×
ئازیزان وخۆشه‌ویستان: پێش ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌مان نوقمی ده‌ریا ببێت وچاك وخراپ پێكه‌وه ‌بسوتێت، وئه‌و ناز ونیعمه‌ته‌ی كه‌خوای گه‌وره‌پێی به‌خشیوین له‌ئاشتی وئارامی ونه‌مانی ده‌ستی دوژمن وبكوژانی ئه‌م گه‌له‌سته‌م دیده‌یه‌، با به‌خۆماندا بچینه‌وه وبگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ وجارێكی تر له‌گه‌ڵیدا خۆمان ئاشت بكه‌ینه‌وه‌ وپه‌یمان بده‌ین كه‌به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و بین...

    پێش ئه‌وه‌ی

    كه‌شتیه‌كه‌مان نووقمی ده‌ریا بێت !

    ﴿ قبل أن تغرق سفينتنا في البحر ﴾

    إعداد: زاكروس هموند

    مراجعة: بشتيوان صابر عزيز

    ئاماده‌كردنی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ند

    پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز

    پێش ئه‌وه‌ی

    كه‌شتیه‌كه‌مان نووقمی ده‌ریا بێت !

    سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌میهره‌بان وصه‌له‌واتی ئه‌و زاته‌پیرۆزه‌ش له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام وسه‌رجه‌م هاوه‌ڵان وشوێنكه‌وتوانی هه‌تا ڕۆژی دوایی .

    ئازیزان وخۆشه‌ویستان ئاشكرایه‌ئه‌وخراپه‌وخراپه‌كاریه‌ی كه‌ئێستا له‌سه‌ر زه‌وی په‌یدا بووه‌له‌سه‌ره‌تای دروست بوونی ئه‌م بونه‌وه‌ره‌وه‌نه‌بووه‌، وه‌له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕاندنی ڕۆژ وساڵ وسه‌ده‌كاندا وورده ‌وورده‌به‌هۆی خراپه‌كاری ده‌ستی ئاده‌میزاد‌وبه‌زاندنی ئه‌و سنوورانه‌ی كه‌په‌روه‌ردگار بۆی دیاری كردوون‌ڕوویان له‌زیادی كردوه‌ .

    ئه‌مه‌ش به‌سه‌رنج دان وبه‌روارد كردنێك له‌نێوان مێژووی كۆن ونوێدا ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێت، بۆ نمــوونه‌ده‌ركه‌وتنی ئــه‌و ژمــاره‌زۆره‌ی نه‌خۆشیه‌كوشنده‌كانـی وه‌ك ( شێر په‌نجه‌به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه،‌هه‌روه‌ها نه‌‌خۆشیه‌كانی ئایدز وسه‌یه‌لان و زوهری و... هتد ) كه‌له‌سه‌ده‌كانی ڕابووردودا یان نه‌بوون، یان به‌ژماره‌یه‌كی كه‌م له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌ستیان پێكراوه‌، یان پیس بوونی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌وئاوی كشتوكاڵ وپیس بوونی كه‌ش وهه‌واو وژینگه‌به‌گشتی، هه‌موو ئه‌مانه‌ته‌نها هۆكاریان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ خراپ مامه‌ڵه‌كردنی مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و سروشت وژینگه‌جوانه‌ی كه‌خوای گه‌وره‌دروستی كردووه‌بۆ خزمه‌تی ئه‌وان .

    له‌م باره‌یه‌شه‌وه ‌خوای گه‌وره‌فه‌رموویه‌تی : ( ظَهَرَ الْفَسَادُ فِي الْبَرِّ وَالْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِي النَّاسِ لِيُذِيقَهُمْ بَعْضَ الَّذِي عَمِلُوا لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ) [ الروم : ٤١ ] .

    واته‌: تاوان وخراپه‌وخراپه‌كاری ده‌ركه‌وتوه‌وهه‌موو سه‌رزه‌وی وده‌ریاكانیشی گرتۆته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و تاوان وگوناهـانه‌وه‌كه‌خه‌ڵكی ده‌ستیان داوه‌تێ، سه‌ره‌نجام ده‌بێت تاڵاوی هه‌ندێك له‌كرده‌وه‌كانیان بچێژن ( كه‌به‌رپابوونی جه‌نگ وكاره‌ساته سروشتیه‌كانه‌) بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌بۆ خواناسی وته‌و‌به‌بكه‌ن له‌وه‌ی كه‌كردوویانه‌.

    نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو ناز ونیعمه‌ته‌ی كه‌په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر زه‌وی بۆ ئاده‌میزادی فه‌راهه‌م هێناوه‌ده‌بوایه‌شوكر وسوپاسی خوای له‌سه‌ر بكرێت وهه‌میشه‌خۆمان به‌قه‌رزاری ئه‌و زاته‌به‌رزه‌بزانین، چونكه‌شوكر وسوپاس گوزاری له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كانی خوا هۆكارێكه‌بۆ به‌رده‌وام بوون وزیاد بوونیان، هه‌ر وه‌ك چۆن ناشوكر بوونیش هۆكارێكه‌بۆ دابه‌زینی سزای په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ست، وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت : ( وَإِذْ تَـأَذَّنَ رَبُّكُـمْ لَئِنْ شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ وَلَئِنْ كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِي لَشَدِيدٌ ) [ ابراهيم : 7 ] .

    واته‌: له‌یادتان بێت كه‌په‌روه‌ردگارتان بڕیاری داوه‌، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر سوپاسگوزار وشوكرانه‌بژێر بن، ڕزق وڕۆزی ونازونیعمه‌تتان به‌سه‌ردا ده‌ڕێژم وبۆتانی زیاد ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناشوكر وسوپاس ناپه‌زێر بن، به‌ڕاستی ئه‌و كاته‌ئیتر تۆڵه‌وسزای من زۆر سه‌خت وبه‌ئازار ده‌بێت .

    نه‌ك ئێمه‌ی گوناهبار ته‌نها شوكری خودا ناكه‌ین به‌ڵكو كه‌سانێكی بێ ئه‌مه‌ك وسپڵه ونمه‌ك نه‌ناس دژایه‌تی به‌رنامه‌وئاینه‌پیرۆزه‌كه‌ی په‌روه‌ردگاریشیان ده‌كه‌ن، وكار گه‌شتوه‌ته‌ئه‌وه‌ی كه‌قسه‌له‌سه‌ر زاتی خوا و‌پێغه‌مبه‌ره‌كانی ده‌كه‌ن وبه‌سووك بێ نرخ ناویان ده‌هێنن ( خوا په‌نامان بدات ) ، ئیتر چۆن وبه‌چ شێوه‌یه‌ك ڕوومان بێت چاوه‌ڕوانی ڕه‌حم وبه‌زه‌ی خوا بین ؟! .

    له‌جێگایه‌كی تر خوای گه‌وره‌له‌قورئاندا ده‌فه‌رموێت : ( وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آَمَنُوا وَاتَّقَوْا لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ وَلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ ) [ الاعراف : 96 ] .

    خوای گه‌وره‌له‌م ئایه‌ته‌پیرۆزه‌دا وه‌بیری پێغه‌مبه‌ری ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌هێنێت به‌وه‌ی ئوممه‌تانی پێشوو وخه‌ڵكی لادێ وگونده‌كان كاتێك كه‌پێغه‌مبه‌رانیان بۆ ڕه‌وانه‌كرا وماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵیاندا خه‌ریك بوون كه‌باوه‌ڕ بهێنن و‌یه‌كتاپه‌رست بن  وواز له‌بت په‌رستی وباوه‌ڕی پووچ وبه‌تاڵیان بهێنن، كه‌چی نه‌ك هه‌ر باوه‌ڕیان نه‌هێنا به‌ڵكو كه‌وتنه‌كوشتنی ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ودژایه‌تی كردن وده‌ركردنیان له‌ووڵات، له‌به‌رامبه‌ریشدا خوای گه‌وره‌سزای سه‌ختی ڕشت به‌سه‌ریاندا وكردنی به‌په‌ند وئامۆژگاری بۆ مرۆڤایه‌تی هه‌تا هه‌تایه‌، ده‌بینین گه‌لی نوحی به‌لافاو وفه‌یضان له‌ناوبرد، فیرعه‌ون وده‌ست وپێوه‌نده‌كه‌ی به‌خنكان له‌ڕووباری نیلدا له‌ناوبرد، وه‌گه‌لی عادیشی به‌ڕه‌شه‌با و گه‌لی ثه‌مودیش به‌ده‌نگێكی زۆر گه‌وره‌ و ...... هتد .

    هه‌ر بۆیه‌له‌م ئایه‌ته‌دا خوای گه‌وره‌ده‌یخاته‌به‌رده‌م ئوممه‌تی ئیسلامیش كه‌شوكر وسوپاسی خوای گه‌وره‌بكه‌ن له‌سه‌ر نازونیعمه‌ته‌كانی وه‌دوور بن له‌ناشوكری ئه‌و، بۆیه‌ده‌فه‌رموێت : خۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی شار وگونده‌كان به‌ڕاستی باوه‌ڕیان بهێنایه‌وخواناس بوونایه، ئه‌وا بێگومان ئێمه‌ده‌رگای فه‌ڕو به‌ره‌كه‌تی ئاسمان وزه‌وویمان له‌سه‌ر ده‌كردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان كه‌په‌یام وپێغه‌مبه‌رانی ئێمه‌یان به‌درۆزانی، ئه‌مجا ئێمه‌ش به‌هۆی ئه‌و كاروكـــرده‌وانه‌ی كه‌ده‌یانكرد ( ســزای سه‌ختمان به‌سه‌ردا ڕشتن ) وگــرتمانن وله‌ناومان بردن .‌‌

    خوشك وبرایانی به‌ڕێز خراپه‌وخراپه‌كاری وبێڕێزی به‌رامبه‌ر به‌فه‌رمانه‌كانی په‌روه‌ردگار ڕۆژ له‌ڕۆژ له‌ناو ئوممه‌تی ئیسلام له‌زیادبووندایه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو شار وگوند وته‌نانه‌ت ماڵ وخێزانه‌كانیشی گرتوه‌ته‌وه‌‌، به‌شێوه‌یه‌ك پێش بیست یان سی ساڵ به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌بوو، بۆ نموونه‌بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو یانه‌شه‌وانه‌ی مه‌ی خواردنه‌وه‌وسه‌ما كردنی ئافره‌تانی به‌ره‌ڵا و كردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره‌زۆره‌ی كه‌ناڵه‌ئاسمانیه‌( بێ ئابڕوو وڕه‌وشت ڕووخێنه‌ره‌كان ) وخۆكردنیان به‌هه‌موو ماڵێكدا به‌بێ سانسۆر ، هه‌موو ئه‌مانه‌وزۆرێكی تریش كه‌جێگای باسكردن نین، وایان كردوه‌له‌گه‌نج ولاو كۆمه‌ڵگای ئیسلامی بێ ئاگابن له‌ئاینه‌كه‌یان وسه‌رگه‌رمی تێركردنی ئاره‌زووه‌كانیان بن به‌بێ گوێدانه‌داب ونه‌ریته‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هه‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ش وای كردوه‌كه‌ژماره‌ی تاوان وكوشتن وده‌ست درێژی كردنه‌سه‌ر ئافره‌تان له‌تۆماری بنكه‌كانی پۆلیس ودادگاكاندا به‌ژماره‌یه‌كی زۆر وله‌به‌رچاو ڕوویان له‌زیاد بوون كردوه‌.

    جا خوشك وبرایانی ئازیز گه‌ر كار وا بڕوات وسنورێك دا‌نه‌نرێت له‌لایه‌ن ( ده‌سه‌ڵات وحكومه‌ت وبه‌رپرسانه‌وه‌‌ئه‌ویش به‌هاوكاری خه‌ڵكانی دڵسۆز وزانایان ومامۆستایانی ئاینی وڕۆشنبیران وكه‌سانی پسپۆڕ )   بۆ ئه‌م تاوانانه‌، كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌، تاكه‌شتێك كه‌شانازیمان پێوه‌ده‌كرد ( كه‌ڕه‌وشت بوو ) له‌به‌رامبه‌ر ڕۆژئاوادا ئه‌وه‌شمان نامێنێت وله‌ده‌ستی ده‌ده‌ین‌ .

    جا پێش ئه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌مان نوقمی ده‌ریا ببێت وچاك وخراپ پێكه‌وه‌بسوتێت، وئه‌و ناز ونیعمه‌ته‌ی كه‌خوای گه‌وره‌پێی به‌خشیوین له‌ئاشتی وئارامی ونه‌مانی ده‌ستی دوژمن وبكوژانی ئه‌م گه‌له‌سته‌م دیده‌یه‌، با به‌خۆماندا بچینه‌وه وبگه‌ڕێینه‌وه‌بۆلای خوای گه‌وره‌وجارێكی تر له‌گه‌ڵیدا خۆمان ئاشت بكه‌ینه‌وه‌وپه‌یمان بده‌ین كه‌به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و بین، چونكه‌ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه،‌وه‌گه‌رنا وه‌ك ووتمان سه‌ره‌نجامی هه‌موومان ئه‌وه‌یه‌كه‌كه‌شتی ئه‌من وئه‌مان وئاراممان دووچاری نوقم بوون ده‌بێت وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) له‌فه‌رمووده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێت : " ‌مثل القائم على حدود الله والواقع فيها كمثل قوم استهموا على سفينة فأصاب بعضهم أعلاها وبعضهم أسفلها فكان الذين في أسفلها إذا استقوا من الماء مروا على من فوقهم فقالوا لو أنا خرقنا في نصيبنا خرقا ولم نؤذ من فوقنا فإن يتركوهم وما أرادوا هلكوا جميعا وإن أخذوا على أيديهم نجوا ونجوا جميعا " [ رواه البخاري ] .

    واته : نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ڕاوه‌ستاون له‌سه‌ر سنووره‌كانی خوا ( واته‌خۆیان چاكه‌خوازن وفه‌رمان ده‌كه‌ن به‌چاكه‌وقه‌ده‌غه‌ش ده‌كه‌ن له‌خراپه‌وخراپه‌كاری ) له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌تاوانبار وگوناهبارن وسووكایه‌تی ده‌كه‌ن به‌سنووره‌كانی خوا، نموونه‌یان وه‌ك ئه‌و كۆمه‌ڵه‌كه‌سه‌وایه‌سواری كه‌شتیه‌ك بووبن، كه‌پێك هاتووه‌له‌دوو نهۆم، هه‌ندێكیان له‌نهۆمی سه‌ره‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌دانیشتوون وئه‌وانی تریشیان له‌نهۆمی خواره‌وه‌ی، جا ئه‌وانه‌ی كه‌له‌نهۆمی خواره‌وه‌ن كاتێك تینوویان ده‌بێت هه‌موو جارێك بۆ ئاو هه‌ڵگۆستن له‌ده‌ریاكه‌وه‌ده‌بێت بێنه‌سه‌ره‌وه‌بۆ نهۆمی دووه‌م تاوه‌كو دۆڵچه‌كه‌یان دابهێڵن بۆ ناو ده‌ریاكه‌وئاوی پێ بهێنه‌سه‌ره‌وه‌، به‌ڵێ هه‌موو جارێك به‌م كاره‌یان ئه‌بنه‌هۆی ئه‌زیه‌ت دانی كه‌سانی سه‌ره‌وه‌، ئه‌وانیش پێیان ده‌ڵێن ئۆف له‌ئێوه‌چه‌ند ناڕه‌حه‌تمان ده‌كه‌ن گشت كاتێك به‌هۆی ئێوه‌وه‌ئیسراحه‌تمان لێ هه‌ڵگیراوه‌ .

    جا كه‌سانی خواره‌وه‌ش به‌م هه‌ڵوێسته‌ناڕه‌حه‌ت ده‌بن وده‌ڵێن پێویست ناكات ئیتر بچینه‌سه‌ره‌وه‌، هه‌ر لای خۆمان له‌خواره‌وه‌كونێك ده‌كه‌ینه‌كه‌شتیه‌كه‌وبۆ خۆمان به‌ئاسانی ئاو هه‌ڵده‌گۆزین وتاقه‌تی بۆڵه‌بۆڵی ئه‌وانمان نیه .

    جا لێره‌دا ده‌بێت هه‌ڵوێستی كه‌سانی نهۆمی دووه‌م چی بێت؟ هه‌ڵوێستیان له‌دوو شت به‌ده‌ر نیه‌، یه‌كه‌میان : ئه‌وه‌یه‌وازیان لێ بهێنن كه‌شتیه‌كه‌كوون بكه‌ن وئه‌و كاته‌ش كه‌كوونیان كرد ئاو دێته‌ناو كه‌شتیه‌كه‌وه‌وورده‌وورده‌هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه نوقمی ده‌ریا ده‌بن وتیاده‌چن .

    دووه‌م : یان ده‌بێت ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ده‌ستیان بگرن ونه‌هێڵن كاری وابكه‌ن وڕازی بن به‌و ئه‌زیه‌ته‌ی كه‌له‌كاتی هاتنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌واندا دێته‌ڕێگایان، له‌پێناوی ئه‌وه‌ی كه‌كه‌شتیه‌كه‌كوون نه‌كرێت وهه‌موولایه‌كیان ڕزگاریان ببێت .

    جا ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی دووه‌میان هه‌ڵبژارد وده‌ستیان گرتن وقوربانبان به‌خۆیان دا به‌كه‌مێك ئه‌زیه‌ت وناڕه‌حه‌تی، هه‌موو لایه‌كیان ڕزگاریان ده‌بێت وكه‌شتیه‌كه‌یان به‌سه‌لامه‌تی ده‌گاته‌كه‌ناره‌كانی ئه‌مان وژیان به‌به‌ری هه‌موولایه‌كیاندا ده‌كرێته‌وه‌.

    به‌ڵێ ئه‌و كه‌سانه‌‌شی تاوان وگوناهـ ده‌كه‌ن وهه‌وڵیش ده‌ده‌ن بره‌و به‌كاره‌خراپه‌كانیان بده‌ن له‌نێو خه‌ڵكیدا، وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌وان‌كه‌ده‌یانه‌وێت له‌نهۆمی خواره‌وه‌كه‌شتیه‌كه كوون بكه‌ن، جا ئه‌گه‌ر كه‌سانی ژیر وخاوه‌ن هۆش له‌ده‌سه‌ڵاتداران وزانایان وخه‌مخۆرانی‌گه‌ل ووڵات ده‌ستی ئه‌و كه‌سانه‌‌نه‌گرن وقه‌ده‌غه‌یان نه‌كه‌ن له‌خراپه‌وخراپه‌كاری وگوناهه‌كانیان، ئه‌وا سزای سه‌ختی په‌روه‌ردگاری به‌هێز وخاوه‌ن ده‌سه‌ڵات هه‌موو لایه‌ك ده‌گرێته‌وه‌به‌بێ جیاوازی كردن له‌نێوان چاكه‌خواز وخراپه‌كاراندا ته‌ڕ ووشك پێكه‌وه‌ده‌سوتێت ( خوای گه‌وره‌په‌نامان بدات )، هه‌ر له‌م باره‌یه‌شه‌وه‌په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی : (   وَاتَّقُوا فِتْنَةً لا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْكُمْ خَاصَّةً وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ) [ الأنفال : ٢٥ ] .

    واته‌: خۆتان بپارێزن له‌به‌ڵا و سزایه‌ك ته‌نها تووشی ئه‌وانه‌تان نابێت كه‌سته‌م وگوناهــ وتاوانیان كردوه‌( به‌ڵكو هه‌مووان ده‌گرێته‌وه‌) باش بیشزانن كه‌به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌تۆڵه‌ی زۆر سه‌خت وبه‌هێز وبه‌زه‌بره‌.

    ده‌بێت بپرسین له‌به‌رچی هه‌موان ده‌گرێته‌وه‌؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی زۆر ئاسانه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوان وگوناهــ وبێ ڕێزی به‌ئاین وپێغه‌مبه‌رانی خوا كراوه‌وهه‌موویش لێی بێ ده‌نگ بوون، جا با ته‌وبه‌یه‌كی ڕاست ودروست بكه‌ین وبگه‌ڕێینه‌وه‌بۆلای خوای گه‌وره‌، پێش ئه‌وه‌ی سزای سه‌خت هه‌موومان بگرێته‌وه‌وته‌ڕو ووشك پێكه‌وه‌بسوتێت، نه‌بادا كه‌شتیه‌كه‌مان غه‌رق ببێت .

    سڵاوی خوای به‌به‌زه‌یی ومیهره‌بان له‌هه‌موو لایه‌ك

    ودرود ڕه‌حمه‌تیش بۆ سه‌رگیانی پێشه‌وای ئازیزمان محمد المصطفی