كاتی جه‌نگ و شه‌ڕ كردن له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕاندا نابێت ڕاستیان له‌گه‌ڵ بكه‌یت، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له بێباوه‌ڕان لێی پرسیت سوپاي موسڵمانان له‌كوێوه ڕۆشتون نابێت جه‌نابت ڕاستیان پێ بڵێیت، یان نابێت سه‌ركرده‌ی سوپای موسوڵمانان ڕاستی پیلانه‌كانی خۆی بۆ خه‌ڵكی بدركێنێت) هه‌روه‌ها له‌كاتی ئاشت كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی و چاك كردنی نێوانیان، وه له‌كاتی ووته‌ی شیرینی نێوان ژن و پیاو .
له نێوان زانایاندا جیاوازی نابینرێت له‌وه‌ی له‌م جێگایانه‌ی كه باسمان كردن درۆكردن دروسته، به‌ڵام له‌غه‌یری ئه‌و جێگایانه درۆ دروست نییه.
خوای گه‌وره‌ش زاناتره.
سه‌رچاوه : ماڵپه‌ڕی فه‌رموی شێخ عبد العزیز بن مرزوق الطریفي