گرێبه‌ست كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كارێك دواتر ئه‌و كاره بدرێته‌وه به‌كه‌سێكی تر كه به‌كه‌متر ئه‌نجامی بدات
پۆڵێنه‌كان
Full Description
گرێبه‌ست كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كارێك دواتر ئه‌و كاره بدرێته‌وه به‌كه‌سێكی تر كه به‌كه‌متر ئه‌نجامی بدات
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1434
يتعاقد على الأعمال ويستأجر غيره للقيام بها بأجرة أقل
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1434
گرێبه‌ست كردن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كارێك دواتر ئه‌و كاره بدرێته‌وه به‌كه‌سێكی تر كه به‌كه‌متر ئه‌نجامی بدات
پرسیار: من له كۆمپانیایه‌كی خزمه‌تگوزاری بواری ڕاگه‌یاندن كار ده‌كه‌م كه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كات به‌چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تر، كاره‌كه‌یش ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵه كه‌سێك كه كاریان به‌رنامه ڕێژی بواری كۆمپیته‌ره كۆمپانیای ئێمه كاری لێ گرتوون پاشان كۆمپانیاكه‌ی ئێمه‌ش به‌كرێ ئه‌م به‌رنامه ڕێژانه ده‌ده‌ینه‌وه به‌و كۆمپانیایانه‌ی كه داوای یارمه‌تی له‌ئێمه ده‌كه‌ن، قازانجی ئێمه له‌و جیاوازیه‌دایه كه له‌نێوان ئه‌و دوو گرێبه‌سته وه‌ری ده‌گرین، چونكه ئێمه به‌كرێیه‌كی كه‌متر كاره‌كه له‌و به‌رنامه‌ڕێژانه وه‌رده‌گرین وبه‌زیاتر ده‌یده‌ینه‌وه به‌كۆمپانیاكان، پرسیاره‌كه‌م ئه‌مه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره‌ی كه‌من ده‌یكه‌م حه‌ڵاڵ نییه ئایا به‌چ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ماڵه‌ی كه تا ئێستا كۆم كردوه‌ته‌وه ده‌توانم پاكی بكه‌مه‌وه، ئایا ده‌بێت خێرا ئه‌و كاره‌م به‌جێ بهێڵم یان چاوه‌ڕێ بكه‌م تا كارێكی تر بدۆزمه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من خێزاندارم و چوار مناڵی ووردیشم هه‌یه، من له‌خوای گه‌وره ده‌ترسم ونامه‌وێت ماڵێك بخۆم كه حه‌ڵاڵ نه‌بێت، یارمه‌تیم بده‌ن خوای گه‌وره پاداشتی خێرتان بداته‌وه وبه‌ره‌كه‌ت بخاته كاره‌كانتانه‌وه .
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره .
دروسته بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه كارێكی گرتووه یان گرێ به‌ستی كردووه بۆ ئه‌نجامدانی كارێك، خۆی به‌زیاتر وه‌ری بگرێت وبه‌كه‌متر بیداته‌وه به‌كه‌سانێكی تر، وله‌و جیاوازیه‌ی نێوانیان قازانج بكات، مه‌گه‌ر له‌كاتێكدا نه‌بێت ئه‌گه‌ر بێت‌و له‌سه‌ره‌تاوه گرێبه‌سته‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه كرابێت كه كه‌سی یه‌كه‌م بۆ خۆی ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات، یان هه‌ڵبژاردنی كه‌سی یه‌كه‌م یان لایه‌نی یه‌كه‌م به‌مه‌به‌ست بێت، بۆ نموونه كه‌سێك بڕاوته لای خۆشنووس (خطاط) یان (مصمم) ێكێ مه‌عروف و ناسراو، كه ئه‌و كه‌سه كاری ئه‌و خۆشنووسه یان ئه‌و (مصمم) ــه‌ی بوێت وبه‌كه‌سێكی تر ڕازی نه‌بێت، له‌م كاته‌دا ناكرێت ئه‌و كاره به‌كرێ بدرێت به‌كه‌سێكی تر بۆ ئه‌نجامدانی .
له كتێبی (كشاف القناع) یش له (به‌رگی 3 / لاپه‌ڕه 566) داهاتووه : ئه‌گه‌ر كه‌سێك كارێكی وه‌رگرت بۆ ئه‌نجامدانی كه ئه‌و كاره له‌گه‌ردنی ئه‌ودا بێت، بۆ نموونه وه‌ك به‌رگدرووی یان غه‌یری به‌رگدروویش هیچ قه‌یدی ناكات ئه‌و به‌رگدرووه كاره‌كه بدات به‌كه‌سێكی تر به‌كه‌متر ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات، (به‌و مه‌رجه‌ی كاری ئه‌و به‌رگدرووه‌ی یه‌كه‌مجار بۆ خۆی مه‌به‌ست نه‌بێت له‌كاره‌كه‌دا) .
له‌م باره‌یه‌شه‌وه شێخ ابن عثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت) ووتویه‌تی : ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سێك به‌كرێ گیرا بۆ ئه‌وه‌ی كارێك دیاركراو ئه‌نجام بدات وئه‌و كاره خرایه گه‌ردنی ئه‌و كه‌سه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پێی ووترا : ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌موو ڕۆژێك ئه‌م ماڵه‌مان بۆ خاوێن بكه‌یته‌وه، وهه‌موو مانگێك ئێمه‌یش بۆ نموونه صه‌د ڕیالت ده‌ده‌ینێ، ئه‌و كه‌سه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و گرێبه‌سته‌ی قبوڵ كرد‌و پێی ڕازی بوو، دروسته بۆی بڕوات بیدات به‌كه‌سێكی تر ئه‌و كاره بكات به‌كه‌متر له‌و بڕه‌پاره‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ماڵه‌كه‌دا ڕێكه‌وتون له‌سه‌ری بۆ نموونه بیدات به په‌نجا ڕیاڵ پێی، چونكه ئه‌م كاره‌ی كه كه‌سی دووه‌م ئه‌نجامی ده‌دات هه‌مان ئه‌و كاره‌یه كه خاوه‌ن ماڵه‌كه داوای كردووه، خه‌ڵكیش له‌م ڕۆژگاره‌دا له‌م جۆره كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا حكومه‌ت ده‌ڕوات له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كه‌دا گرێ به‌ست ده‌كات بۆ پاككردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كان، هه‌موو مزگه‌وتێك به‌وه‌نده ڕیاڵ و به‌وه‌نده مه‌بله‌غ، پاشان ئه‌م كۆمپانیایه دێت كۆمه‌ڵێك كرێكار به‌كرێ ده‌گرێت به‌چاره‌كێك كه‌متر له‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا ڕیككه‌وتون له‌سه‌ری، ئه‌مه كارێكی دروست وحه‌ڵاڵه، مه‌گه‌ر كاتێك نه‌بێت ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر بگۆڕێت، جا ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره جیاوازی هه‌بوو له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر ئه‌وه دروست نییه، بۆ نموونه تۆ ئه‌گه‌ر به‌كه‌سێكی خۆشنووس بڵێیت كه كتێبی (زاد المستقنع) ت بۆ بنووسێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه كه خه‌ته‌كه‌ی خۆشه و باش ده‌خوێنرێته‌وه وهه‌ڵه‌ی كه‌متره، زانایان ده‌لێن دروست نییه بۆ ئه‌م خۆشنووسه بڕوات ئه‌م كاره به‌كرێ بدات به‌كه‌سسێكی تر بۆ ئه‌نجامدانی، چونكه مه‌به‌ست ته‌نها له‌م كاره‌دا خۆشنوسیه‌كه نیه به‌ڵكو مه‌به‌ست چه‌ند كارێكی تریشه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سه ناوبانگی هه‌یه له‌وه‌ی له‌كاتی نووسینه‌وه‌دا هه‌ڵه كه‌متر ئه‌كات، و ئیملا وخاڵ به‌ندی له‌وه‌ی دووه‌م باشتره، چونكه چه‌ند كه‌س ده‌بینین كه خه‌تیان له‌خه‌تی هه‌موو كه‌س خۆشتره، به‌ڵام له ئیملادا هه‌ڵه زۆر ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی پیتی (ض) له (غیر المغضوب علیهم ولا الضالین) به پیتی (ظ) ده‌گۆڕن، ئه‌مه‌ش به‌هه‌ڵه‌ی گه‌وره داده‌نرێت له ئیملادا، زۆربه‌ی خوێندكاران كاتێك سه‌یری خه‌تیان ده‌كه‌یت خه‌تیان خۆشه به‌ڵام له ئیملادا هه‌ڵه ده‌كه‌ن وبنچینه‌ی باشیان نییه، یان به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ندێك كه‌س له ئیملادا هه‌ڵه‌یان نییه به‌ڵام خه‌تیان ناخۆشه و به‌ناڕه‌حه‌ت ده‌خوێنرێته‌وه، به‌هه‌ر حاڵ ئه‌گه‌ر هاتوو كاری ئه‌و كه‌سه بۆ كه‌سی كرێ گرته مه‌به‌ست بوو، ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه كاره‌كه بدرێت به‌كه‌سێكی تر بۆ ئه‌نجامدانی [الشرح الممتع (10/ 39)].
به‌م شێوه‌یه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و كاره‌ی ئێوه كاره‌كه‌ی خۆتان مه‌به‌ستدار نه‌بوو له‌به‌كرێ گرتنه‌كه‌دا، ئه‌وا هیچی تێدا نییه كه كارێك به‌كرێیه‌كی كه‌م له‌كه‌سێك وه‌ربگرن وبه‌كرێیه‌كی زیاتر بیده‌نه‌وه به‌كه‌سانێكی تر، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و ڕێگلامه ئیعلامیانه‌ی كه ده‌یكه‌ن بۆ كاڵا و كه‌لوپه‌لێكی حه‌ڵاڵ بێت .
خوای گه‌وره زاناتره .