لهڕۆژهكهیدا زانیان كه ڕه‌مه‌زانه ئه‌مجا به‌ڕۆژوو بوون
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕراوه بۆ
پۆڵێنه‌كان
Full Description
لهڕۆژهكهیدا زانیان كه ڕه‌مه‌زانه ئه‌مجا به‌ڕۆژوو بوون
] kurdish – كوردی – كردي [
موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
سایتی (ئیسلام پرسیار ووه‌ڵام)
وه‌رگێڕانی: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
2012 - 1433
﴿ علموا بدخول رمضان في النهار فصاموا ﴾
« باللغة الكردية »
محمد صالح المنجد
موقع الإسلام سؤال وجواب
ترجمة: فريق قسم اللغة الكردية بموقع دار الإسلام
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2012 - 1433
لهڕۆژهكهیدا زانیان كه ڕه‌مه‌زانه ئه‌مجا به‌ڕۆژوو بوون
پرسیار : هه‌ندێك له‌برایانی موسڵمانمان لهڕۆژهكهیدا زانیان مانگی ڕه‌مه‌زانه، جا كاتێك كه زانیان نیه‌تی ڕۆژویان هێنا وبهرۆژوو بوون، ئایا ڕۆژووه‌كه‌یان دروسته ؟ یان ده‌بێت بیگرنه‌وه ؟
وه‌ڵام : الحمد لله
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی له‌ڕۆژ خۆیان گرتوه‌ته‌وه له‌خواردن وخواردنه‌وه كارێكی باشیان كردووه، به‌ڵام ده‌بێت پاش مانگی ره‌مه‌زان قه‌زای ئه‌و ڕۆژه بكه‌نه‌وه وبیگرنهوه { اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتا‌ء 10 / 245}
هۆكاری قهزاكردنهوه وگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه چونكه ئه‌وان له شهوهكهیدا نیه‌تی ڕۆژووگرتنیان نه‌هێناوه، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی : « من لم يُجمع الصيام قبل الفجر فلا صيام له » {رواه أحمد (6/287) وأبو داوود برقم (2454) والترمذي (730) والنسائي (2331) وصححه الألباني في صحيح أبي داوود (2143) } واته : هه‌ركه‌سێك له‌پێش هه‌ڵهاتنی سپێده‌ی به‌یانه‌وه نیه‌تی ڕۆژووی (فه‌رزی) نه‌هێنا بێت، ئه‌وه ڕۆژووه‌كه‌ی دروست نییه .
خوای گه‌وره زانا‌و شاره‌زاتره .

API


