كه‌سێكی به‌ڕۆژوو ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ری كرد ئایا ئه‌توانێت ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت
پۆڵێنه‌كان
- چه‌ند بابه‌تێك له رۆژووگرتن << ڕۆژوو گرتن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
پرسیار : ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ناوه‌ندی ئه‌و ڕۆژه‌ی تێیدا به‌ڕۆژووه سه‌فه‌ری كرد، ئایا بۆی هه‌یه ڕۆژوه‌كه‌ی بشكێنێت ؟
وه‌ڵام : الحمدلله والصلاة والسلام علی رسول الله وعلی آله وصحبه وسلم.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك ڕۆژووی ڕۆژانه‌ی ڕه‌مه‌زانی ده‌گرت ونیشته‌جێی شار وجێگای خۆی بوو، به‌ڵام له‌و ڕۆژه‌ی كه تێیدا به‌ڕۆژووه له‌پڕ سه‌فه‌رێكی بۆ هاته پێش، ڕاسترین ووته وبۆچوونی زانایان ئه‌وه‌یه ئه‌و كه‌سه هه‌ركاتێك له‌و شاره‌ی كه تێیدا نیشته‌جێیه چوویه دره‌ره‌وه وسه‌فه‌ری كرد بۆی هه‌یه كه ڕۆژووه‌كه‌ی بشكێنێت وبه‌ڕۆژوو نه‌بێت، چونكه پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌كاتێكدا به‌ڕۆژوو بووه سه‌فه‌ری بۆهاتوه‌ته پێش و ڕۆژووه‌كه‌ی شكاندووه، هه‌روه‌ها زۆرێك له هاوه‌ڵه به‌رێزه‌كانیش (خوایان لێ ڕازی بێت) وه‌هایان كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆ بتوانێت ئه‌و ڕۆژه ته‌واو بكات و ڕۆژووه‌كه‌ی نه‌شكێنێت باشتر‌و وچاكتره .
خوای گه‌وره له‌هه‌مووان شاره‌زاتره