گوفتار وكاروكردهوهی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی
پۆڵێنه‌كان
Full Description
گوفتار وكاروكردهوهی
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د ساڵح المنجد
سایتی: سایتی ئیسلام پرسیار و وه‌ڵام
وه‌رگیڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2013 - 1434
أقوال وأفعال النبي ﷺ قبل البعثة
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2013 - 1434
گوفتار وكاروكردهوهی
پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی
پرسیار: ئایا گوفتار وكاروكردهوهی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌كرێته به‌ڵگه وسوننه‌ت، بۆ نموونه زه‌واج كردنی له‌گه‌ڵ خدیخه ( خوای لێ ڕازی بێت ) ؟
وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
ئه‌صڵ له‌كاروكرده‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئه‌وه‌یه كه ته‌شریع وسوننه‌ت نییه بۆ ئێمه، وه واجب نییه له‌سه‌رمان كه شوێنی بكه‌وین وئیقتدای پێوه بكه‌ین، جگه ئه‌وه نه‌بێت پاش پێغه‌مبه‌رایه‌تی شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی ئه‌وه‌ی پێشتری به مه‌شروع زانی بێت، جا چی به‌واجبی زانی بێت یان به سوننه‌ت، بۆ نموونه، وه‌ك وه‌فا به په‌یمان وبهڵێنهوه، یان یارمه‌تیدانی هه‌ژاران ولێقه‌وماوان، ڕێزی میوان گرتن، یارمه‌تیدانی هه‌ق وڕاستی، هه‌ندێك شتی تریش، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌م شێوه‌یه بوو، ئه‌وه واجبه له‌سه‌رمان پابه‌ند بین پێوه‌ی، چونكه له‌پاش پێغه‌مبه‌رایه‌تی بووه به ته‌شریع ویاسا وڕێسا بۆمان، ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌نا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی كردوونی، نه‌خێر به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام داكۆكی لێكردووه، چونكه هه‌ندێك كاروكرده‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌یه پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی هیچ واجب نییه له‌سه‌رمان شوێنی بكه‌وین، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامداجێگیر نه‌بووه، یان پاش هاتنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام حوكمی نه‌سخ بووه‌ته‌وه ، یان ئه‌وه‌تانێ ئه‌حكامه‌كانی ئیسلام پاش تر دژایه‌تی كردوون .
شێخ الإسلام ابن تیمیة ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ده‌ڵێت : « والأمور التي جرت قبل النبوة لا تذكر للأخذ والتشريع كفعله بعد النبوة, لأن المسلمين أجمعوا على أن الذي فرض على العباد من الإيمان به صلى الله عليه وسلم، والعمل بما جا‌ء به ، إنما ذلك لما كان بعد النبوة .
ولهذا كان عندهم : من ترك الجمعة والجماعة ، وتخلى في الغيران والكهوف والجبال ، حيث لا جمعة ولا جماعة ، وزعم أنه يقتدي بالنبي صلى الله عليه لكونه كان متحنثا في غار حراء قبل النبوة ، فترك ما شرع له من العبادات الشرعية التي أمر الله بها ورسوله ، واقتدى بما كان يفعل قبل النبوة ـ كان مخطئا ؛ فإن النبي صلى الله عليه وسلم بعد أن أكرمه الله بالنبوة ، لم يكن يفعل ما فعله قبل ذلك ، من حيث التحنث في غار حراء أو نحو ذلك .
ولم يكن أحد من أصحابه صلوات الله عليه من بعده، يأتي لغار حراء، ولا يتخلفون عن الجمعة والجماعة في الأماكن المنقطعة، ولا عمل أحد منهم خلوة أربعينية ، كما يفعله بعض المتأخرين، بل كانوا يعبدون الله بالعبادات الشرعية التي شرعها له‌م النبي صلى الله عليه وآله وسلم »[مجموع الفتاوى( 18 / 1)].
واتا: ئه‌وه‌ی پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی ڕوویداوه له‌كاروكرده‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وه‌ك پاش پێغه‌مبه‌رایه‌تی نابێته ته‌شریع و یاسا وڕێسا بۆمان، چونكه موسڵمانان كۆدهنگن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی فه‌رزكراوه له‌سه‌ر به‌نده‌كان له له‌باوه‌ڕ وئیمان پێهێنان به‌پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) وكارپێكردنی ئه‌و ئهحكامانهیه كه پاش پێغه‌مبه‌رایه‌تی بۆی هاتوون، بۆیه ده‌بینین لای هه‌ندێك كه‌س كه واتێگه‌یشت بوون كه هه‌ركه‌سێك جومعه و جه‌ماعه‌ت واز لێ بهێنێت، وبچێته گۆشه‌یه‌كی ئه‌شكه‌وت وكێوهكان بۆ خوا په‌رستی ئیتر جومعه و جه‌ماعه‌تی له‌سه‌ر نییه، به‌گومانی خۆیان شوێن پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌كه‌ون، چونكه ئه‌و پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی به‌و شێوه‌ی ده‌كرد، ئه‌مه كارێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پاش ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ڕێزی لێنا وكردی به پێغه‌مبه‌ر ئیتر وازی له‌و كاره‌ی هێناو گۆشه‌گیری نه‌ده‌كرد بۆ خوا په‌رستی له ئه‌شكه‌وتی حیرا‌ء، وه هیچ كه‌سێكیش له‌هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كان (خوایان لێ ڕازی بێت) بۆ خوا په‌رستی نه‌چوونه‌ته ئه‌و ئه‌شكه‌وته و واز له جومعه و جه‌ماعه‌ت بهێنێت، وه نه‌چوونه‌ته خه‌ڵوه‌تی چل ڕۆژه‌وه وه‌ك هه‌ندێك له‌خه‌ڵكی له‌م دواییانه‌دا كه‌وتبونه سه‌ری، به‌ڵكو هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كان به‌و شێوه‌یه عیبادهت و خواپه‌رستیان ده‌كرد، كه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پاش بوون به پێغه‌مبه‌ر بۆی هێنا بوون .
به‌ڵام زانایانی فه‌رمووده‌ناس گرنگی ده‌ده‌ن به‌و هه‌موو باس وخواسانه‌ی كه له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌روه (صلی الله علیه وسلم) وه هاتوون، ئه‌گه‌ر چی پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تیش بێت، چونكه به‌پێی پێناسه‌ی زانایانی فه‌رمووده‌ناس ئه‌و گوفتارو كاروكردهوانهیش له‌پێش پێغه‌مبه‌رایه‌تی هاتوون ده‌چنه چوار چێوه‌ی پێناسه‌ی سونه‌ته‌وه، چونكه ئه‌وان هه‌رچیه‌ك له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌روه (صلی الله علیه وسلم) وارد بووبێت به سوننه‌تی ناو ده‌به‌ن، [ بۆ ئه‌م مه‌سئه‌له‌یه‌ش سه‌یری كتێبی أفعال الرسول صلى الله عليه وسلم ودلالتها على الأحكام ، للدكتور محمد العروسي( 149 ) ] .