گۆڕانی كۆمه‌لگه
پۆڵێنه‌كان
- كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان << خێزان << فیقه
Full Description
گۆڕانی كۆمه‌لگه
ئاماده‌كردنی : شێرزاد عبد الوهاب
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
﴿ تغير المجتمع ﴾
إعداد : شيرزاد عبد الوهاب
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
گۆڕانی كۆمه‌لگه
الحمد لله رب العالمین، والصلاة والسلام على خير خلقه محمد وصحبه أجمعين، السلام عليكم ورحمة الله وبركاته ..
خۆشه‌ویستان خۆشحاڵم كه‌به‌ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ئه‌گه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هه‌ر چۆنێك بێت، هه‌موومان هیمه‌تێك بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌دینی خوا حاڵی بین، وه‌زیاتر له‌قورئانی پیرۆز شاره‌زا بین وزیاتر له‌خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بچینه‌پێش و ره‌زامه‌ندی وان به‌ده‌ست بێنین ان شا‌ء الله، له‌خوای گه‌وره ده‌پاڕێمه‌وه دڵ و ده‌روونمان منه‌وه‌ر بكا، وه‌هه‌روه‌ها به‌ره‌كه‌ت بخاته ژیانمان بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌تی ئه‌و دینه‌بكه‌ین و یارمه‌تیمان بدا خۆمان له‌ئاگری جه‌هه‌ننه‌م بپارێزین، به‌ره‌و ڕه‌زامه‌ندی خوا‌و به‌هه‌شتی خوا بڕۆین ان شا‌ء الله.
ئازیزانم له‌هه‌ر مه‌جلیسێك داده‌نیشین له‌هه‌ر كۆڕێك دائه‌نیشین یه‌كه‌م قسه‌كه‌ئه‌كرێ ئه‌ڵێن باشه‌بۆ وه‌زعمان تێكچووه، باشه‌بۆ واگۆڕاین، یه‌كێك به‌رامبه‌رت دانیشتیه ئه‌ڵێ باشه‌پێم سه‌یره پانزه‌ساڵ پێش ئێستا، ده‌ساڵ پێش ئێستا ئێمه وانه‌بووین، ته‌ماشای هه‌ر لایه‌كی ژیان ئه‌كه‌ین ده‌بینین به‌ره‌و خراپه چووینه، جا من پێم خۆشه به‌وردی فكر له‌گۆڕانكاری خۆمان بكه‌ینه‌وه با به‌ش به‌ش پێدابچین، بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زاییه‌ك و چاو روونییه‌كی باشمان بۆ په‌یدابێ له‌و شوێنانه‌ی كه‌گۆڕانكاریمان به‌سه‌ر داهاتووه، یه‌كه‌مین بابه‌ت كه‌ئه‌مه‌وێت باسی بكه‌م، گۆڕانی ئێمه‌یه له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی، یه‌كه‌مین به‌ش ته‌ماشای خێزان بكه، بزانین چۆن گۆڕاوه، كوا ئه‌و وه‌فای پیاو به‌رامبه‌ر ئافره‌ت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش، كوا وه‌فای منداڵان به‌رامبه‌ر به‌دایك و باوك، كوا وه‌فای برا وخوشم برامبه‌ر به یكتر، ڕه‌حم و به‌زه‌یی نه‌ماوه، وه(الله) برا متمانه‌ی به‌برای خۆی ناكا، برا یارمه‌تی برای خۆی ناداتن، برای له‌برسان ده‌مرێ دینارێكی له‌ده‌ست ده‌رناێی، به‌ڵام بێگانه‌یه‌كی نه‌ناسی هه‌زارو دووهه‌زاری له‌ده‌ست ده‌نێ، خێر‌و به‌ره‌كه‌تی بۆ ماڵی ده‌ڵێ زه‌قنه‌بووته،ترش و تفته، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه خه‌ڵك هه‌ر به‌قسه‌ی پێده‌كه‌نی وهه‌ر خوا خوایتیان ئه‌و، له‌مه‌جلیسه‌كه‌یان بێت، چونكه خۆشی ئه‌داته مه‌جلیسه‌كه.
بێینه سه‌ر دراوسێ كوا وه‌فای دراوسێه‌تی، كوا ڕاستی و وه‌فا به‌رامبه‌ر دراوسێ، كوا پاكی وبێگه‌ردی به‌رامبه‌ر دراوسێ، كوا دراوسێ به‌رامبه‌ر دراوسێ رێك ماوه، ده‌ست پاك و ئه‌مین ماوه، بڕوابكه‌ن دراوسێ به‌رامبه‌ر دراوسێ متمانه‌ی نه‌ماوه، خۆ ئێمه(له‌ساڵی نۆ وه‌دو یه‌ك) كه‌هه‌ڵاتین بۆ ئێران و توركیا! یه‌كه‌م كه‌س كه‌تالانی كردین هه‌ندێ له جیرانه‌كانی خۆمان بوون، ئه‌وه‌ش ئاشكرایه ده‌بوایه محفوظت بكا ومال و سه‌روه‌ت و كرامه‌ت و شه‌ره‌فت محفوظ بكاتن، ئیمرۆ یه‌كه‌م جار له‌جیرانه‌كانی خۆی ئه‌مین نیه، ئه‌ترسێ له‌زوبانی و له‌ده‌ستی و له‌شه‌ری.
خۆ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای دكتۆره‌كان بكه‌ین كوا به‌زه‌یی و ڕه‌حم، هه‌موو خه‌می ئه‌وه‌یه ئیمڕۆ په‌نجا فه‌حسی بكا‌و پاره‌كه‌ی له‌گیرفانی دابنێ و جائه‌وه‌ی دێ موسته‌حه‌قه یان موسته‌حه‌ق نیه كه‌یفی خۆیتی. ئه‌وه‌ی دێ سۆنه‌ری ده‌وێ یان نایه‌وێ موشكیله‌نیه، بۆی بنووسه، بۆ؟ چونكه له‌گه‌ڵ كابرای سۆنه‌ر شه‌ریكه، بۆ ئه‌وه‌ی قازانجی لێ بكا، یه‌ك رسته‌ده‌رمانی بۆ ئه‌نووسێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌رمانخانه‌كه شه‌ریكه، روحم به‌هیچ نه‌خۆشێك ناكا، كه‌ئه‌و نه‌خۆشه‌هه‌ژاره، پاره‌ی نیه، بۆ ئه‌وه‌نده فحوصاتی بكا؟ به‌ڵام دكتۆر گوێی ناداتێ، ناڵێم هه‌موو دكتۆره‌كان وان به‌ڵام زۆربه‌ی دكتۆره‌كان وه‌فاو وه‌فاداری و ڕاستگۆییان له‌دڵی خه‌ڵكیدا نه‌ماوه..
خۆ ئه‌گه‌ر بچینه‌ناو پارێزه‌ره‌كان، ئه‌و پارێزه‌ره هه‌ر ئه‌سله‌ن فكر له‌قه‌زیه‌كه ناكاته‌وه، ئه‌و قه‌زیه حه‌قه یان ناحه‌قه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌س پاره‌كه‌ی پێ ببڕێ، قه‌زیه‌كه‌بایی هه‌زار دینار بێ، به‌ڵام ئه‌و سێ هه‌زاری لێده‌ستینی، ئه‌و به‌نده قانونیه‌ی كه‌محامیه‌كه چاره‌سه‌ری موشكیله‌كه‌ی پێ ده‌كات، زولمه‌و سته‌مه‌و موخالیفی شه‌رعیشه گوێی ناداتێ، بۆ ئه‌وه‌ی قه‌زیه‌كه‌ی بۆ خۆی بباته‌وه‌و پاره‌كه‌ی بۆ خۆ حاێل بكاتن بیهاوێته ناو گیرفانی، جا ئه‌مه‌كه‌ی پاره‌یه‌كی حه‌ڵاله به‌ده‌ستیان ئه‌كه‌وێت.
خۆ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای موهندیسه‌كان بكه‌ین، لا اله الا الله، هه‌ر موهندیسه‌و شه‌ریكه له‌گه‌ڵ مقاول، جا ئه‌و مقاوله فێڵ ده‌كا له‌عه‌مه‌له‌كه‌ی و ئه‌و فێڵ ده‌كا له‌ئیش، فێل له‌كه‌سابه‌ته‌كه‌ی ده‌كا موهیم نیه، پاره چاوی موهندیسه‌كه‌ی كۆره كردیه، هیچ نابینێ و موهیم ئه‌وه‌یه ئیمزای بۆ ئه‌كا و ته‌واو پاره‌ی خۆی له‌بنه‌وه له‌گه‌ڵ موقاوله‌كه وه‌رده‌گرێ و په‌یوه‌ندی به‌نارێكی و بێ سه‌روبه‌ری ئیشه‌كه‌ش نیه.
خۆ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای موقاوله‌كان بكه‌ین، مقاوله‌كه‌ش له‌موهه‌ندیسه‌كه زاڵمتره، ئه‌م موقاوله به‌كه‌یفی خۆی ئه‌و ئیشانه‌ده‌كا، پاره‌ی فلان و فیساڵ ده‌خواتن، به‌كه‌یفی خۆی خیانه‌ت ده‌كاتن له‌ئیشه‌كه، ئه‌و ئیشه‌كه ده‌كرێ به‌شێ یه‌ك مانگ ناكا هه‌موو نوقوستانیه‌كانی به‌دیار ده‌كه‌وێ، به‌ڵام موشكیله‌نیه ئه‌وه له‌هه‌مووی موهیم تره من ئه‌و ئیشه‌م گرتیه، به‌و موقاوه‌لاته كه گرتیتم من پێڕابگه‌م، من ئه‌و جاره ئه‌و موقاولاته‌م گرت، ده‌بێ ئێلا (B.M) كی پێ بكڕم هیچ عیلاجی نیه ده‌بێ فلان شتی پێ بكڕم. پێم سه‌یره ئه‌و موهه‌ندیسه، ئه‌و مقاوله چۆن به‌دوو ئیش بوونه ملیۆنێرو ده‌وله‌مه‌ند بوون.
بۆ سه‌یری عه‌مه‌له‌كان ناكه‌ی، باگله‌یی له‌عه‌مه‌له‌كان بكه‌ین، عه‌مه‌له‌كانیش ڕاستگۆ نه‌ماینه له‌ئیشی خۆیان به‌ته‌مه‌ڵی و ته‌وه‌زه‌لی ئیش ده‌كه‌ن، مافی ئیشه‌كه‌ناده‌ن، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه وه‌ریده‌گرن به‌حه‌لالی نیه، من باوكم وه‌ستا بوو كاتی خۆی، عه‌مه‌له بوویمه له‌بن ده‌ستی باوكم، خوا ئاگادره هه‌تا یه‌ك سه‌ری هه‌موو بینایه‌كه‌ی لێ نه‌دابا پشتی ڕاست نه‌ده‌كرده‌وه، وه‌ستای ئێستا هیچ مه‌جبور نیه، چوار بلۆكان چوار به‌ردان لێده‌ده‌ن، نیو سه‌عات له‌گه‌ڵ عه‌مه‌له‌كه‌ی قسه ده‌كا، چارێگه‌ك بینه‌و به‌ردی دونیا باس ده‌كه‌ن، كه‌ی ئه‌مه‌رزقێكی حه‌لالی به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت، عه‌مه‌له‌كه‌ش له‌وه‌ستاكه خراپ تره، نیو سه‌عات خۆی ده‌شارێته‌وه به‌فێلی ئاو خواردنه‌وه، نیو سه‌عات خۆی مه‌شغول ده‌كا له‌گه‌ڵ ئه‌م وئه‌و، قوربه‌سه‌ر كابرای كه‌عه‌مه‌له‌و وه‌ستای گرتوه، نیوه‌ی پاره‌ی ده‌روا هێشتا نیوه‌ی ئیشی بۆ نه‌كراوه.
بۆ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مامۆستاكان بكه‌ین، كوا ڕاستگۆ‌و وه‌فاو ئه‌من و ئه‌مانه‌تی ئه‌م مامۆستایه، له‌قوتابخانه مامۆستا گوێ ناداته قوتابیه‌كان، گوێ ناداته ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌بن ده‌ستی ده‌خوێنن، ئه‌سله‌ن ئه‌و زانسته‌ی له‌لایه‌تی ئیهمالی كردوه‌ئه‌مانه‌ته، ده‌چێته‌پۆل موهیم ئه‌وه‌یه‌چل و پێنج ده‌قه‌برواو بێته‌ده‌رێ، جا ئایا ماده‌كه‌شه‌رح ده‌كا به‌چاكی و به‌ڕێكی،قوتابیه‌كان تێ ده‌گه‌ن یاخود نا موهیم نیه، مامۆستا ده‌چێته ژوورێ چارێگه‌ك به‌ده‌نگو باس له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان ده‌باته سه‌رێ، ئه‌ڵێ چ هه‌بوو چ نه‌بوو، ئه‌مشه‌و جه‌زیره‌و عه‌ره‌بیه‌و ابوظبي چیان گۆت! ئێ مامۆستا ئاوایان گوت وئاوایان گوت ئه‌وه چارێگێك ڕۆیشت، ئه‌وجا پاشان دێ چوار وشه له‌سه‌ر ته‌خته‌كه ده‌نووسی، فلان هه‌سته بخوێنه‌وه ئه‌ویش ده‌خوێنێته‌وه نه‌مامۆستا نه‌قوتابیه‌كان هیچ تێنه‌گه‌یشتن و فێر نه‌بون، ئه‌مه كه‌ی ئه‌توانن نه‌وه‌یه‌ك په‌ر‌وه‌رده بكه‌ن.
خۆ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای قوتابیه‌كه‌ی، بكه‌ی ئه‌ویش هه‌ر خراپ تره له‌مامۆستاكه‌ی، خۆ ئه‌و قوتابیه ئه‌سله‌ن قه‌درو قیمه‌تی مامۆستایه‌كه‌ی لانیه، واده‌زانی مامۆستاكه‌ی موسته‌قبه‌لی فه‌وتاوه كه‌بویته مامۆستا، بۆیه‌هه‌وڵ ده‌دان ئه‌و شتانه‌ی پاره‌زۆرتر په‌یدا ئه‌كاتن ئه‌و رێیانه‌ی كه‌پێ گه‌وره‌ئه‌بێ زۆر به‌ئاسانترو هیچ خۆێنده‌واریشی ناوێ، به‌لكو ماستاو ساردكردنه‌وه‌و پان كردنه‌وه‌ی ده‌وێ، ئه‌و رێیه ده‌گرێته‌به‌ر بۆچی ده‌چێت شازده ساڵان خۆی ماندوو بكاتن هه‌تا ده‌بێت به‌مامۆستا، كه‌بۆ خۆی له‌فكری قوتابیه‌كه‌ی موسته‌قبه‌لی فه‌وتاوه، به‌لكو موسته‌قبه‌لی خۆی ئه‌یه‌وێ كه‌بۆ خۆی ته‌سه‌وری ئه‌كا، كه‌به‌م شێوه‌یه به‌كورترین رێگا ده‌گاتێ .
جا خۆشه‌ویستانم ئه‌گه‌ر قوتابیه‌ك قه‌درو قیمه‌تی خوێندنی لانه‌بێ، قه‌درو قیمه‌تی مامۆستای لانه‌بێ، چۆن فێره زانست ئه‌بێ، بۆیه ئێستا زانست و زانامان نه‌ماوه، بۆیه قوتابی ئیهتمام به‌خوێندن نادات، قوتابی پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی بێنه، ئه‌گه‌ر ناوی خۆی و باوكی و باپیری بزانێ بنوسێ باشه، مه‌منونی خوا بن، به‌ڵام وه‌ختی خۆی قوتابی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی به‌شه‌شه‌می زانستی و وێژه‌یی ئێستا هه‌بوو، كوا ئه‌و هه‌موو ڕاستی و وه‌فایه‌ی له‌ناو دڵی قوتابیه‌كان هه‌بوو له‌ناو دلی مامۆستایه‌كان هه‌بوو، كوا ئه‌و هه‌موو راستی و رێز‌و ئیحترام ورێك و پێكی یه‌ی هه‌بوو، ئێمه مامۆستامان ئه‌دیت حه‌وت كۆلان دوور ده‌كه‌وتینه‌وه، له‌ترسان خۆی لێ بشارینه‌وه، ئێستا ئه‌سله‌ن قوتابی هه‌ر شه‌رم له‌مامۆستای ناكا، ئه‌گه‌ر قوتابیه‌كه له‌بۆی برواو بچێته‌سه‌رێ، له‌پێش مامۆستای چگاره ده‌كێشێ و لاقی له‌سه‌ر لاق دائه‌نێ، جا مامۆستا ته‌ماشای قوتابی وابكا چۆن خولقی ده‌مینێ ده‌رس شه‌رح بكا، كه‌ی ئاره‌زووی ئه‌مینی، ئه‌ویش ئه‌یكاته فشه‌و كات به‌سه‌ر ئه‌بات.
خۆشه‌ویستانم ته‌ماشای سایه‌قه‌كان بكه‌ین، ئه‌و سایه‌قانه‌ی ئیش ده‌كه‌ن كوا ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاق و رێك و پێكیان كوا وه‌فایان، هۆرین و هۆرین لاكه‌وه‌و ولاكۆ، جوێن پێك دان و ده‌ست لێك ده‌ردێنن به‌سه‌ر یه‌كتر شكاندنه‌وه‌و چاولێك سوور كردنه‌وه.
ئه‌وه‌كه‌ی ئه‌ده‌بی سیاقه‌ته( السیاقة فن وادب واخلاق) هه‌مووی جنێودان و هه‌ڕه‌شه‌و چاو سووركردنه‌وه‌و جه‌بهه‌یه، به‌لكو سیاقه‌ت پێناسه‌كه‌م گۆریه‌وه، فه‌نی قوتار بوونه چۆن خۆم قوتار ده‌كه‌م له‌و سه‌یاره‌ی، جا كه‌سایه‌قێك به‌سێ سه‌د دینار به‌رتیل ئیجازه‌كه‌ی بۆ بێته‌وه ماڵێ، چۆن سه‌ری هه‌ژاری وه‌كو من وتۆ له‌سه‌ر جاده‌ی له‌قوڕێ ڕاناكا، ئه‌سله‌ن هه‌ر گوێشی ناداتێ، كابرا فشه‌ی به‌پۆلیسی هاتوچۆ دێ، قور به‌سه‌ر هێنده‌تیشكی خۆر له‌سه‌ری ده‌دا ره‌ش هه‌ڵگه‌ڕایه، كه‌س ئیحترامی ناگرێتن، كه‌س گویێ ناداتێ به‌كه‌یفی خۆیان ده‌ڕۆن.
ئێمه هه‌موو پێكه‌وه به‌ستراوین، ئازیزانم ئێمه لایه‌كمان هه‌ڵه‌و نارێكی تێكه‌وت تاكو هه‌موو ته‌سبێحه‌كه ده‌سوڕێته‌وه هه‌موو نارێكی تێده‌كه‌وێ، جابه‌ڕاستی له‌هه‌ر سوچێكی ژیانمان ته‌ماشا بكه‌ین ئیلا ده‌بینین كۆمه‌ڵێك گۆرانكاری هه‌یه، پێش ده‌ساڵ پێش ئێستا وانه‌بوون، وه(الله) دزه‌كانمان به‌ئه‌خلاق بوون، یه‌ك له‌مامۆستایه‌كان، گوێم له‌وانه‌كه‌ی بوو، ئه‌یووت چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا مه‌سه‌له‌ن ئه‌و كه‌ئه‌یگێراوه پێنج شه‌ش ساڵ پێش ئیستا گێراویه‌ته‌وه، ده‌یفه‌رموو زه‌مانی باب و باپیرانم، كابرایه‌ك له‌گه‌ڵ براده‌رێكی چوو بووه‌دزی پێكه‌وه له‌چێشتخانه یه‌كێكیان خیاری دیتبوو، خیاره‌كه‌ی خواردبوو، براده‌ره‌كه‌ی گوتی چیت كرد، گوتی خیارم خوارد، گوتی ده‌ماده‌م نمه‌كی ئه‌م ماڵه‌ت كرد، نابێ ئێمه دزه‌یه‌كه‌بكه‌ین هاتنه‌ده‌ره‌وه، ئه‌وه ئه‌خلاقی دزان بوو، دز به‌ئه‌خلاق بوو، ئێستا كوا قیه‌م و ئه‌خلاق ماوه، كوا میزان ماوه، ته‌ماشای ئه‌و گه‌نجه‌بكه، بزانه‌هه‌موو غه‌می ئه‌و گه‌نجه‌چیه، هه‌موو غه‌می ئه‌وه‌یه‌بزانێ ئاخیر مۆدیلی برچ تاشین چیه، ئاخیر مۆدیلی پانتۆل چیه، ئاخیر مۆدیلی جل و به‌رگ چیه، ئه‌وه‌چیه‌له‌به‌رت برام ئه‌وه‌چیه‌له‌به‌رت به‌س بزانم، ئه‌و سه‌رو سیمایه‌بۆ كوێ ده‌چێ برام، وه(الله)ی خه‌لكی هیچ هه‌ساره‌یه‌ك و هیچ شوێنێك به‌تۆ رازی نین، ئه‌وه‌چ مۆدیله‌كه ئه‌تۆ هێناوته، ئه‌وروپاش كه‌تۆ له‌چاوی ئه‌كه‌یته‌وه‌به‌و شێوه‌یه‌نیه، ئه‌وانه‌ی تۆ لاساییان ئه‌كه‌یته‌وه فه‌وتاون، رێ لێ بزر بوون ئه‌سله‌ن به‌خۆشیان نازانن چ ده‌كه‌ن، خۆ تۆ به‌شه‌ری، كوره‌تۆ ئیمانت هه‌یه تۆ موسلمانیت تۆ ئیمانداریت، چۆن ته‌قلیدی ئه‌وان ده‌كه‌ی .
خۆ ئه‌گه‌ر گله‌یی له‌خوشكان بكه‌ین هه‌ر لێ گه‌ڕێ، نازانم باسی چیان بكه‌م، توخوا ئه‌مه‌شمه‌كه‌ی قبول كردیه، توخوا هیچ ئینسانێك كه‌مروئه‌تی هه‌بێ كه‌پیاوه‌تی هه‌بێ، چۆن قبول ده‌كا ئه‌م شمه‌كه‌ی له‌به‌ر دایك و خوشكی دا ببینێت، پێم سه‌یره ئه‌م خه‌لكه بۆ گۆڕا، بۆ یه‌كسه‌ر به‌چه‌ند ساڵێك سه‌دو هه‌شتا پله‌سوڕاوه، ئه‌وه‌ی قیه‌م بێ نه‌ما، ئه‌وه‌ی ئه‌خلاق و ڕاستی و وه‌فاو رێك و پێكی بێ له‌ناو خه‌ڵكی نه‌ما..
ئه‌وه‌لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی، بابچینه‌لایه‌نی ئه‌خلاق.. كوا ئه‌خلاق كوا ڕاستی له‌ناو خه‌ڵك، كوا دڵپاكی وداوێن پاكی و ده‌ست پاكی و ئه‌مانه‌ت و ره‌حمه‌ت و شه‌فه‌قه‌ت و سینه‌پاكی، كوان ئه‌و ئه‌خلاقه جوانانه،كوا ته‌واضع، كوا به‌زه‌یی، كوان ئه‌و قیه‌مانه كێوه چوون، بۆ له‌ناو ئێمه‌بوون به‌هه‌ڵم و له‌ناو ئێمه‌دا نه‌مان، كێوه چوون ئه‌و ئه‌خلاقه‌ره‌سه‌نه‌ی كوردایه‌تی باب و باپیرانمان كه‌هه‌یان بوو.
خۆ ئه‌گه‌ر ته‌ماشای لایه‌نی كه‌سابه‌ت و مه‌عاش بكه‌ین، شه‌ریك له‌گه‌ڵ شه‌ریكی راست نیه، شه‌ریك له‌گه‌ڵ شه‌ریك خیانه‌تی ئه‌كا، هه‌موو غه‌می دوكاندار ئه‌وه‌یه كه‌چۆن قازانج بكه‌م، ئه‌وه‌نده‌پاره‌به‌ده‌ست بهێنم، هه‌مووی هه‌زاران شتی خراپ ده‌فرۆشێ به‌س خه‌ڵك لێی بكرێ، هه‌زاران فروفێلی ده‌كاتن، وه‌له‌مانگه‌كه ئێكسپایه‌ره‌كه‌شی ره‌ش ده‌كاته‌وه، ده‌یكاته سه‌ر مانگه‌كه‌ی نوێ، به‌س بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی ره‌واجی بدا، چه‌ند شتی پیس هه‌یه له‌ده‌ره‌وه كه‌قیمه‌تی نه‌ماوه، كه‌ئێكسپایه‌ر بووه، هه‌ر ئه‌سله‌ن له‌جێیان فرێ ئه‌درێ ده‌یهێنن به‌ئێمه‌ی تاقی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه كوا ئه‌خلاقی كڕین و فرۆشتنمان، جا به‌ڕاستی پێم سه‌یره‌له‌ناو هیچ مه‌عامه‌لاتێكماندا ڕاستی و حه‌لالی نه‌ماوه، كوا حه‌لال له‌ناو دۆلار فرۆشان، هه‌موو به‌ته‌له‌فۆن یه‌ك دۆلاری له‌گیرفانی نیه، ته‌له‌فۆن ده‌كا كاكه‌په‌نجا وه‌ره‌قه بووه‌ماڵ، نیو سه‌عاتی تر ئه‌ڵێ بۆم بفرۆشه، تۆ دۆلارێكت له‌گیرفان نیه‌چۆن په‌نجا وه‌ره‌قه‌ی ده‌كه‌یته‌ماڵ، ده‌بێ ده‌ست به‌جێ ته‌سلیمی بكه‌ی، ئینجا ئه‌و پاره‌بۆ تۆ حه‌لال ده‌بێ سبحان الله ! ، هه‌ر شوێنێكی ده‌گرین له‌كڕین و فرۆشتن زۆربه‌ی حه‌رامه نالێم هه‌مووی به‌ڵام ئه‌غله‌بی حه‌رامه، كه‌س نایێ پرس به‌مامۆستا بكا..بڵێ مامۆستا گیان ئه‌و ئیشه چۆنی حه‌رامه‌و چۆنی حه‌لاله، نایكا كاتێك له‌گه‌ڵ كابرای شه‌ریك توشی موشكیله‌ده‌بی، ئه‌وجا دێته‌لای مامۆستا، وه(الله)ی مامۆستا گیان كێشه‌یه‌كمان هه‌یه، مامۆستاش گوێراده‌گڕی، ده‌فه‌رمووی كه‌باس ده‌كا له‌سه‌ره‌تای ئیشه‌كه‌بۆگه‌نیت كردبێ ئه‌ی چۆن شه‌رع بتوانی بۆت حه‌لال بكاتن، جا ئه‌و موشكیلاته‌زۆر دێته لای ئێمه، به‌ڕاستی سه‌ره‌تا پرسیار ناكه‌ین، به‌ڵام كه‌تووشی موشكیله‌ئه‌بن، ئێنجا دێ پرسیار ده‌كاتن.
خۆ جارێ گله‌یم له‌ئیمانداره‌كانه، له‌موسلمانه‌كانه، ئه‌وانه‌ی مولته‌زیمن ئه‌وانیش تێكه‌وتوون، ئه‌وانیش تووشی ریباو بێ سه‌رو به‌ری له‌كاره‌كانیاندا هه‌یه، خۆشه‌ویستانم ئیمامی عومه‌ر ره‌زای خودای له‌سه‌ر بێ، ده‌چووه بازار ئه‌یفه‌رموو: (ئه‌ی خه‌لكی بازار ئه‌وه‌ی له‌فقهی بازار نه‌زانێ، ئه‌وه‌ی له‌فقهی معاملات نه‌زانێ به‌م داره‌پشتی ده‌شكێنم، بانێته‌بازار، نزیكی بازارمان نه‌كه‌وێ و خه‌ڵكی ئێمه‌تووشی ریباو حه‌رام نه‌كا) كوا شاره‌زای شه‌رحی موعامه‌لات له‌ناو ئێمه له‌بازاردا هه‌ر ته‌قه‌ی سه‌ری دێ، نه‌فس وهه‌واو ئاره‌زوو حوكم ده‌كا، له‌ناو بازاردا گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌من بگه‌مه‌ناو بازار‌و ده‌وڵه‌مه‌ندبم، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك به‌هه‌ر حیله‌یه‌ك به‌هه‌ر قۆڵ بڕینێك بێ زۆر گرنگ نیه، بۆیه‌خوای گه‌وره‌سبحان الله ده‌فه‌رموێ : {وَتَرَى كَثِيراً مِنْهُمْ يُسَارِعُونَ فِي الْأِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَأَكْلِهِمُ السُّحْتَ لَبِئْسَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ } (المائدة:62) ، واته: هه‌رده‌یان بینی خه‌ڵك زۆربه‌یان موسابه‌قه ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ست هێنانی حه‌رام بۆ خۆ ده‌وله‌مه‌ند كردن له‌سه‌ر حیسابی من و تۆ، فلان و فیساڵ به‌خۆشی بژی، بامن بمرم له‌برسان .
جاخۆشه‌ویستانم ته‌ماشای كێنده‌رێی ژیان بكه‌ن، ته‌ماشای چ قوژبنێكی ژیان بكه‌م تێك نه‌چووبێ و نه‌فه‌وتابێ، باشه‌بۆ ته‌ماشای سیاسه‌ت نه‌كه‌ین كوا سیاسه‌تی ئیمڕۆ، هه‌مووی درۆ‌و ده‌له‌سه‌یه له‌بۆ خه‌ڵكی سیاسی چیه هه‌مووی گورگاتیه،كابرای مه‌سئول هه‌ر ده‌یه‌وێ گیرفانی خۆی پڕكا، هه‌رده‌یه‌وێ به‌زووترین كات خۆی ده‌وله‌مه‌ند بكا، سیاسه‌تیشمان گۆراوه، هه‌تا ڕاستیشمان له‌سیاسه‌ت نه‌ماوه، پیاوی سیاسی یه‌عنی زۆر درۆزن، زۆر بێ سه‌روبه‌رو بێ سیقه‌و بێ وه‌فاو بێ ئه‌مه‌ك، ئه‌مه‌پێناسه‌ی پیاوانی سیاسیه، نه‌خێر وانیه‌ئه‌و چه‌ند ساڵه گۆرا، ئه‌و چه‌ند ساڵه وه‌ی لێهات كه‌پیاوانی سیاسی وابن، برۆن ته‌ماشای باب و باپیرانمان بكه‌ن، كاتێ كه‌باسی یه‌كێكیان ئه‌كرد، ئه‌گه‌ر بیان گوتایه كابرایه‌كی سیاسیه، یه‌عنی غه‌مخۆری ئه‌م میلله‌ته‌یه هه‌ر شتێك ئه‌كا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م میلله‌ته‌به‌رز بێ، هه‌ر شتێك ئه‌كا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م میلله‌ته بگاته به‌خته‌وه‌ری، ماف و حه‌قی ئه‌و میلله‌ته‌چۆن به‌ده‌ست بێنیت، چۆن شۆرش و خه‌بات بكا بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌تی خۆی بگاته‌ره‌وای حه‌ق، ئه‌ما ئه‌وانه‌ی ئێستا هه‌م و غه‌می گیرفان پركردنه‌و سه‌یاره‌یه‌و خۆ قه‌له‌وكردنه،هه‌روه‌ها خانوو دروست كردنه‌و به‌س، ئه‌وانه نه‌ما هه‌موو غه‌می میلله‌تمه، بزانم میلله‌تم چی پێویسته، له‌كێونده‌رێ ده‌ناڵی، چی نوقوستانه .
ئینجا خۆشه‌ویستانم به‌ڕاستی باسی هه‌موو موشكیله‌كانی كۆمه‌ڵگا بكه‌ین ته‌واو نابێ، به‌ڵام ئه‌مه واقیعی حاله‌و ده‌بێ ئیعتراف بكه‌ین، ده‌بێ هه‌موومان ده‌ست له‌سه‌ر ده‌رده‌كانی خۆمان دابنێین بلێین مامۆستا ڕاست ده‌كه‌ی ئێستا ئێمه‌ئه‌و هه‌موو ده‌ردانه‌مان لێیه، ئه‌و هه‌موو گۆرانكاریه‌مان به‌سه‌ر داهاتیه، هه‌ستیش پێ ناكه‌ین، ده‌بێ پێش ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌رده‌كه‌بكه‌ی، ده‌رده‌كه‌ته‌شخیص بكه، ئه‌وكاته‌نیوه‌ی عیلاج ته‌شخیص كردنی ده‌رده .
من ئێستا زۆر به‌په‌له بۆم باس كردن، ئه‌مه گۆرانێكه به‌سه‌ر ئێمه‌دا هاتووه، ئه‌مه حاڵه‌تێكه به‌سه‌ر ئێمه‌ی كورددا هاتووه، خۆ میلله‌تانی ده‌وروپشتمان هه‌ر له‌ئێمه‌خراپترن، به‌ڵام ئێمه ساحێبی خۆمانین و باسی خۆمان ده‌كه‌ین، جامادام وابێ ده‌بێ فكر بكه‌ینه‌وه‌پیاوی عاقل ئه‌بێ ئه‌وه‌ی ڕاست و وه‌فادار و دڵسۆزه‌به‌رامبه‌ر میلله‌تی خۆی دابنیشی له‌گه‌ڵ دلسۆزان فكر بكاته‌وه، ئێمه‌چی بكه‌ین بۆ ئه‌و میلله‌ته، ئێمه‌چۆن ئه‌و میلله‌ته‌حاڵی بكه‌ین له‌دینی خوا.
خۆشه‌ویستانم پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێ: من و ئێوه وه‌كو كابرایه‌كی وایه، ئاگرێكی هه‌لكردبێته‌وه بیه‌وێ خۆی له‌به‌ر گه‌رم بكاته‌وه ته‌یرو په‌پوله‌و په‌روانه‌هه‌ن نازانن ئه‌و ئاگره ده‌یسوتێنێ به‌ده‌ستی ده‌ریان بكات، خۆ له‌ناو ئاگره‌كه‌ده‌نێن ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌توانی به په‌پوله‌و ته‌یره‌كان بڵێ توخوا به‌دوور كه‌ونه‌وه ئه‌و ئاگره ئه‌تانسوتێنێ .
خۆشه‌ویستانم ئێمه‌و ئێوه‌گشتمان ده‌بێ وه‌ك ئه‌و پیاوه‌وابین ئه‌بێ دلسۆزبین بۆ میلله‌ته‌كه‌مان، بلێن خه‌لكینه‌ئاگاتان له‌خۆبێ، ئه‌وه‌به‌ره‌و هه‌ڵدێر ئه‌ڕۆن، به‌ره‌و كاول بوون ئه‌رۆن و به‌ره‌و فه‌وتان ئه‌رۆن، نالێم فه‌وتاون؛ چونكه‌پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم نه‌هی له‌ئێمه كردووه بڵێن هه‌مووی فه‌وتاوین، چونكه خۆی فه‌وتاوه،به‌ڵام من ئه‌لێم به‌ره‌و فه‌وتان ئه‌رۆین، به‌ره‌و كاولی ئه‌رۆین، به‌ره‌و بێ سه‌رو به‌ری ئه‌ڕۆین، وه(الله)ی به‌خته‌وه‌ری نیه، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی تێدابێ، به‌خته‌وه‌ری ئه‌وه‌یه‌دڵت خۆش بێ، به‌خته‌وه‌ری ئه‌وه‌یه كامه‌ران بی، پاك و ئه‌مین بی له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، سیقه‌و باوه‌ر به‌خه‌ڵكی بكه‌ی، خه‌ڵكی سیقه‌و باوه‌ڕت پێ بكا، ئیماندار ئه‌و كه‌سه‌یه‌خه‌ڵك له‌ده‌ست و زوبانت ئه‌مین بێ، ئه‌مه به‌خته‌وه‌ریه‌ك و خۆشیه‌كه ده‌مانه‌وێ، ئه‌بێ جیران له‌جیرانه‌كه‌ی ته‌ئمین بێ، برا له‌برای وه‌فادار و به‌زه‌یی بێ، دایك به‌رامبه‌ر به‌منداڵه‌كانی به‌روحم بێ، منداڵه‌كان خزمه‌تكاری قۆنده‌ره‌ی دایك و باوكیان بن، براده‌ر له‌گه‌ڵ براده‌ر ده‌بێ وفادار بێ نه‌ك قۆرتی بۆ لێ‌بدا و ته‌قریری له‌سه‌ر بنووسی وسه‌ری له‌قور ڕابكا، كه‌سێك هاموشۆی كه‌سێك ده‌كا بۆ ئه‌وه‌نه‌چێ پشتی بشكێنی، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌حبه‌ت و ڕێز‌و ئیحترام له‌گه‌ڵ یه‌ك په‌یدا كه‌ین، یه‌كترمان خۆش بوێ، كه ده‌مه‌وێ تیجاره‌ت بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بێ خۆم ده‌وله‌مه‌ند بكه‌م، ئه‌من بمه‌وێ شتێكی چاك بۆ ئه‌و میلله‌ته بهێنم دوو دیناریش بۆ خۆم قازانج بكه‌م چی تێدایه، ئه‌بێ ژیان وابێ، ده‌ی كه‌واته ئێمه‌ئیستا به‌په‌له‌و زۆر به‌كورتی و به‌كوردی گه‌راین به‌ناو هه‌موو كۆمه‌له‌كه‌ماندا به‌هه‌موو كۆمه‌ڵگا و به‌هه‌موو كۆمه‌ڵانی خۆماندا هه‌ر یه‌كێ موبته‌لایه به‌ده‌ردێ، هه‌ریه‌كێ موبته‌لایه به‌كۆمه‌ڵێك مه‌شاكیل و غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ك، باشه‌ئه‌و گۆرانه‌له‌كوێ رویدا حه‌تمه‌ن كه‌ته‌ماشای خۆمان ده‌كه‌ین خۆمان گۆریتمان مانگ و ئه‌ستێره‌و دار‌و به‌رد و ئاو نه‌یان گۆڕیوه، بۆیه‌خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێ {ذلك بأنَّ الله لم يكُ مغيراً نعمة أنعمها على قوم حتَّى يغيروا ما بأنفسهم وأن الله سميع عليم}الأنفال/53 واته: بزانه‌یا محمد صلى الله عليه وسلم با ئومه‌ته‌كه‌شت ووشیار بێته‌وه بزانێ خوای گه‌وره كاتێ نازو نیعمه‌تێك ئه‌داتن به‌كه‌سێك وكۆمه‌ڵێك لێان ناگۆرێ (حتى يغيروا ما بأنفسهم) هه‌تا بۆ خۆی نه‌یگۆڕن، هه‌تا له‌و خۆشیه‌ی تێدانیه‌لێیان بێته‌ناخۆشی، هه‌تا به‌ده‌ست و زوبان و چاویان خۆیان نه‌ی گۆرن خوای گه‌وره‌لێیان ناگۆڕێت، پاشان خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێ { إنَّ الله لا يغير ما بقوم حتى يغيروا ما بأنفسهم }الرعد/11، واته: خوای گه‌وره له‌هیچ كۆمه‌ڵێك ناگۆڕێ، له‌هیچ كه‌سێك و قه‌ومێك و میلله‌تێك تێك ناداتن هه‌تا بۆ خۆیان له‌خۆیان تێك نه‌ده‌ن، كه‌واته‌ئێمه‌به‌خۆمان له‌خۆمان تێك داوه..ده‌با بێین ته‌ماشای خۆمان بكه‌ین بزانین هه‌ڵه‌كه‌له‌كوێنده‌رێ یه‌مادام ئه‌من بۆ خۆم گۆریوه خۆم قاتیلی نه‌فسی خۆمم، من به‌خۆم خۆم كوشتی یه، خۆم فه‌وتاندیه،خۆم گۆریوه،خۆم به‌هیلاك داوه، ده‌بێ بێم عه‌مه‌لیاتی جه‌راحی بۆ خۆم بكه‌م، ئه‌بێ بزانم كوێنده‌رێ ته‌ئسیری هه‌یه‌له‌سه‌ر من، كێ قیاده‌ی من ده‌كا، ده‌ستم چاوم ده‌مم لوتم كوێنده‌رێ قیاده‌ی من ده‌كاو به‌ره‌و كاولیم ده‌با، هه‌تا بیگرم دوو ئامۆژگاری بكه‌م پێی بڵێم كاكه‌به‌ره‌و كوێم ده‌به‌ی، تۆ به‌ره‌و چ كاول كاریه‌كم ده‌به‌ی.
جا خۆشه‌ویستانم كاتێك كه له ئینسان ئه‌كۆلینه‌وه، كاتێك ئینسان شه‌ق شه‌ق ئه‌كه‌ین و ته‌ماشای ئه‌كه‌ین ده‌بینین ئینسان دوو به‌شه،مرۆڤ له‌دوو به‌ش پێك هاتیه، له‌كۆمه‌ڵێك ئه‌ندام، وه‌كو ده‌ست و سه‌رو لاق و زگ و مه‌عیده‌و دڵ ئه‌مانه‌ش له‌خۆل دروست بوونه، ئه‌وانه‌ش هیچیان به‌ده‌ست نیه، هه‌موویان ئیش ده‌كه‌ن به‌غه‌یری ئیراده‌ی خۆیان، به‌شتێكی تریان نادیارن وه‌كو عه‌قل و نه‌فس و هه‌واو روح..ئه‌و چواره‌یان له‌گه‌ڵ لاشه‌كه‌یان تێكه‌لاون، ئینسانێكیان دروست كردیه‌ئه‌و ئینسانه‌و لاشه‌یه هیچ ته‌حه‌كوم ناكا به‌گۆرانه‌كه‌ی، به‌لكو ئه‌وه‌كه‌ی ده‌یلێم ئه‌و چواره‌ئه‌وانه‌ته‌حه‌كوم به‌گۆران ده‌كه‌ن له‌و چواره‌زائده‌ن روحیشیان... عه‌قل ونه‌فس و دڵ و هه‌وا ئه‌و چواره‌ئینسان ئه‌گۆڕن، ئه‌و چواره ئینسان به‌ره‌و باشه ئه‌به‌ن، یان به‌ره‌و خراپه ئه‌به‌ن، كه‌واته لاشه‌مان له‌گه‌ڵ روحمان عیلاقه‌ی به‌گۆرانه‌وه نیه به‌لكو ئه‌و لاشه‌مان دوو نه‌وعه‌حه‌ره‌كه‌ی تێدایه، حه‌ره‌كه‌یه‌كی ئیختیاریه‌وه‌كو ده‌ستم به‌خۆم ده‌یجولێنمن وه‌كو زمان بۆ خۆم قسه‌ی پێده‌كه‌م، چاوم بۆ خۆم ئه‌ی توروكێنم، گوێم بۆ خۆم گوێی لێ راده‌گرم، به‌ڵام هه‌ندێكیشیان حه‌ره‌كه‌یه‌ك و جولانێكی غه‌یری ئیختیاری تێدایه، وه‌كو لێدانی دڵم و هه‌ناسه‌دانم وه‌كو ئه‌و حه‌ره‌كانه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له‌ژوورێ دان له‌ناو له‌شه‌مدا ئه‌وانه هیچ به‌ده‌ستی من نینه، به‌لكو خوای گه‌وره‌وای كردوه‌بۆ خۆیان ئیش بكه‌ن، جا ئینسانه‌كه‌بیه‌وێ یان نه‌یه‌وێ من بنوم یان به‌خه‌به‌ربم، كۆ ئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانم ئیش ده‌كا دڵم له‌جێی خۆی هه‌ر لێ ئه‌دا روحه‌كه‌ش هیچی له‌ده‌ست نیه‌به‌لكو ته‌زوێكی كاره‌بایه‌سری حه‌یاته، خوای گه‌وره‌دایتیه‌ئێمه، ئێمه‌ئه‌جولێنی، وه‌هه‌روه‌ها حه‌ره‌كه‌و جولانه‌وه‌ی ژیانمان پێ ده‌به‌خشێ هه‌ر كاتێ خوای گه‌وره‌ئه‌و روحه‌ی له‌و لاشه‌یه جودا ئه‌كاته‌وه ئه‌و ئینسانه ده‌مرێ هیچ حه‌ره‌كه‌و شوێنێكی ئیش ناكا، نه‌چاوی، نه‌عه‌قلی، نه‌دڵی، نه‌زوبانی، نه‌ده‌می، هیچ ئه‌ندام و هه‌ستێكی ئیش ناكاتن .. ده‌ی كه‌واته‌ئه‌م روحه‌زۆر له‌زانایان لێیان پێچایته‌وه هه‌تا جوله‌كه‌كان هاتن له‌پێغه‌مبه‌ری ئێمه پرسی صلى الله عليه وسلم خوای گه‌وره جوابی دانه‌وه وفه‌رمووی:{وَيَسْأَلونَكَ عَنِ الرُّوحِ قُلِ الرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّي وَمَا أُوتِيتُمْ مِنَ الْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلاً } (الاسرا‌ء:85) ، واته: یامحمد صلى الله عليه وسلم له روح لێت ئه‌پرسن، بڵێ روح ئه‌مری خوایه، وه‌كه‌سیش نازانێ روح چیه(وما اوتيتم من العلم الا قليلا) به‌ڕاستی ئه‌ی به‌شه‌ر، ئێوه له‌زانست ئیلا كه‌مێكی زۆر كه‌متان پێ به‌خشراوه..جا به‌ڕاستی زانایان وه‌كو ئیمامی غه‌زالی و جۆرانی تر زۆر زۆریان پێچاوه‌ته‌وه له‌روح كه‌شوێنه‌كه‌ی له‌كوێ یه‌هه‌تا هه‌ندێكیان ده‌ڵێن روح له‌ناو دڵی دڵه، ده‌ڵێن ئه‌و دڵه‌ی لای چه‌پماندایه، ده‌فه‌رموون دڵێكی كه‌ی له‌ناو دایه‌روحه‌كه‌ش له‌ناو ویه، جا ده‌لیلیان چیه؟ ده‌لیلیان ئه‌وه‌یه‌ده‌ڵێن هه‌ر ئه‌ندامێكی ئینسانی لێبكه‌وه نامرێ، به‌ڵام وه‌ره‌ئه‌م دڵه‌لێبكه‌وه.. ئه‌و ئینسانه‌ناژی و ئه‌مری، به‌ڵام ئه‌مه‌ش وانیه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و دڵه لێكه‌یته‌وه دڵێكی دیكه تێبێخی ئه‌و روحه‌هه‌ر نارواو هه‌ر ده‌مێنێت و الله اعلم، ئه‌وه‌هه‌ر خوا بۆ خۆی ئه‌زانێ چونكه خوا بۆ خۆی ده‌فه‌رموێتن (وما أوتيتم من العلم إلا قليلا) واته: ئێوه له‌مه‌سئه‌له‌ی روح له‌زۆر مه‌سائیله‌كانی تردا زانستێكی زۆر كه‌متان پێ به‌خشراوه، ئه‌وه‌ش غه‌یبه‌هه‌ر خوا بۆ خۆی ئه‌زانێ، جا كه‌واته‌ئه‌م روحه‌له‌گه‌ڵ ئه‌م لاشه‌یه ئه‌وانه‌یه یه‌كتری ئه‌گرن هه‌تا حه‌ره‌كه‌یه‌ك و جولانێك و شتێك بۆ ئه‌و ئینسانه دروست بكه‌ن، ده‌ی كه‌واته ئه‌وه‌ی ئینسان ده‌گۆڕێ ئه‌وه‌ی مه‌نهه‌جی ژیانی ده‌گۆرێ ئه‌وه‌ی رێی ده‌گۆرێتن یان به‌ره‌و باشه‌ی ده‌با یان به‌ره‌و خراپه، چوار شت نیان عه‌قلیتی یان دڵێتی یان نه‌فسێتی، هه‌وایه‌كه‌یتی ...
تاكو ده‌رسێكی تر به‌خوای گه‌وره‌تان ده‌سپێرم.
سه‌رچاوه: گه‌شتێك به ناخی مرۆڤدا،به‌شی یه‌كه‌م،له وتاره‌كانی مامۆستا شێرزاد،نوسینه‌وه‌ی ئیلاف احمد غزالی، ساڵی ٢٠٠٨.وه عبد الرحمن پشتیوان هه‌ستاوه به نوسینه‌وه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس.