×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن شێخ محمد صاڵح المنجد، وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌‌ ئه‌مه‌یه: ئایا دروسته‌ بۆ موسڵمان له‌ گرتووخانه‌ی ووڵاتانی ناموسڵماندا كار له‌بواری چاكسازیكردنی گیراوه‌كاندا بكات ؟

    ئایا دروسته‌ بۆ موسڵمان له‌ گرتووخانه‌ی ووڵاتانی ناموسڵماندا كار له‌بواری چاكسازیكردنی گیراوه‌كاندا بكات ؟

    ] kurdish – كوردی – كردي [

    موحه‌مه‌د صاڵح المنجد

    سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)

    وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له‌ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    2012 - 1434

    هل يجوز لمسلم العمل في "تأهيل المساجين" في دول غير مسلمة ؟

    « باللغة الكردية »

    محمد صالح المنجد

    موقع الإسلام سؤال وجواب

    ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    2012 - 1434

    ئایا دروسته‌ بۆ موسڵمان له‌ گرتووخانه‌ی ووڵاتانی ناموسڵماندا كار له‌بواری چاكسازیكردنی گیراوه‌كاندا بكات ؟

    پرسیار: من له‌یه‌كێك له‌و ووڵاتاني ئه‌وروپا ده‌ژیم و تاڕاده‌یه‌ك ڕێز له‌ ئاينه‌‌كاني تێدا ده‌گیرێت و ژماره‌یه‌كی زۆریش موسڵمانی تێدا ده‌ژی، من پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ ئایا دروسته‌ كار له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی گرتووخانه‌ی ئه‌و ووڵاته‌دا بكرێت (مه‌به‌ستم گرتووخانه‌ی پیاوانه‌) له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌یشه‌وه له‌م وولاته‌دا سزای له‌سێداره‌دان جێ به‌جێ ده‌كرێت به‌سه‌ر هه‌ندێك تاواندا، وه‌ك تاوانی هێنانه‌ ناوه‌وه‌ی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان كه‌ ئه‌م سزای له‌سێداره‌دانه‌ له‌گه‌ڵ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا نایه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌م كاره‌ی من خه‌ریكیمی یارمه‌تی گیراوه‌كان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست بگه‌ڕێنه‌وه‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌ ویارمه‌تیشیان ده‌دات كه‌ خو وره‌وشت وئاكاری جوان وباشیان تێدا بڕوێنێت،‌ بۆ ئه‌وه‌ی تاكێكی سوودمه‌ند وڕێكوپێك بن بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان، جا من مه‌به‌سته‌كه‌م لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ من كاریگه‌ریه‌كی ته‌واوم هه‌یه‌ به‌سه‌ریانه‌وه‌ و تێكه‌ڵاویان ده‌بم كه‌ ژماره‌یه‌كیان چاوه‌ڕوانی مه‌رگی خۆیان ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ ئه‌نجامیان داوه‌، بۆ زانیاریشتان من هیچ به‌شدار نابم له‌پرۆسه‌ی له‌سێداره‌دانی ئه‌وانه‌ی سزای له‌سێداره‌دانیان هه‌یه‌، له‌هه‌مان كاتدا هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیشم نییه‌ كه‌ بتوانم ڕێگری بكه‌م له‌ سێداره‌دانیان وكوشتنیان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ؟

    ئایا دروسته‌ بۆ موسڵمان كار له‌وه‌ها جێگایه‌كدابكات ؟

    وه‌ڵام: سوپاس بۆخوای گه‌وره‌.

    ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یلێت هیچ تاوان گوناهێكی تێدا نابینین، به‌ڵكو ئومێدمان وایه‌ له‌چوارچێوه‌ی كاری باشه‌ وچاكه‌یشدا بێت بۆتان، وه‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خێره‌ به‌ڕووی ئه‌و كه‌سانه‌دا، چونكه‌ ئاماده‌كردن وكاركردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی زیندانیان وبنیاتنانه‌وه‌ی گۆمه‌ڵگه‌ كارێكی زۆر گرنگه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕواندن وناشتنی ڕه‌وشت وئاكاری جوان له‌دڵ وده‌رون یان وپه‌روه‌رده‌كردن وڕاهێنانیان له‌سه‌ر كاروكرده‌وه‌ی باش كارێكی تا بڵێیت په‌سه‌ند وگرنگه‌، ئه‌و كۆمه‌ڵ وده‌سته‌ و تاقمه‌ی كه‌ تۆ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌یت كه‌ زیندانیانن زۆر پێویستیان به‌كه‌سانێك هه‌یه‌ كه‌ ده‌ستیان بگرن وڕێنیشانده‌ریان بن بۆ ڕه‌وشت و ئاكاری جوان بۆ ئه‌وه‌ی تاكێكی سوودمه‌ند بن بۆ كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان .

    به‌نسبه‌ت سزای له‌سێداره‌دانیشه‌وه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئاودیوی ووڵاتان ده‌كه‌ن له‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا كارێكی خراپ نییه‌، وڕێگای لێ نه‌گیراوه‌، به‌ڵكو له‌سێداره‌دان بۆ وه‌ها تاوانێك سزایه‌كه‌ دانراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێكی تر زاتی ئه‌وه‌ نه‌كات كۆمه‌ڵگه‌ بشێوێنت و تێكی بدات، ئه‌م جۆره‌ سزایانه‌ش له‌ سیاسه‌ي شه‌رعی ئیسلامدا به‌ (العقوبة التعزیریة) ناسراوه‌، له‌م باره‌یشه‌وه‌ ده‌سته‌ی گه‌وره‌ زانایان له‌ شانشینی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ فه‌توایه‌كیان داوه‌ به‌ ژماره‌ (138) و تێیدا هاتووه‌ :

    " ... فإن المجلس يقرر بالإجماع ما يلي :

    بالنسبة للمهرب للمخدرات فإن عقوبته القتل ؛ لما يسببه تهريب المخدرات وإدخالها البلاد من فساد عظيم لا يقتصر على المهرب نفسه وأضرار جسيمة وأخطار بليغة على الأمة بمجموعها ، ويلحق بالمهرب الشخص الذي يستورد أو يتلقى المخدرات من الخارج فيمون بها المروجين " [ مجلة البحوث الإسلامية " ( 21 / 356 ) ] .

    واته‌ : كۆڕی ده‌سته‌ی گه‌وره‌ زانایان به‌كۆده‌نگ بڕیاری دا له‌سه‌ر :

    به‌نسبه‌ت سزای ئه‌و كه‌‌سانه‌ی كه‌ له‌ودیوو سنووره‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئامدیوو ده‌كه‌ن سزاكه‌یان كوشتنه‌، چونكه‌ هێنانی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان بۆ ناو ووڵات خراپه‌كاری و فه‌سادێكی گه‌وره‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌، خراپه‌كه‌شی ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سه‌ نییه‌ كه‌ ده‌یهێنێت، به‌ڵكو زیان و مه‌ترسیه‌كانی بۆ ئوممه‌ت وگه‌ل وهاوڵاتیانه‌ به‌گشتی، ئه‌م سزایه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ر وكۆمه‌كی ئه‌و كه‌سه‌ن كه‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌هێننه‌ ناو ووڵاته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌م كه‌سه‌ به‌بێ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ ناتوانێت ئه‌م تاوانه‌ ئه‌نجام بدات . [ گۆڤاری البحوث الاسلامیة (ژماره‌ 21/ لاپه‌ڕه‌ 356) ]

    جا برای به‌رێز گه‌وره‌ترین ومه‌زنترین كارێك كه‌ جه‌نابت ده‌توانیت ئه‌نجامی بده‌یت ئه‌وه‌یه‌ له‌كاتێك به‌م كاره‌ته‌وه‌ خه‌ریكیت ئه‌و تاوانبار وخراپه‌كار وبێباوه‌ڕانه‌ بانگ بكه‌یت بۆ سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام، وه‌ فێری نوێژ كردنیان بكه‌یت وبیریان بخه‌یته‌وه‌ كه‌ نه‌كردنی نوێژ وئه‌نجام نه‌دانی گوناهو تاونێكی گه‌وره‌یه‌، ئه‌مه‌ش باشترین كارێكه‌ كه‌ تۆ هه‌وڵ و ماندووبوونی خۆتی بۆ ته‌رخان بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ وبه‌خۆیاندا بچنه‌وه‌، له‌خوای گه‌وره‌ داواكارین یارمه‌تیده‌رت بێت و موه‌فه‌ق بكات له‌كاره‌كانتدا .

    خوای گه‌وره‌ش له‌هه‌مووان زانا وشاره‌زاتره‌ .