×
ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌ بریتیه‌ له‌: ١- مێژووى پێش جێ نشین.2- سه‌ره‌تاى ژیانى.3- هه‌ندێك له‌وته‌ى زانایان و پیاوانى سه‌رده‌مى خۆى كه‌ باس له‌ چاكى و دادوه‌رى (عومه‌ر) ده‌كه‌ن.4- كۆتاى ژیان و وه‌فاتى....

    ژیان وسه‌رده‌مى زێڕین ى عومه‌رى كوڕى عه‌بدول عه‌زیز

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    فه‌رمان مه‌حمود

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2013 - 1434

    سيرة عمر بن عبد العزيز شخصيته وعصره

    « باللغة الكردية »

    فرمان محمود

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2013 - 1434

    ژیان وسه‌رده‌مى زێڕین ى عومه‌رى كوڕى عه‌بدول عه‌زیز

    مێژووى پێش جێ نشین:

    ئه‌م سه‌ركرده‌یه‌ له‌ پاش خه‌ لیفه‌ى ئه‌مه‌وى (سلێمانى كوڕى عبدول الملیك) بوو به‌ جێ نشین,واته‌ هه‌شته‌مین خه‌لیفه‌ى ئه‌مه‌وى بووه‌ له‌ پاش هه‌ریه‌ك له‌خه‌لیفه‌كان (معاویه‌ى كورى ئه‌بو سوفیان, یزیدى كورى معاویه‌ وه‌ معاویه‌ى كوڕِى یه‌زیدو عبدول مه‌لیكى كوڕى مه‌ڕوان ووه‌لیدى كوڕى عبدولمه‌لیك له‌پاشدا سلیمانى كوڕى عبدول مه‌لیك وه‌له‌پاشدا ئه‌م پێشه‌وایه‌ هاته‌ ده‌سته‌ ڵات, (عومه‌رى كوڕى عه‌بدول عزیزى كوڕى مه‌روان) ئامۆزاى (سلێمان)و برازاى (عبدول مه‌لیك) ده‌كات ,بون به‌ جێ نشینى (عومه‌ر) به‌ نسبه‌ت كوڕه‌كانى ( عه‌ بدول مه‌لیك) ه‌وه‌شتێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو,(عومه‌ر) له‌ سه‌رده‌مى (سلیمان) دا وه‌زیر بوه‌.

    ئیبن سیرین ده‌ڵێت: ڕه‌حمه‌تى خودا له‌ (سلێمان) بێت به‌ زیندوو كردنه‌وه‌ى نوێژه‌كان له‌ كاتى خۆیدا ده‌ستى به‌خه‌لافه‌ت كردو,وه‌ كۆتاى ژیانى هێنا به‌ دانانى خه‌لیفه‌ (عومه‌ ر) به‌ جێ نشینى.

    (عبد الرحمن كورى حسن الكنانى) ده‌ڵێت: (سلێمان كاتێك نه‌ خۆش كه‌وت به‌ (رجائى كوڕى حیوه‌)ى ووتوه‌ ئایه‌ ئه‌م خه‌لافه‌ته‌ بده‌ین به‌كێ دواى من؟ ئایه‌ كوڕه‌كه‌م بكه‌م؟ (رجاْْ ) ووتى: كوڕه‌كه‌ت لێره‌ نى یه‌, (سلیمان) وتى ئه‌ى كوڕه‌ كه‌ى ترم ؟(رجاْ) ووتى منداله‌,سلیمان وتى تۆ ده‌ڵێى چى ؟وتى (عومه‌رى كورى عبدول عه‌زیز) بكه‌ به‌ جێگر (سلێمان) ووتى: ئه‌ترسم براكه‌م ڕازى نه‌بێت له‌ پاشدا(رجاْ) پێى ووت: عومه‌ر بكه‌ دواى ئه‌و بیده‌ به‌ (یزیدى كوڕى عبدول مه‌لیك),(رجاْ) ده‌ڵێت له‌ پاش گه‌ڕانه‌وه‌م گه‌شتم به‌ هه‌ریه‌ك له‌ (هشام) ى كوڕى عه‌بدول مه‌لیك وه‌ له‌پاش ئه‌ویش گه‌شتم به‌ عومه‌رى كورى عبدول عه‌زیز) ده‌ڵێت عومه‌ر پێى ووتم ئه‌ى (رجاْ) من شتێكى گه‌وره‌ چۆته‌ ناو دڵم له‌و پیاوه‌ مه‌به‌ستى له‌ (سلێمان)ه‌ ( ئه‌ ترسم ئه‌و كارو باره‌ى سپاردبێ به‌ من ,وه‌ من نه‌توانم هه‌ستم پێى,پێم بڵێ ئه‌گه‌روایه‌ تا هه‌ناسه‌یه‌ك ماوه‌ له‌ ژیانم دا باڕاكه‌م و خۆم له‌م به‌رپرسیارێته‌ ڕزگار بكه‌م ) (رجاْ) ده‌ڵێ: ووتم پاك و بێگه‌ردى بۆ خودا, ئه‌میرى مسوڵمان كارێكى لاى من شاردۆته‌وه‌ ( مه‌به‌ستى له‌ وه‌سیه‌ته‌كه‌یه‌) من چۆن ده‌بێت ئاشكراى بكه‌م. پاش ئه‌وه‌ى (سلیمان) مرد له‌ ساڵى (99) كۆچى دا له‌ 10 ى سه‌فه‌رى ڕۆژى هه‌ینى, نووسراوه‌كه‌یان كرده‌وه‌ تێیدا نوسرابوو ئه‌م جێنشینه‌ بۆ عومه‌رى كوڕى عبدولعه‌زیز. هه‌موو كوڕانى (عبدول مه‌لیك) ده‌م و چاویان تێك چوو , به‌ڵام گوێیان لێ بوو وترابو پاشان بۆ(یزیدى كوڕى عبدول مه‌لیك) له‌ پاشدا هاتن بۆ لاى (عومه‌ر) خه‌لافه‌تى ته‌سلیم كرا, له‌ پاشدا عومه‌ر نه‌یتوانى هه‌ڵسێته‌وه‌ هه‌تا دوو كه‌س چونه‌ ژێر باڵیان وبردیانه‌وه‌ سه‌ر وتارگه‌كه‌ و دانیشت و زۆر قسه‌ى نه‌كرد,(رجاْ) به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ى ووت بۆ هه‌ڵناسن به‌یعه‌ت بده‌ن به‌ ئه‌میرى بڕواداران ,به‌یعه‌تیان پێدا, ئه‌ویش ده‌ستى درێژ كردو هه‌ڵساو سوپاس وستایشى په‌روه‌ردگارى كرد, ووتى: ئه‌ى خه‌ڵكينا من دادوه‌ر نیم به‌ڵام جێ به‌ جێكه‌رى فه‌رمانم,من دا هێنه‌رنیم به‌ڵام شوێن كه‌وته‌م ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌موو وڵاتانه‌ به‌گوێیان كردم ئه‌وه‌ من والیتانم ,ئه‌گه‌رنا ئه‌وا من والى نیم، پاشان دابه‌زى و هه‌ڵگرى ته‌خته‌ سواره‌كان لێى نزیك بونه‌وه‌ و هاتن بۆلاى عومه‌ر ,عومه‌ر وتى ئه‌مه‌ چىیه‌؟ ووتیان ئه‌وه‌ جێگه‌ سواربوونى خه‌لیفه‌یه‌,ووتى من پێویستم پێى نىیه‌ وڵاخه‌كه‌ى خۆمم بده‌نێ وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ بۆماڵه‌وه‌,له‌ پاشدا نووسراوى نووسى بۆهه‌موو كارگوزاره‌كان.

    (ئه‌و ناودارانه‌ى له‌ سه‌رده‌مى (سلێمان)دا مردون ئه‌مانه‌ن :حه‌سه‌ن كوڕى حسێن كوڕى على كوڕى ئه‌بى تالیب,قیس كوڕى حازم,عبدالرحمانى كوڕى ئه‌سوه‌دى نه‌خه‌فی.هى تر.

    سه‌ره‌تاى ژیانى:

    ئه‌و یه‌كێكه‌ له‌ باشترین سه‌ركرده‌و پێشه‌واكانى سه‌رده‌مى خه‌لافه‌تى (ئه‌ مه‌وى)و, نمونه‌ى سه‌ركرده‌و پێشه‌واى دادوه‌ره‌ له‌ مێژوى ئیسلام و مرۆڤایه‌تى دا,له‌ لایه‌ن هه‌ندێك مێژوونوس و پیاو چاكانه‌وه‌ به‌ پێنجه‌مین خه‌لیفه‌ى ڕاشیدین ئه‌ژمار ده‌كرێت دواى چوار هاوه‌ڵه‌كه‌,باوكى حه‌فێ بووه‌(سوفیانى سه‌ورى) ده‌ڵێ:خه‌لیفه‌ پێنجن ئه‌بو بكر و عومه‌رو عوسمان و عه‌لى و عومه‌رى كوڕى عه‌بدول عه‌زیز)

    ئه‌بوداود له‌ (سنن) دا هێناویه‌تى ده‌فه‌رموێت(عومه‌ر له‌ (حلوان) له‌ دایك بووه‌,شارێكه‌ له‌ میسر باوكى له‌وێ ئه‌میر بووه‌ له‌ ساڵى 61 ى كۆچى یان 63 ى كۆچى به‌رامبه‌ر به‌ ساڵى(717 بو 720 ى زاینى , له‌ دایك بووه‌, دایكى ناوى (عاێم) بووه‌ كه‌ له‌ كوڕێكى عومه‌رى كوڕى خه‌تتاب) بووه‌ (ره‌ زاى خوداى له‌سه‌ربێت. ده‌گێرنه‌وه‌ (عاێم) به‌ده‌موچاویه‌ وه‌شكاویه‌ك هه‌بوه‌ كه‌ وڵاخ لێى دابوو به‌ منداڵى,باوكى(عاێم) واته‌ كوڕه‌ كه‌ى عومه‌رى كوڕى خه‌تاب خوێنه‌كه‌ى كچه‌كه‌ى ده‌ سڕى,پێى وتوه‌ ئه‌گه‌ر تۆشكاوه‌كه‌ى (بنى ئومیه‌ بیت واته‌ ئه‌مه‌وى بیت ئه‌وه‌ خۆش به‌خت ده‌بیت,

    عومه‌رى كوڕى خه‌تتاب) ڕه‌زاى خوداى لێ بێت فه‌رموویه‌تى: له‌ منداڵانى من پیاوێك ده‌بێت ده‌مو چاوى شكاندنێكى تێدایه‌,هه‌موو زه‌وى پرده‌كات له‌ دادوه‌رى,ترمزى له‌ مێژوه‌كه‌یدا باسى ده‌كات ده‌ڵێت گومانه‌كانى باوانى ڕاست ده‌رچوو.

    ئه‌و قورئانى هه‌ر به‌منداڵى كۆكردۆته‌وه‌ باوكى ناردویه‌تى بۆ (مه‌دینه‌) تافێرى ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشت بێت پاش مردنى باوكى خۆى, (عه‌ بدول مه‌لیك) داواى كرد بێت بۆ دیمه‌شق,وه‌ كچه‌ كه‌ى خۆى پێدا كه‌ ناوى (فاتیمه‌) بوو,ئه‌و پێش خه‌لافه‌تى چاكه‌ خوازبوه‌ به‌ڵام زیاده‌ ڕۆى له‌ بواره‌كاندا ده‌كرد وه‌ك خۆراك و پۆشاك.ته‌نها ده‌توانرا له‌و ڕوه‌وه‌ عه‌یبى لێ بگیرێت.

    (مزات كوڕى سائیب) ده‌ڵێ عومه‌ر‌ ووتى به‌ (فاتمه‌) ى خێزانى:كه‌ هه‌موو ئه‌و ئالتون و زیوانه‌ى پێوه‌یه‌تى بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ خانه‌ى داراى مسوڵمانان(بیت المال) وه‌ گه‌رنا من و تۆو ئه‌و ئاڵنتونانه‌ له‌ یه‌كماندا نامانگرێته‌وه‌,یان من یان ئاڵتون و زیوه‌كان,فاتمه‌ ووتى:نا من ته‌نها تۆم ده‌وێ,فه‌رمانى دا هه‌موویان برده‌وه‌ بۆ (بیت المال) پاش مردنى عومه‌ر كه‌ (یزید بوو به‌ خه‌لیفه‌ ووتى:ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ ئه‌یگه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆت له‌ خانه‌ى دارایى؟ فاتمه‌ وتى: نا سوێند به‌ خوا نامه‌وێت,چونكه‌ من له‌ ژیانى عومه‌ردا خۆشیم لێى نه‌دى بادواى عومه‌ریش لێى نه‌بینم.

    هه‌ندێك له‌وته‌ى زانایان و پیاوانى سه‌رده‌مى خۆى كه‌ باس له‌ چاكى و دادوه‌رى (عومه‌ر) ده‌كه‌ن:

    (ئیبراهیم السكونى) ده‌ڵێ: عومه‌ر ووتى: درۆم نه‌كردووه‌ له‌و ڕۆژه‌ى كه‌ زانیومه‌ درۆ ڕه‌شیه‌ به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه‌.

    (وهب كوڕى منبه‌) ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر له‌م گه‌ل و سه‌رده‌مه‌دا دا(مهدى) هه‌بێ (عومه‌رى كوڕى عبدالعزیز)ه‌.

    پرسیاركرا له‌ (محمدى كوڕى عه‌ لى كوڕى حسین) له‌ باره‌ى عومه‌ره‌وه‌,فه‌رمووى ئه‌و پیاو چاكى نه‌وه‌كانى (بنى ئومیه‌)یه‌ له‌ ڕۆژى دوایى دا خۆى ته‌نها گه‌لێكه‌.

    له‌ (حماد)ه‌وه‌ ده‌یگێڕنه‌وه‌ ده‌ڵێت:عومه‌ر كاتێك بوو به ‌خه‌لیفه‌ گریاو وتى:ئه‌ى باوكى فڵان ئه‌ترسم له‌سه‌رم ؟حماد ووتى: خۆشه‌ویستیت بۆ پاره‌ چۆنه‌؟عومه‌ر فه‌رمووى خۆشم ناوێت ,وتى ده‌ى مه‌ترسه‌ خواى گه‌وره‌ یارمه‌ تیت ده‌دات.

    (عبد العزیزى كوڕى عومه‌رى كوڕى عه‌بدالعزیز)ده‌ ڵێ: (ئه‌بو جه‌عفه‌رى منێور) پێى ووتم: پاره‌و موڵكى باوكت چۆن بوو كاتێ بوو به‌ خه‌لیفه‌؟ ووتم چل هه‌زار دینار؟ووتى ئه‌ى كاتێ كۆچى كرد؟ ووتم : چوار سه‌د دینار، وه‌ ئه‌گه‌ر‌ بمایایه‌ته‌وه‌ له‌ ژیان له‌وه‌ش كه‌مترى ده‌كرد.

    (ئه‌بو ئومیه‌ خه‌سى) كه‌ خزمه‌تكارى عومه‌ر بووه‌ ده‌ڵێ:چومه‌ لاى خێزانى عومه‌ر ڕۆژێك,كه‌ هه‌موو ڕۆژێك نیسكى ده‌داینێ ووتم پێى:بۆ هه‌موو ڕۆژێك نیسك بخۆین؟ووتى ئه‌وه‌ خواردنى گه‌وره‌ت ئه‌میرى باوه‌ڕدارانیشه‌.

    (مسلمه‌ى كوڕى عبدالله‌) ده‌ڵێ: چومه‌ لاى عومه‌ر كاتێ كه‌ نه‌خۆش بوو له‌ سه‌ر جێگه‌,وه‌ جلێكى چڵكنى له‌به‌ر دابوو,ووتم به‌ فاتیمه‌ى خێزانى ئه‌وه‌ بۆ كراسه‌كه‌ى بۆ ناشۆى؟ووتى سوێند به‌خوا ته‌نها ئه‌و كراسه‌ى هه‌یه‌.

    (عون كوڕى معومه‌ر ) ده‌ڵێ: عومه‌ر چوو بۆ لاى خێزانى پێى ووت: ئه‌وه‌ درهه‌مێكت لا نیه‌ بیده‌یت به‌ ترێ؟ خێزانى ووتى: نهخێر. ووتى :باشه‌ تۆ گه‌وره‌ى باوه‌ڕ دارانیت ناتوانیت درهه‌مێك بده‌یت به‌ ترێ؟ووتى ئه‌وه‌ ئاسنتره‌ له‌ كۆت وزنجیرى به‌یانیانى جه‌هه‌نه‌م.

    (عومه‌رى كوڕى ئه‌سید) ده‌ڵێ: سوێند به‌ خوا عومه‌ر نه‌مرد هه‌تا پیاو ئه‌هات به‌سه‌روه‌تێكى زۆره‌وه‌ پاره‌ى ده‌دانێ و ئه‌یووت: ئه‌رێ بزانن هه‌ژار ماوه‌ پێى بده‌ن عومه‌ر هه‌موو كه‌ سیبكى ده‌وڵه‌مه‌ند كردبوو.

    (ئه‌زهر)ده‌ڵێ: عومه‌رم بینى ووتارى ده‌دا بۆ خه‌ ڵك كراسێكى پینه‌كراوى له‌ به‌ردا بوو.

    (مكحول ده‌ڵێ: ئه‌ گه‌ ر سوێند بخۆم ڕاست ده‌كه‌م كه‌سم نه‌دیوه‌ وه‌ك عومه‌ر دونیانه‌ویست و له‌ خواترس بێت.

    (عه‌تا ) ده‌ڵێ: شه‌وانه‌ عومه‌ر قوتابیه‌كانى كۆده‌كرده‌وه‌و باسى یادى مردن و ڕۆژى دوایى ده‌كرد,پاشان ده‌گریا,هه‌روه‌ك له‌ به‌رده‌میا مردویه‌ك هه‌بێ.

    (حكم كوڕى عومه‌ر ) ده‌ڵێ: بۆخه‌لیفه‌ 300 پاسه‌وان و300 شورته‌ هه‌بووه‌, عومه‌ر ووتى به‌پاسه‌وانه‌كان من ئه‌م بژێویه‌م پێ نادرێت,هه‌ركه‌س ده‌مێنێته‌وه‌10 دینارى ده‌ده‌ینێ,وه‌ هه‌ركه‌س نایه‌وێت بابڕواته‌وه‌ ماڵه‌وه‌.ئایه‌ ئێوه‌ ده‌بنه‌ ڕێگرى قه‌ده‌رم و پاسه‌وانى ئه‌جه‌لم.

    (عومه‌رى كوڕى مهاجر) ده‌لێ: عومه‌ر مۆمێكى داده‌گیرسان هى ده‌وڵه‌ ت,هه‌تا پێداویستیه‌كى مسولمان مابوو,كارى پێده‌كرد,كه‌ كاریان نه‌مایه‌ ده‌یكوژانده‌وه‌و مۆمه‌كه‌ى خۆى داده‌ گیرساند.

    (حسن القێاب) ده‌ڵێ: ده‌مبینى كه‌ گورگ و مه‌ڕ پێكه‌وه‌ بوون له‌ لادێ له‌ سه‌رده‌مى (عومه‌رى كوڕى عه‌بدول عزیزدا)ووتم پاك و بێ گه‌ردى بۆ خودا چۆن زیانیان پێ ناگه‌یه‌نێ شوانه‌كه‌ ووتى: كاتێ كه‌ سه‌ر چاك بوو ئه‌وا جه‌سته‌ زیانى پێ ناگات.

    (مالیكى كوڕى دینار) ده‌لێ: كاتێ عومه‌ر بوو به‌ جێنشین,شوانه‌كان ده‌یان ووت: ئه‌وه‌ كێ بووه‌ به‌ خه‌لیفه‌ ى خه‌ڵك؟ كه‌ هۆكارى داد وه‌ریه‌كه‌ى ناهێڵێت گورگ مه‌ڕه‌كان بخوات.

    (موسى كوڕى ئه‌عین) ده‌ڵێ :ئێمه‌ له‌( كرمان) له‌ سه‌رده‌مى خه‌لافه‌تى عومه‌ردا مه‌ڕو بزنمانى ده‌له‌ وه‌ڕاند گورگ له‌ گه‌ڵیان بوو له‌یه‌ك جێگادا, به‌ڵام له‌پڕ شه‌وێك مه‌ڕێكى فڕاند, ووتم ئه‌بێ ئه‌و پیاوه‌ چاكه‌ نه‌مابێت وا گورگ مه‌ڕده‌ خوات, پاشان بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و شه‌وه‌ بوو كه‌ عومه‌ر مردوه‌.

    كۆتاى ژیان و وه‌فاتى :

    عومه‌ر وه‌فاتى كرد له‌ (دیر سیمعان) له‌ كارگوزارى (حمس) له‌ 20 ى ڕه‌جه‌بى ساڵى (101 ى كۆچى) له‌ ته‌مه‌نى 39 ساڵى و 6 مانگ,واته‌ به‌لاوى مردوه‌, مه‌رگى به‌ ژه‌هر بووه‌,

    (میمونى كوڕى سهران ده‌ڵێت: زاناكان له‌گه‌ڵ عومه‌ردا وه‌ك قوتابى بون, له‌ ساڵى 99 ى كۆچى به‌یعه‌ تى پێدراو ماوه‌ى ده‌سته‌لاتى (دووساڵ و پێنج مانگ) بوو وه‌ك ئه‌بو به‌كر خوا لێی ڕازی بێت.

    (مجاهد) ده‌ڵێ: عومه‌ر كه‌ له‌جێگادابوو پێى وتم خه‌ڵكى له‌ باره‌ى منه‌وه‌ چى ده‌ڵێن, وتم: ده‌ڵێن سیحرى لێ كراوه‌, وتى من سیحرم لێ نه‌كراوه‌ به‌ڵام ده‌زانم خواردنه‌وه‌یه‌كم پێ دراوه‌, ئینجا خزمه‌ت گوزره‌كه‌ى بانگ كردوو وتى: ئه‌ى تیاچوو، چى واى لێ كردیت كه‌ زه‌هر بكه‌یته‌ ناو خواردنه‌كه‌مه‌وه‌؟,وتى: هه‌زار دیناره‌كه‌ كه‌ ده‌م ده‌نێ و پاشان ئازادم ده‌كه‌ ن, پاشان عومه‌ر هه‌زار دیناره‌كه‌ى دۆزیه‌وه‌ وخستيه‌ خانه‌ى دارایى باوه‌ڕداران و وتى برَۆ بۆ جێگایه‌ك كه‌س نه‌ت بینێ.

    (عبید كوڕى حسان) ده‌ڵێ: كاتێ عومه‌ر كه‌وته‌ سه‌ره‌ مه‌رگ وتى برَۆنه‌ ده‌ره‌وه‌ لام (مسلمه‌و فاتیمه‌) له‌ سه‌رلاى ده‌رگاكه‌ دانیشتن و گوێیان لێ بوو ده‌یوت: مرحبا له‌و ده‌م و چاوانه‌ كه‌ ده‌م و چاوى مرۆڤ و جنۆكه‌ نین, پاشان وتى (تلك دار الآخرة‌) ئایه‌تى قێێ,پاشان بێده‌نگ بوو كه‌ چونه‌ سه‌ریان دیتیان گیانى سپاردوه‌.

    (خلد ربیعى ده‌ڵێ):ئێمه‌ دیومانه‌ له‌ (التورات)دا كه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وى ده‌گرین بۆ(عمربن عبد العزیز) چل به‌یانى.

    له‌ سه‌رده‌مى (عمر بن عبدالعزیز) دا ئه‌م ناودارانه‌ مردون: ئه‌بو ئومامه‌,سعد كوڕى سهل كوڕى حنیف,خارجه‌ كوڕى زه‌یدى كوڕى سابت,سالم كوڕى ئه‌بى جعد,ئه‌بو عوسمان نهدى,وشهر كوڕى حوشب شامی,حنش كوڕى عبدالله عیساى كوڕى ته‌ لحه‌ى كوڕى عبدالله‌ى قوڕه‌یشى.كه‌ یه‌كێك بوه‌ له‌ پیاوه‌ زاناو گه‌وره‌كانى قوڕه‌یش.

    له‌ پاش (عومه‌ر ) ده‌سته‌ڵات چوه‌ ده‌ستى (یه‌زیدى كوڕى عه‌بدول مه‌لیك,له‌ سه‌ر په‌یمانى (سوله‌یمان) ى براى,(عومه‌ر) نووسى بۆ یه‌زید له‌ كاتى سه‌ره‌مه‌رگدا پێى وت سه‌لامت له‌ سه‌ربێ ..تاكۆتاى پێى وت تۆ واده‌ بینم وه‌ك منى واته‌ تۆش وه‌ك من زوده‌ مریت. خودا به‌سه‌ بۆ گه‌لى محمد(درودى خوداى لێ بێت) تۆش دونیا جێ ده‌هێڵى بۆ كه‌سێ كه‌ سوپاست ناكات.له‌ پاش خۆى چل ڕۆژ به‌ شێوه‌ى ژیانى عومه‌ر چوو پاشان داى به‌لادا,له‌پاشدا هشامى كوڕى عه‌بدول مه‌ لیك ده‌سته‌ڵاتى گرته‌ ده‌ست.

    سه‌رچاوه‌: كتێبى مێژووى خه‌لیفه‌كانى ئیسلام ـ ڕاشیدین ـ ئه‌مه‌وى ـ عه‌باسى: نوسینى ـ ئیمام جه‌لاله‌دینى سیوتى, وه‌رگێرانى بۆ زمانى كوردى: نێردین عبدالرحمن قادرـ ساڵى 2010 (لا150 بۆ 163)