به ته‌نها داننان به یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌روه‌ردگاریه‌تیدا خاوه‌نه‌كه‌ی ڕزگار ناكات له‌سزای ئاگر
پۆڵێنه‌كان
Full Description
به ته‌نها داننان به یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌روه‌ردگاریه‌تیدا خاوه‌نه‌كه‌ی ڕزگار ناكات له‌سزای ئاگر
] kurdish – كوردی – كردي [
عبدالسلام محمد پشده‌ری
پێداچونه‌وه‌ی :پشتیوان سابیر عه‌زیز
2011 - 1432
﴿الإقرار بتوحید الربوبیة وحده لا ینجي من العذاب﴾
« باللغة الكردية »
عبد السلام محمد بشدري
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
2011 - 1432
به ته‌نها داننان به یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌روه‌ردگاریه‌تیدا خاوه‌نه‌كه‌ی ڕزگار ناكات له‌سزای ئاگر
یه‌كحواپه‌رستی له‌په‌روه‌ردگاریه‌تیدا (توحید الربوبیة) یه‌كێكه له‌و سێ یه‌كخواپه‌رستیه‌ی كه باسمانكردن، جا له‌به‌ر ئه‌وه باوه‌ڕ و یه‌كخواپه‌رستی هیچ كه‌سێك وه‌رناگیرێت هه‌تاوه‌كو ئه‌و كه‌سه یه‌كخواپه‌رست نه‌بێت له په‌وره‌دگاریه‌تیدا (ربوبیة) دا، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین ڕه‌وانه‌كردن وناردنی پێغه‌مبه‌ران (سه‌لامی خوایان لێ بێت) بۆ گه‌لان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌بووه، وه هیچ كه‌سێكیش ته‌نها به‌م یه‌كخواپه‌رستیه به (توحید الربوبیة) ڕزگاری نابێت له سزای ئاگر به‌بێ سه‌لماندن وباوه‌ڕ بوون به‌به‌شه‌كه‌ی تری یه‌كخواپه‌رستی كه بریتییه له یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌رستنه‌كاندا (توحید الالوهیة) .
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌میشه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : (وَمَا يُؤۡمِنُ أَكۡثَرُهُم بِٱللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشۡرِكُونَ) {یوسف : 106}.
واته : جا زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی باوه‌ڕناهێنن به خوای تاك و ته‌نها، بێ ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن (بێگومان ئیمان و باوه‌ڕی وا هیچ نرخی نیه و خوای گه‌وره له‌و تاوانه خۆش نابێت) .
واتای وایه زۆربه‌یان دانیان نه‌ده‌نا به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره (الله) په‌روه‌ردگار و خالق و ڕۆزی ده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م دونیایه (كه‌هه‌موو ئه‌مانه بریتین له یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌روه‌ردگاریه‌تیدا – توحید الربویة - )ئیلا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوه‌ڵیان بۆ خوا داده‌نا له‌په‌رستنیاندا وبت وداتاشراوه‌كانیان ئه‌كرد به‌هاوه‌ڵی خودا كه نه سوود نه‌قازانج ده‌گه‌یه‌نن و نه‌ده‌توانن ببه‌خشن یان بگرنه‌وه له به‌نده‌كان ..
ئه‌مه‌ش ته‌فسیری كۆمه‌ڵێك له‌هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌كان و تابیعینه .
عبدالله‌ی كوڕی عه‌باس (خوایان لی ڕازی بێت) ده‌ڵێت : له‌باوه‌ڕی ئه‌و بت په‌رستانه ئه‌وه بوو : ئه‌گه‌ر پێت بووتنایه : كێ ئاسمانه‌كانی دروست كردووه؟ وه كێ زه‌وی وچیاكانی دروستكردووه؟ ئه‌یانوون : الله دروستی كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هاوه‌ڵیان بۆ خودا داده‌نا .
عیكرمه‌یش ووتویه‌تی : ئه‌گه‌ر پرسیاریان لێ بكه‌یت كێ ئه‌وان و زه‌وی و ئاسمانی دروستكردووه، له‌وه‌ڵامدا ده‌یانووت : الله ئه‌مه‌ش باوه‌ڕی ئه‌وان بوو به خوای گه‌وره به (الله) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا غه‌یری خوداشیان ده‌په‌رست.
موجاهیدیش ده‌ڵێت : باوه‌ڕی ئه‌وان ئه‌وه‌بوو كه ئه‌یانووت : (الله) دروستكار وڕۆزیده‌ر و مرێنه‌رمانه، ئه‌مه باوه‌ڕیان بوو، له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵ په‌یداكردنیان بۆ خودا له‌په‌رستشه‌كانیاندا .
عبدالرحمنی كوڕی زه‌یدی كوڕی ئه‌سله‌می كوڕی زه‌یدیش ووتویه‌تی : كه‌س نییه له‌گه‌ڵ خوادا كه‌سێكی تر بپه‌رستێت ئیلا باوه‌ڕی به‌خوا (الله) هه‌یه وئه‌زانێت كه خوا (الله) په‌روه‌ردگاریه‌تی، وه هه‌ر (الله) یش دروستكار وڕۆزیده‌ریه‌تی، كه‌چی هاوه‌ڵیش بۆ خودا داده‌نێت، ئایا نابنیت كه ئیبراهیم (سه‌لامی خوای لێ بێت) كاتێ كه فه‌رمووی : (قَالَ أَفَرَءَيۡتُم مَّا كُنتُمۡ تَعۡبُدُونَ (٧٥) أَنتُمۡ وَءَابَآؤُكُمُ ٱلۡأَقۡدَمُونَ (٧٦) فَإِنَّهُمۡ عَدُوّٞ لِّيٓ إِلَّا رَبَّ ٱلۡعَٰلَمِينَ (٧٧) {الشعرا‌ء :75-77} .
واته : ئیبراهیم وتی: باشه ئاخر ئێوه نا‌بینن چی ده‌په‌رستن (که‌ی ئه‌و شتانه شایسته‌ی په‌رستنن) (٧٥)به ڕاستی ئێوه‌ش و باو باپیرانی دێرینیشتان (به هه‌ڵه‌دا چوون) (٧٦)بێگومان هه‌موو ئه‌وانه دوژمنی منن، به دوژمنی خۆمیان ده‌زانم جگه له په‌روه‌ردگاری جیهانیان(٧٧) .
له‌م باره‌یه‌شه‌وه له پێشینه‌كانی ئوممه‌تی ئیسلامه‌وه ده‌قی جیا جیا وزۆرن هاتووه كه هه‌ر هه‌موویان ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه بت په‌رست و هاوه‌ڵ په‌یداكه‌رانی سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) دانیان ده‌نا به‌وه‌ی كه خوای گه‌وره (الله) په‌روه‌ردگار ودروستكار وڕۆزیده‌ر وبه‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م گه‌ردوونه‌یه، وه هاوه‌ڵ په‌یداكردنیشیان له‌ڕووی په‌رستنه‌وه بووه، به‌وه‌ی كه شه‌ریك وهاوه‌ڵیان بۆ خوای گه‌وره داناوه وهاواریان بۆ ده‌بردن و داوایان لێده‌كردن وداوای پێویستیه‌كانی خۆیانیان لێ ده‌كردن .
قورئانی پیرۆزیش له زۆر جێگادا به‌ڵگه‌ی هێناوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستیه كه هاوه‌ڵدانه‌ران و موشریكه‌كان دانیان ده‌نا به په‌روه‌ردگاریه‌تی خوا و بوونی په‌روه‌ردگاردا، له‌هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ خوادا له‌گه‌ڵ (الله) دا شتێكی تریشیان ده‌په‌رست، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : (وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّنۡ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَسَخَّرَ ٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُۖ فَأَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ) {العنكبوت : 61}.
واته : سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌و بێ باوه‌ڕانه بپرسیت: كێ ئاسمانه‌كان و زه‌ویی دروستكردووه و، خۆر‌و مانگی رامكرده‌ووه' ئابه‌و شێوه‌یه به ئاسانی بێن و بچن، بێ سێ و دوو ده‌ڵێن: هه‌ر خوایه ئه‌و كارانه‌ی كردووه، ده‌سا ئیتر چۆن له یه‌ك خوا په‌رستیی لاده‌درێن و به‌ره‌و بتپه‌رستی ئه‌برێن!.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی : (وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّن نَّزَّلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَحۡيَا بِهِ ٱلۡأَرۡضَ مِنۢ بَعۡدِ مَوۡتِهَا لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُۚ قُلِ ٱلۡحَمۡدُ لِلَّهِۚ بَلۡ أَكۡثَرُهُمۡ لَا يَعۡقِلُونَ) {العنكبوت : 63} .
واته : خۆ ئه‌گه‌ر لێیان بپرسیت: کێ ئاو له ئاسمانه‌وه ده‌بارێنێت، جا زه‌وی پێ ده‌بوژێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خامۆش و مردوو بوو، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن.. (الله) (تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلام)، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: سوپاس بۆ خوا، که ئاوا، دان به ده‌سه‌ڵاتیدا ده‌نێن، نه‌خێر به‌ڕاستیا نیه، به‌ڵکو هێشتا زۆربه‌یان بێ بیر‌و هۆشن و ژیریان نا‌خه‌نه‌کار .
له جێگایه‌كی تردا فه‌رموویه‌تی : (وَلَئِن سَأَلۡتَهُم مَّنۡ خَلَقَهُمۡ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُۖ فَأَنَّىٰ يُؤۡفَكُونَ ٨٧ وَقِيلِهِۦ يَٰرَبِّ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ قَوۡمٞ لَّا يُؤۡمِنُونَ) {الزخرف : 87}.
واته : سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌و بت په‌رستانه بپرسیت: کێ دروستی کردوون، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن (الله)، که‌وابوو به‌ره‌و چی و به‌ره‌و کوێ له ڕێبازی یه‌کخواناسی لاده‌درێن و شوێنی ناحه‌قی ده‌که‌ون؟
له سوره‌تێكی تریشدا ده‌فه‌رموێت : (قُل لِّمَنِ ٱلۡأَرۡضُ وَمَن فِيهَآ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ (٨٤) سَيَقُولُونَ لِلَّهِۚ قُلۡ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ (٨٥) قُلۡ مَن رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ ٱلسَّبۡعِ وَرَبُّ ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡعَظِيمِ (٨٦) سَيَقُولُونَ لِلَّهِۚ قُلۡ أَفَلَا تَتَّقُونَ (٨٧) قُلۡ مَنۢ بِيَدِهِۦ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيۡءٖ وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيۡهِ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ (٨٨) سَيَقُولُونَ لِلَّهِۚ قُلۡ فَأَنَّىٰ تُسۡحَرُونَ (٨٩) {المؤمنون : 84-89} .
واته : پێیان بڵێ: ئه‌ی موحه‌مه‌د! (صلی الله علیه وسلم) باشه! زه‌ویی و گشت ئه‌وانه‌ی له زه‌وییدان و ده‌ژین هی كێیه؟ 'كێ دروستی كردوون و، له نه‌بوونه‌وه هێناونی خانه‌ی بووه‌كانه‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌زانن، ئاده‌ی پێم بڵێن ، دیاره چاریان نیه هه‌ر ده‌بێ راستیه‌كان بسه‌لمێنن، بۆیه له‌وه‌ڵامدا(٨٤) ده‌ڵێن: ئه‌وانه هه‌موو موڵك و تایبه‌تمه‌ندی خوان، پێیان بڵێ: جا كه ئاوایه ، ئه‌ی بۆ بیر ناكه‌نه‌وه، تا بزانن زاتێك ده‌سه‌ڵاتی ئاوای هه‌بێ، هه‌ر هه‌مان ده‌سه‌ڵاتیشی ده‌بێ بۆزیندوو كردنه‌وه(٨٥) پێیان بڵێ: ئه‌ی كێ په‌روه‌ردگاری حه‌وت ئاسمانه‌كانه؟ ئه‌ی كێ په‌روه‌ردگاری (عه‌رش) ی مه‌زن و گه‌وره‌یه؟ (٨٦)دیسان گش ده‌ڵێن: هه‌ر خوایه په‌روه‌ردگارو به‌دیهێنه‌ریان، پێیان بڵێ: باشه! ئیتر بۆ له خوا ناترسن، تا هاوبه‌ش و هاوه‌ڵی بۆ دانه‌نێن ؟ (٨٧) پێیان بڵێ: ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتی گش بوونه‌وه‌ر به‌ده‌ست كێیه؟ و كه ئه‌و په‌نای په‌نا خواز ده‌دا و، دژی ئه‌و په‌نا نادرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌زانن كێیه؟ ئاده‌ی پێم بڵێن (٨٨)دیسان ده‌ڵێن: هه‌ر بۆ خوایه، پێیان بڵێ: ده‌سا ئه‌ی چۆن فریو ده‌خۆن و چاوتان له ئاستی راستییه‌كان به‌ستراوه؟! (٨٩) .
بتپه‌رست و هاوه‌ڵدانه‌رانی ئه‌و سه‌رده‌مه باوه‌ڕیان به‌وه نه‌بووه كه بت وداتاشراوه به‌ناو خواكانیان باران ده‌بارێنن ڕۆزی هه‌موو جیهان ده‌ده‌ن وبه‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن، به‌ڵكو باوه‌ڕیان وابووه كه هه‌موو ئه‌مانه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی خوای گه‌وره وپاك وبێگه‌رده، وه دانیشیان به‌وه‌دا ناوه ئه‌و بتانه‌ی كه ئه‌وان جگه له‌خوا هاواریان بۆ ده‌بردن دروستكراوی خودان، نه بۆخۆیان و نه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌شی ده‌یانپه‌رستن سه‌ربه‌خۆی خۆیان سوود و زیانیان پێ ناگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها نه‌مردن و ژیان زیندووبونه‌وه‌شیان به‌ده‌سته، وه باوه‌ڕیان وابووه كه نا‌بیستن و نا‌بینن، وه دانیان به‌وه‌یشدا ناوه كه خوای گه‌وره (الله) به‌ته‌نها خاوه‌نی ئه‌و شتانه‌یه وهیچ هاوه‌ڵكێشی نییه، وه هیچ شتێك له‌مانه‌ی كه باسكرا نه هی ئه‌وان و نه‌هی بته‌كانیانن، وه باوه‌ڕیان وابووه كه خوای گه‌وره خالق ودروستكراوی هه‌مووه شتێكه و جگه له‌ئه‌و هه‌مووی درستكراوه، وه ئه‌و په‌روه‌ردگار وگه‌وره‌ی هه‌مووانه و جگه له‌ئه‌و پێویستیان به‌ئه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا دروستكراوێكی خوایان كردووه به‌هاوه‌ڵ و ناوبه‌ندگیر له‌نێوان خۆیان و خوادا، كه داوای شه‌فاعه‌تیان لی ده‌كردن و دوای ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه له‌خوایان نزیك بخه‌نه‌وه، وتكایان بۆ بكه‌ن، هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی : (وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُواْ مِن دُونِهِۦٓ أَوۡلِيَآءَ مَا نَعۡبُدُهُمۡ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَآ إِلَى ٱللَّهِ زُلۡفَىٰٓ) {الزمر : 3}.
واته : ئه‌وانه‌ی كه له‌باتی خوا چه‌ند دۆس و بتێكیان بۆ خۆیان گرتووه، وه‌به‌بێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش ئه‌ڵێن: ئێمه هه‌ر بۆئه‌وه ئه‌و بتانه ده‌په‌رستین، كه له‌خوامان نزیك بكه‌نه‌وه‌و ، تكامان بۆ بكه‌ن لای .
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م دان پێدانانه‌ی موشریك وهاوه‌ڵدانه‌ران بۆ خوای گه‌وره كه گه‌وره وپه‌روه‌ردگاری هه‌مووانه كه‌چی نه‌بووه به‌هۆی هاتنه ناوه‌وه‌یان بۆ نێو بازنه‌ی ئیسلام، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خوای گه‌وره حوكمی بێباوه‌ڕ و موشریكی داوه به‌سه‌ریاندا، وهه‌ڕه‌شه‌ی خستنه ناو ئاگر ومانه‌وه‌یان به‌هه‌تا هه‌تایی لێكردوون، پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) ماڵ و خوێنێ حه‌ڵاڵ كردون، ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و موشریك و هاوه‌ڵدانه‌رانه گرێدراوه‌كه‌ی یه‌كخواپه‌رستی په‌روه‌ردگاریه‌تی (توحید الربوبیة) كه یه‌كخواپه‌رستییه له‌په‌رستندا (توحید الالوهیة) یان جی به‌جێ نه‌كردووه وته‌حقیقیان نه‌كردووه.
به‌مه‌ش ڕوون بوویه‌وه كه دان پێدانان و باوه‌ڕبوون به یه‌كخواپه‌رستی له‌په‌روه‌ردگاریه‌تیدا (توحید الربوبیة) به‌بێ جێ به‌جێكردنی به‌شه هه‌ره سه‌ره‌كیه‌كه‌ی یه‌كخواپه‌رستی كه یه‌كخواپه‌رستی خودایه له په‌رستندا (توحید الالوهیة) هیچ سوودێكی نییه وخاوه‌نه‌كه‌ی له سزای ئاگری دۆزه‌خ ڕزگار ناكات، به‌ڵكو ئه‌م به‌شه‌ی تری یه‌كخواپه‌رستی كه به (توحید الالوهیة) ناسراوه به‌ڵگه‌ی ته‌واوه به‌سه‌ر به‌نده‌كانی خوداوه كه پێویست ده‌كات به‌نده‌كان كه ته‌نها دڵسۆزی وئیخلاصی ته‌واویان بۆ خوای گه‌وره هه‌بێت وبه‌هیچ شێوه‌یه‌كیش شه‌ریك وهاوه‌ڵی بۆ دانه‌نێن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه پێویست ده‌كات كه خوای گه‌وره (الله) به‌تاك و ته‌نهایی بپه‌رسترێت، جا ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ی نه‌كرد ئه‌وا بێباوه‌ڕه و ماڵ و خوێنی حه‌ڵاڵ ده‌بێت ..