×
ئه‌م بابه‌ته‌ باسی ئارامگرتنی عروەی كوری زوبەیر ده‌كات كاتێك پێیكی توشی نه‌خۆشێك ده‌بێت له‌و‌ سه‌ردانه‌ی بۆ لای خەلیفە (وەلیدی كوری عبدالملك) له‌ ڕێگه‌ی شام. كاتێك دكتۆرەكان داوا لە عروە دەكەن دەبێت شتێكی هۆش بەر بخواتەوە تاوەكو ئاگای لەخۆ نەمێنێ وهەست بەئازاری بڕینەوەی قاچی نەکات. بەڵام وەڵامی عروە ئەوەیە: من شتێك ناخۆمەوە بێهۆشم كات بەڵام نوێژ دەكەم لەكاتی نویژ كردنەكە قاچم ببرنەوە.

    صەبر گرتن و بەسەرهاتەكەی عروەی كوری زوبەیر

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    سه‌رباز محمد

    2013 - 1434

    حادثة عروة بن الزبیر والصبر علی البلاء

    « باللغة الكردية »

    سرباز محمد

    2013 - 1434

    صەبر گرتن و بەسەرهاتەكەی عروەی كوری زوبەیر

    سوپاس بۆ خوای گه‌وره‌ ومیهره‌بان، وه‌ درود و صه‌ڵات وسه‌لام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبه‌یت ویار ویاوه‌رانی هه‌تا هه‌تایه‌ .

    مەنهەجی صەحابەی كیرام و تابیعیەكان و شوین كەوتەی ئەوان مەنهەجێك بوە(وەركرتن بۆ جێبەجێکردن) ئەوەشە مەفهومی سەلەفیەت ژیان لەگەل دەقەكان دەقی كیتاب و سوننە.

    (عروە) کوڕی (زوبەیری كوری عەوامە) ( زوبەیر ) كورە (پلكی: پوری) پێغەمبەری خوایە (صلی الله علیه وسلم) دایكی ناوی (ئەسما) ی كچی ئەبو بەكری صدیقە رەزاو رەحمەتی خوایان لێبێ.

    (عروە) نمونەی زانایایەكی پرعیلم و پر عەمەل بوە، ئاخر بەسە بۆی كە قوتابی دایكی برواداران بوە سەیدە (عائیشە) كەدەكا (پلكی: پوری) واتە خوشکی دایکی.

    خەلیفە (وەلیدی كوری عبدالملك) عروەی كوری زوبەیری زۆر خۆش ویستوە بۆیە داوای لێدەكات سەردانی بكات بەسەفەر بێتە شام.

    عروە داواكاریەكەی خەلیفە قبوڵ دەكاو كورێكی لەگەل خۆی دەبا لەگەل چەند كەسێكی تر و دەكەونە رێ بەرەو شام.

    كەدەگەنە (وادی القری) (وادی القری دۆڵێکە دەکەوێتە سەر رێی شام لە مەدینەوە) برینێك دەكەوێتە قاچی عروە رەزای خوای لەسەر بێ دوای چەند رۆژێك لەسەفەرەكە عروە ناتوانی برواو بەدەست هەلی دەگرن كە دەگاتە شام بەتەواوی لەپێ دەكەوێ.

    خەلیفە وەلیدی كوری عبدالملك كە بەو حاڵە عروە دەبینێ خەم دەیگرێ و بەدوای دكتۆرەكان دەنێرێ بۆ چارەی قاچی (عروە).

    دكتۆرەكان كە سەیری قاچی عروە دەكەن بەكۆرای دەنگ دەڵین:

    ئەو برینەی كەوتۆتە قاچی عروە ناوی (الآكِلَةُ ) ( الآكلة : برینێکە توشی دەستو قاچ دەبێ خوێن ووشک دەکاتەوەو ئەو شوێنەی توشی ئەو نەخۆشییە دەبێت ئەگەر نەبردرێتەوە هەڵدەکشێ و کەسی توش بوو دەکوژێ بەو نەخۆشیە دەگوترێ (الغنغرينا ) بۆیه‌ عروه‌ هیچ چارەی نیە تەنها بڕینەوە نەبێ وەئەگەر بێت و زوو قاچی نەبڕدرێتەوە ئەوا هەموو گیانی دەگرێتەوەو دەیكوژێت.

    خەلیفە خەمێكی زۆر دایدەگرێ بریاری دكتۆرەكان بە میوانە خۆشەویستەكەی رادەگەیەنێ.

    عروە تەسلیم بەقەدەری خوای گەورە دەبێت و ئامادەیە قاچی ببڕنەوە.

    تا ئیرەی ئەو بەسەر هاتە سەرنجی راكیشام بەڵام شێوازی برینەوەی قاچەكەی ئەوە بەراستی جێی سەرسورمانە و هەر ئەوەندە دەڵێم :

    (رەزاو رەحمەتی خوا لەصەحابەی كیرام و تابعی و شوین كەوتەی تابعیەكان بێ و سەلەفی ئەو ئومەتەبێ خوایە شایەد بە ئەو كەسانەمان خۆش دەوێ كە صەحابەو سەلەفی صالحیان خۆش دەوێ و رقمان لەو كەسانەیە كە رقیان لەصەحابەو سەلەفی صالحە).

    دكتۆرەكان داوا لە عروە دەكەن دەبێت شتێكی هۆش بەر بخواتەوە تاوەكو ئاگای لەخۆ نەمێنێ وهەست بەئازاری بڕینەوەی قاچی نەکات.

    بەڵام وەڵامی عروە ئەوەیە:

    (پەنا ناباتە بەر ئامرازێكی حەرام بۆ لابردنی تاقی كردنەوەیەك كە بەسەری هاتوە)

    بۆیە دەڵێت : من شتێك ناخۆمەوە بێهۆشم كات بەڵام نوێژ دەكەم لەكاتی نویژ كردنەكە قاچم ببرنەوە.

    عروە رەزای خوای لەسەربێ كە نوێژی دەكرد ئاگای لەو دونیایە نەدەما هەروەكو (عبدالله كوری زوبەیری) براكەشی بەهەمان شێوە كەنوێژیان دەكرد ئاگایان لە دونیا نەدەما و دەچونە ئەو دونیا.

    دەستدەكەن بەبرینەوە قاچی لەسەروی گۆزینگ و خوارەوەی چۆكی سەرەتا گۆشتەكە دەبرنەوە دواتر مشار دەهێنن و ئیسكەكەش دەبرنەوە بێ ئەوەی عروە نوێژەكەی بەتاڵ كات.

    ئالەو كاتەی خەریكی ئەو نەشتەر گەریە گەورەیەن ئەو كورەی عروە كەلەگەلی بوو لەسەفەرەكەدا دەگەویتە بەر لوشكەی بارگینێك و هەر لەو شوێنە گیانی دەردەچێ .

    دوای تەواو بونی نەشتەرگەریەكە(رۆنی داغ)دەهێنن و برینەكەی عروەی پێ داخ دەكەن بۆ وەستانی خوێنەكە.

    ئینجا عروە قاچەكەی خۆی دەبینێ لەنێو تەشتیكداو بەقاچەكەی دەلێ : (إِنَّ اللهَ يَعْلَمُ أَنِّي مَا مَشَيْتُ بِكِ إِلَى مَعْصِيَةٍ قَطُّ) واته‌ : خوا دەزانی بەتۆ هیچ تاوانێكم ئەنجام نەداوە ، ئینجا هەواڵی ئەوەشی دەدەنێ كە:

    (كورەكەی بەروداوێك کوژرا)

    ئەویش دەست بەدوعاو پارانەوە دەكاو حەمد و سوپاسی خوا دەكا و دەفەرموێت: « اللَّهُمَّ كَانَ لِي بَنُوْنَ سَبْعَةٌ، فَأَخَذْتَ وَاحِداً أَبْقَيْتَ لِي سِتَّةً. وَكَانَ لِي أَطْرَافٌ أَرْبَعَةٌ، فَأَخَذْتَ طَرَفاً وَأَبْقَيْتَ ثَلاَثَةً، وَلَئِنْ ابْتَلَيْتَ لَقَدْ عَافَيْتَ، وَلَئِنْ أَخَذْتَ لَقَدْ أَبْقَيْتَ » واته‌ : خوایە حەوت كورم هەبوو یەكێكیانت بردەوە شەشت بۆ بەجێهێشتم لە دوو دەست و دوو قاچیش یەكیكت بردوو (سێ) ت بۆ بەجێهێشتوم .

    ئەوانە سەلەفی صالحن ئەوەی (نایانناسێت)

    ئێمەش دەڵێین: (خوایە سەلەفی صالحمان خۆش دەوێ و ڕقمان لەهەر كەسێكە ڕقی لەسەلەفی صاڵحە یان دژایەتی مەنهەجەکەیان داکا خوایە لەگەل سەلەفی صالح و لەژێر رایەتی ئەوان حەشرمان بکە اللهم ئامین).