حه‌جی (قارن) ی كرد و قوربانیه‌كیشی كرد به‌ڵام هه‌دیه‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌دا
پۆڵێنه‌كان
- شێوزاهكانی ئه‌نجامدانی حه‌ج وعومره << حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی كه حاجی موته‌مه‌تیع و قیران له‌یه‌ك ڕۆژی جه‌ژنی قوربان سه‌ری ده‌بڕیت << حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
- جەژن << بۆنە وەرزییەکان << ڕۆشنبیری ئیسلامی
- قوربانی << جەژن << بۆنە وەرزییەکان << ڕۆشنبیری ئیسلامی
Full Description
حه‌جی (قارن) ی كرد و قوربانیه‌كیشی كرد به‌ڵام هه‌دیه‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌دا
] kurdish – كوردی – كردي [
لیژنه‌ی هه‌میشه‌یی بۆ لێكۆلینه‌وه‌ی زانستی و فه‌توا و بانگه‌واز و رێنمایی
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
حج قارنا وضحى ولم يؤد الهدي
« باللغة الكردية »
اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء والدعوة والإرشاد
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
حه‌جی (قارن) ی كرد و قوربانیه‌كیشی كرد به‌ڵام هه‌دیه‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌دا
پرسیار: پیاوێك نیه‌تی حه‌جی قارنی هێنا، بۆیه حه‌ج وعومره‌ی به‌یه‌كه‌وه كرد، وهه‌موو مه‌ناسكه‌كانی حه‌جی ئه‌نجامدا، له‌ڕۆژانی میناشدا قوربانیه‌كی كرد، به‌ڵام به‌هۆی جه‌هل ونه‌زانینه‌وه هه‌دی حه‌جه (قارن) ــهكهی ئه‌نجام نه‌دا، تا ئه‌و كاته‌ی ڕۆژانی مینا ته‌واو بوو، ئایا له‌سه‌ری واجیه كه هه‌دیه‌كه‌ی بكات .
وه‌ڵام: سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره .
ئه‌گه‌ر هاتوو واقیعی حاڵ به‌و شێوه‌یه بوو كه باستكرد، واجبه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه (هه‌دی) یه‌ك ئه‌نجام بدا له‌حه‌ره‌می مه‌ككه‌دا، ودهشتوانێت خۆیشی لێی بخوات، چونكه ئه‌وه‌ی به‌نیه‌تی قوربانی سه‌ری بڕیوه بۆی ناخرێته بری (هه‌دی) یه‌كه‌ی .
تێبینی: مه‌به‌ست له (هدي) سه‌ربڕینی ئه‌و شهكهیه كه حاجی موته‌مه‌تیع و قارن ده‌بێت سه‌ری ببڕێت، یان ده هه‌ژار تێر بكات، یان ده ڕۆژ به‌ڕۆژوو بێت سێ ڕۆژیان له‌مه‌ككه و حه‌وت رۆژی تریان كاتێك گه‌ڕایه‌وه بۆ ووڵاتی خۆی. به‌ڵام مه‌به‌ست له (هدي) لێره‌دا سه‌ربڕینی شهكێكه.
خوای گه‌وره زاناتره .
خوای گه‌وره پشت و په‌نای هه‌موولایه‌ك بێت .

API


