كۆمه‌ڵه‌فه‌توایه‌كی تایبه‌ت به‌ئافره‌تان ده‌رباره‌ی حه‌ج وعومره
پۆڵێنه‌كان
- چۆنیه‌تی عومره << حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- چۆنیه‌تی حه‌ج كردن << حه‌ج وعومره‌كردن << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فیقهی ئافره‌تی موسڵمان << بابه‌ته‌كانی ژنان << خێزان << فیقه
- ده‌نگیه‌كان و بینراوه‌كان په‌رتووكه‌كانی فه‌تواكان << فه‌تواكان << فیقه
- گۆڤار وکۆنفرانسە زانستیەکان << ڕۆشنبیری ئیسلامی
Full Description
كۆمه‌ڵه‌فه‌توایه‌كی تایبه‌ت به‌ئافره‌تان ده‌رباره‌ی حه‌ج وعومره
موفتی : موحه‌مه‌د كوری ئیبراهیم ئال الشێخ
مجموعة من الفتاوى المتعلقة بأحكام المرأة في الحج والعمرة
١- پرسیار : ئافره‌تێك ناوبانگی ههیهبهوهیئافرهتێكی ئیماندار وصالحه وتهمهنێكیشی كردوهونزیكهلهپیریهوه، ئێستا ده‌یه‌وێت یه‌كه‌م حه‌جی ئیسلام بكات ،وله‌هه‌مان كاتدا مه‌حره‌مێكی له‌گه‌ڵدا نیهكهبچێت بۆ حه‌ج ، به‌ڵام له‌خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی كه‌ئه‌وانیش كه‌سی چاك وبهدینیان لهگهڵدایهوخێزان ومهحرهمی خۆشیان ده‌به‌ن بۆ حه‌ج ، ئایا دروستهبۆ ئه‌م ئافرهتهلهگهڵ ئه‌م كۆمهڵهكهسهچاك وبهئیمانانهدا به‌بێ مه‌حره‌می خۆی حه‌ج بكات ، له‌كاتێكدا ئه‌م ئافرهتهپارهوماڵ وسامانی خۆی هه‌یه، خوا جه‌زای به‌خێرتان بداتهوهفهتوامان بۆ بده‌ن و وه‌ڵاممان بده‌نه‌وه، چونكهئهم باسهبوهته جێگه‌ی مشت ومڕێی من له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێ یه‌كمدا ؟
وه‌ڵامی شێخ محمد الصالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :
دروست نیه‌و حه‌ڵاڵ نیههیچ ئافره‌تێك به‌بێ كه‌س و مه‌حره‌می خۆی حه‌ج بكات ، هه‌رچه‌ند ئافره‌ت وپیاوی ئه‌مین و چاكی له‌گه‌ڵ دا بێت ، چونكهپێغهمبهری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : ( لا تسافر امرأة إلا مع ذی محرم ، فقام رجل وقال : یارسول الله ان امراتی خرجت حاجة واني اكتتبت في غزوة كذا كذا فقال النبی : ( صلى الله عليه وسلم ) انطلق فحج مع امراتك ) واته: ئافره‌ت نابێت له‌گه‌ڵ غه‌یری مه‌حره‌می خۆیدا نه‌بێت سه‌فه‌ر بكات ، پیاوێك هه‌ستایه‌وه‌و وتی : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا خێزانم ڕۆشتوه بۆ حه‌ج كردن ، وه‌منیش ناوی خۆم له‌فڵان غزوه نوسیوه بۆ جهاد كردن ؟ پێغه‌مبه‌ری خواش ( صلى الله عليه وسلم ) پێی فه‌رموو : ههستهزوو بڕۆ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌تدا حه‌ج بكه.
لێره‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) پرسیاری نه‌كرد له‌و پیاوه ئایا كه‌سی تری ئه‌مین وده‌ست پاك وداوێن پاكی لهگهڵدایهیان نا ، یان نه‌ی پرسی ئایا ئافره‌تی تر و پیاوی ئیماندار تری له‌گه‌ڵ دایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و ههڵوێستهئهوهی ده‌خوازی كه‌ده‌كرێت له‌گه‌ڵ كه‌سی تردا بێت ، چونكه مێرده‌كه‌ی ناوی خۆی نووسی بوو بۆ جهاد كردن له‌و غه‌زوه‌دا ، سه‌یر بكه‌ن یه‌كسه‌ر پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ) فه‌رمانی پێ ده‌كات غه‌زوه‌كه به‌جێ بهێڵێت و خێرا بگاتهخێزانی و حه‌جی له‌گه‌ڵدا بكات ، زانایان ئه‌هلی علم یش ووتویانه ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك مه‌حره‌می خۆی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت حه‌جی له‌سه‌ر واجب نابێت ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مرد و وه‌فاتیشی كرد واجب نیه له‌میرات و ماڵهبهجێ ماوه‌كه‌شی حه‌جی له‌جیاتی بكرێت ، چونكه ئه‌م ئافره‌ته نه‌یتوانیوه حه‌ج بكات ، پهروهردگارش حه‌جی له‌سه‌ر كه‌سێك فه‌رز كردوهكهبتوانێت .
٢ - پرسیار : ئایا ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك به‌بێ مه‌حره‌می خۆی حه‌جی كرد ، حهجهكی سه‌حیحه؟ وه‌ئایا منداڵی مومهیهز وباڵهغ نه‌بوو ئه‌كرێت ببێت بهمهحرهمی ئافره‌تێك ؟
وه‌ڵامی شێخ محمد الصالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :
حه‌جی ئه‌م ئافره‌ته كه به‌بێ مه‌حره‌م حه‌جی كردوه سه‌حیحه، به‌ڵام سه‌فه‌ره‌كه‌ی تاوان و گوناهه‌و سه‌رپێچی فه‌رمانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌فه‌رموێت : ( لا تسافر امرأة إلا مع ذی محرم ) واته: ئافره‌ت نابێت له‌گه‌ڵ غه‌یری مه‌حره‌می خۆیدا نه‌بێت سه‌فه‌ر بكات ، ئه‌و منداڵه مومهیزهباڵغ نهبوهش ناكرێت وه‌ك مه‌حره‌م دابنرێت ، چونكه ئه‌و منداڵه خۆی بۆ خۆی پێویستی به‌وه هه‌یه كه كه‌سێك سه‌رپه‌رشتی بكات ، جا هه‌ركه‌سێكیش وابێت چۆن ده‌كرێت بیكه‌ین به‌لێپرسراو چاو‌دێر و مه‌حره‌می كه‌سێكی تر ، مه‌حره‌م ده‌بێت كه‌سێكی عاقڵی باڵغی نێرینهبێت ، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا نه‌بوو ئهوهناكرێت بهمهحرهم دابنرێت ، لێره‌شدا پێویسته ئه‌وه بخه‌ینه‌ڕوو زۆر بهداخهوهكهزۆربهی ئافره‌تان ئه‌م كارهبهسووك سه‌یر ده‌كه‌ن به‌بێ مه‌حره‌م به‌فڕۆكه سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن ، ئه‌ویش به‌بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه مه‌حره‌مێكی له‌فڕۆكه‌خانه خواحافیزی لێده‌كات و مه‌حره‌مێكی تریش له‌فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌وشاره‌ی تر پێشوازی لێ ده‌كات ، ئه‌مه‌ش ده‌كه‌ن به‌بیانوو كه‌مته‌رخه‌می له‌م كاره‌دا ده‌كه‌ن ، له‌ڕاستیدا ئه‌مه دروست نیه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاست نیه‌و به‌ڵگه‌یه‌كی لاوازه،چونكهئهو مهحرهمهی تا هۆڵی چاوه‌ڕوانی له‌گه‌ڵیدا بووه، پێده‌چێت ئه‌و فڕۆكه‌یه له‌كاتی دیاری كراوی خۆی دوا بكه‌وێت ، ئه‌م ئافره‌ته سه‌رگه‌ردان ده‌بێت و به‌بێ مه‌حره‌م ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها پێده‌چێت ئه‌م فڕۆكه‌یه نه‌توانێت له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه‌ی بۆی دیاری كراوه بنیشێته‌وه، یان ئه‌و كه‌سه‌ی كهبڕیارهبێت به‌ده‌میه‌وه له‌بیر چووبێت یان مهوعدهكه به‌هه‌ڵه تێگه‌شتبێت یان خه‌وی لێ كه‌وتبێت یان نه‌خۆش كه‌وتبێت یان له‌به‌ر قه‌ره‌باڵه‌غی ڕێگا نه‌توانێت له‌كاتی خۆی بگات به‌و ئافره‌ته، له‌كاتێكیشدا دامان نا ئه‌و فڕۆكه‌یه هیچ شتێك له‌م ڕێگریانه نه‌بونه ڕێگری و له‌كاتی خۆیدا گه‌شته ئه‌و جێگا دیاری كراوه، به‌ڵام ئایا له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا له‌ته‌نیشت كێوه داده‌نیشێت ؟ چونكهپێ ده‌چێت له‌گه‌ڵ كابرایه‌كی خوانه‌ناس كورسیه‌كانیان پێكهوهبێت و هیچ به‌زه‌یی له‌دڵدا نه‌بێت به‌رامبه‌ری به به‌نده‌كانی خوا‌و ئه‌م ئافره‌ته له‌خشته‌به‌رێت و ئه‌میش بكهوێتهگوناهـ و تاوانه‌وه، جا واجبه له‌سه‌ر ئافره‌تی موسڵمان له‌خوا بترسێت وله‌گه‌ڵ مه‌حره‌می خۆیدا نه‌بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌فه‌ر نه‌كات ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا واجبهلهسهر پیاوان كه‌خودا كردونی به‌لێپرسراوی ژنان له‌په‌روه‌ردگاریان بترسن و له‌سنوره‌كانی خوادا كه‌مته‌رخه‌می نه‌كه‌ن ووغیرهت و دینی خۆیان نه‌دۆڕێنن ، چوكنهخوای گه‌وره پیاوانی كردوه به لێپسراوی خێزانه‌كانیان ئه‌و ئافره‌تانه‌ش ئه‌مانه‌تن لهئهستۆیاندا ، په‌روه‌ردگاریش ده‌فه‌رموێت : ( يا أيها الذين آمنوا قوا أنفسكم وأهليكم ناراً وقودها الناس والحجارة عليها ملائكة غلاظ شداد لا يعصون الله ما أمرهم ويفعلون ما يؤمرون ) ،واته: ئه‌ی باوه‌ڕداران خۆتان وماڵ ومنداڵ و خێزانه‌كانتان له‌ئاگری دۆزه‌خ بپارێزن كهسوتهمهنیهكهی مرۆڤ و به‌رده، سهپهررشتیاری ئه‌م دۆزه‌خه‌ش كۆمهڵهفریشتهیهكی دڵ ڕه‌قی توند وتیژی وان كهنافهرمانی خوا ناكه‌ن له‌وه‌ی فه‌رمانیان پێ ده‌كات ، ئه‌وه‌شی فه‌رمانیان پێ ده‌كرێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن .
٣- پرسیار : به‌ڕێز جه‌نابی شێخ ئێمه له ماڵه‌وه ئافره‌تێكی خزمهتكارمان هه‌یه كاتێك بمانه‌وێت بچین بۆ حه‌ج كردن یان بۆ عومره‌كردن یان بۆ هه‌ر سه‌فه‌ر وشارێكی تر ، ئایا دروسته له‌گه‌ڵ خۆمان بیبه‌ین له‌كاتێكدا ئه‌و ئافره‌ته كه‌سی مه‌حره‌می له‌گه‌ڵدا نی یه؟ وه‌ڵاممان بده‌ره‌وه خوای گه‌وره پاداشتی به‌خێرت بداته‌وه.
وه‌ڵامی شێخ محمد الصالح العثیمین ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :
منیش ده‌پرسم ئایا ئه‌م خزمه‌تكاره ئافره‌ت نی یه؟ ئتیر كه ئه‌ویش ئافره‌ته وه‌ك هه‌موو ئافره‌تانی تر چ شتێك له‌فه‌رمووده‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) جیای ده‌كاته‌وه، كه‌ده‌فه‌رموێت : ( لا تسافر امرأة إلا مع ذی محرم ) واته: ئافره‌ت نابێت له‌گه‌ڵ غه‌یری مه‌حره‌می خۆیدا نه‌بێت سه‌فه‌ر بكات .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر دامان نا ئه‌و خزمه‌تكاره ناكرێت به ته‌نها له‌ماڵه‌وه به‌جێی بهێڵن ، دواتریش كه‌سێكی وا نیه له ماڵه‌وه پارێزگاری لێ بكات ، له‌م حاڵه‌ته‌دا له‌به‌ر ناچاری و زه‌روره‌ت با بچێت له‌گه‌ڵیان بۆ ئه‌و سه‌فه‌ره.
٤- پرسیار كرا له‌شێخ صالح الفوزان ( خوا بیپارێزێت ) سه‌باره‌ت به‌وه‌ی : ئایا ئه‌گه‌ر ئافره‌ت ڕۆشت بۆ حه‌ج كردن و لهموزدهلیفه كه‌وته حه‌یز وسوڕی مانگانه‌وه؟ حوكمی ئه‌و حاڵه‌ته چی یه؟
وه‌ڵامی شێخ صالح الفوزان :
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له‌كاتێكدا لهئیحرامدا بوو كه‌وته حه‌یز وسوڕی مانگانه‌وه، ئه‌وه هه‌ر كارێك كه هه‌ر حاجی یه‌كی تر ئه‌نجامی ده‌دات له مانه‌وه لهعهرهفهو موزده‌لیفه و مینا و ڕه‌می جه‌مه‌رات و بڕینی قژ ئه‌م ئافره‌ته‌ش ئه‌نجامی ده‌دات ، ئه‌وه‌نه‌بێت طهوافی ئیفازه دوا ده‌خات بۆ ئه‌و كاته‌ی كه‌به‌ته‌واوه‌تی پاك ده‌بێته‌وه‌و خۆی ده‌شوات، پاشان با بچێت بۆ طهواف كردن ، چونكه عائشه‌ی دایكی ئیمانداران( خوای لێ ڕازی بێت ) له‌كاتێكدا كهلهئیحرامدا بوو له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) كــــهوتهسوڕی مانـــگانهوه، پێغهمبـــهری خوا ( صلى الله عليه وسلم ) پێ ی فه‌رموو : ( افعلی ما یفعل الحاج ، غیر أن لا تطوفی بالبیت حتى تطهري ) واته: هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كهحاجی ئه‌نجامی ده‌دات تۆش بیانكهجگهلهطهوافی به‌یت نه‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی كهپاك ده‌بیته‌وه.
٥- پرسیار كرا له‌شێخ عبد الله بن حمید ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك عومره‌ی كرد وپاشان ته‌وافی كرد و سه‌عی نێوان صه‌فا و مهروهشی كرد و احرامی شكاند ، دواتر لهحــهرهم دانیشت و لــه‌و كاته‌دا كـهوتهســــوڕی مانگانه‌وه، به‌ڵام طهوافی مـاڵ ئاوایـی ( الوداع ) ی نه‌كرد ، ئه‌وه‌نده‌ش كاتی له‌به‌رده‌م نه‌مابوو كهلهمهككهبمێنێتهوهتاوهكو پاك ده‌بێته‌وه، ئایا له‌م كاته‌دا چی بكات خوا پاداشتی خێرتان بداته‌وه؟
وه‌ڵامی شێخ عبد الله بن حمید ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) :
نه‌خێر له‌سه‌ری نیهكهبمێنێتهوه تا پاك ببێته‌وه به‌ڵكو سه‌فه‌ری خۆی ده‌كات ، چونكه ئافره‌ت له‌كاتی سوڕی مانگانه‌یدا طهوافی ماڵ ئاوایی ( الوداع ) ی له‌سه‌ر نی یه جا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته له‌حه‌جدا بێت یان لهعومرهدا بێت ، ئه‌مه‌ش به‌پێ ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌باس ( خوای لێ ڕازی بێت ) كه‌ده‌فه‌رموێت : ( أمر الناس أن يكون آخر عه‌ده‌م بالبيت إلا أنه خفف عن الحائض ) واته: فه‌رمانی كرد به‌خه‌ڵكی كه‌كۆتا ئیشیان با طهوافی به‌یت بێت ، به‌ڵام ئه‌م كارهلهسهر ئافره‌تی حه‌یز دار هه‌ڵگیرا و سووك كرا له‌سه‌ریان .
جا كه‌وابوو ئافره‌ت له‌كاتی سوڕی مانگانه‌یدا طهوافی ماڵ ئاوایی ( الوداع ) ی له‌سه‌ر نی یه، به‌ڵكو ده‌توانێت سه‌فه‌ری خۆی بكات و هیچ شتێكیشی له‌سه‌ر واجب نابێت ان شا الله ( مه‌به‌ست خوێن دان و فدیه) یه، خوای گه‌وره‌ش زانا عالم تره.
٦- پرسیار كرا له‌شێخ محمد بن ابراهیم ال الشیخ ( ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ئافره‌تێك حه‌جی كرد به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی طهوافی ئیفاضهبكات كهوتهسوڕی مانگانه‌وه، وه‌كاتێك كه وویستی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ووڵاته‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵ و قافڵهكهیدا وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی خۆی كرد به‌وه‌كیلی خۆی تاوه‌كو له‌جیاتی ئه‌و طهواف وسهعی صه‌فاو مه‌روه‌ی بۆ بكات ، ئه‌و كه‌سه‌ش له‌بری ئه‌و بۆی ئه‌نجام دا ، پاشان سه‌فه‌ریان كرد بۆ وڵاتی خۆیان و گه‌ڕانه‌وه، ئایا ئه‌و وه‌كاله‌ته‌ی ئه‌و ئافره‌ته دروسته‌و حه‌جه‌كه‌ی صه‌حیحه؟ ئه‌وه‌ش بزانین حه‌جی ئه‌م ئافره‌ته حه‌جی ( نه‌فل ) بووه، واتهحهجی یه‌كه‌م جاری نه‌بووه.
وه‌ڵامی شێخ محمد بن ابراهیم ال الشیخ ( ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) : ظاهری ووته‌ی زانایان و فقهای ئیسلام ئه‌وه‌یه ئه‌مه‌ی كه ئه‌م ئافره‌ته كردویه‌تی دروسته، به‌مه‌رجێك ئه‌گه‌ر حه‌جی سوننه‌ت بێت ( واتهحهجی ئیسلام و فه‌رز نه‌بێت ) ئه‌و كه‌سه‌شی كهبهوهكیلی گرتووهواته( وه‌لی ئه‌مره‌كه‌ی ) ئه‌و ساڵهحهجی بۆ خۆی كردبێت و له‌كارو ڕوكن و واجباتی حه‌ج بووبێته‌وه، به‌تایبه‌ت له‌كاتێكی پێویستی وادا كهقافڵهكهجیان بهێڵێت ، خوای گه‌وره‌ش زانا تره له هه‌مووان .
٧- پرسیار كرا له‌شێخ محمد بن ابراهیم ال الشیخ ( ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) كه‌ئافره‌تێك له‌گه‌ڵ مهحرهمهكهیدا هات بۆ حه‌ج كردن و ، هه‌موو مهناسك و ڕوكن و واجباتی حه‌جی به‌جێ هێنا ئه‌وه نه‌بێت ته‌نها طهوافی ئیفاضه نه‌بێت ، له‌و كاته‌شدا ناچار بوو كه له‌گه‌ڵ قافڵهكهیاندا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ووڵاتی خۆیان ، به‌بێ ئه‌وه‌ی كهطهوافی ئیفاضهبكات ، ئێستا ده‌پرسێت ئایا چیم له‌سه‌ر پێویسته كه بیكه‌م ؟
وه‌ڵامی شێخ محمد بن إبراهيم آل الشیخ ( ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) الحمد لله رب العالمین : هه‌رچی شتێك حهرامهبێت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كهتهحهلول ی یه‌كه‌می كردوه‌و هیشتا تهحهلولی دووه‌می مابێت ، له‌سه‌ر ئه‌م ئافره‌ته‌ش حهرامهدهبێت ، حه‌رامه‌كه ژن و ژنخوازی و هه‌رشتێكیش په‌یوه‌ندی به‌ژن و ژنخوازیه‌وه هه‌بێت وه‌ك جماع و ماره‌بڕین ئه‌نجامیان بدات ، هه‌روه‌ها پێویسته له‌سه‌ری كهخێرا بگه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌ككه له‌نزیكترین كاتدا كه‌بۆی ده‌كرێت ، جا كهگهشته میقات لهئهوێ ئیحرام بهعومرهببهستێت و ڕوكن واجبه‌كانی عومرهئهنجام بدات ، پاش ئه‌وه‌ی لهعومرهكهی بوویهوهئهمجا ئه‌و طهوافهئیفاضهیهی كه‌له‌سه‌ری بوو ئه‌نجامی بیكات و به‌مه‌ش حه‌جه‌كه‌ی ته‌واو ئه‌نجام درا ، به‌مه‌ش هیچ شتێكی له‌سه‌ر واجب نابێت له‌خوێن دان و فدیهدان ، خوای گه‌وره‌ش پشت و په‌نای هه‌موو لایه‌ك بێت .
٨- پرسیار كرا له‌شێخ صالح الفوزان ( خوا بیپارێزێت ) ئایا حوكمی ئه‌و ئافرهتهچی یهكهدهست كێشی له‌ده‌ست دا بێت ( القفازین ) و حه‌ج و نوێژبكات ؟
وه‌ڵامی شێخ صالح الفوزان به‌م شێوه‌یه‌بوو : نوێژی ئافره‌تی موسڵمان به‌ده‌ست كێش ( القفازین ) وه‌هیچ گرفتێكی تێدا نی یه، چونكه له سه‌ر ڕای صه‌حیح له‌ئیسلامدا داوا كراوه له‌ئافره‌ت كهلهنوێژهكانیدا مه‌چه‌كی داپۆشێت ، جا ئه‌و داپۆشینه به‌ده‌ست كێش بێت یان به‌هه‌ر شتێكی تر بێت .
به‌ڵام له‌كاتی ئیحرام دا ، دروست نی یه كه ئافره‌ت ده‌ست كێشی له‌ده‌ست بێت ، چونكه ده‌ست كێش كردنهدهست له‌و شتانه‌یه كه قه‌ده‌غه‌ی لێكراوه له‌كاتی ئیحرام دا ، وه‌پێویسته له‌سه‌ری له‌كاتی به‌ده‌ر كه‌وتنی پیاوانی نامه‌حره‌مدا جگه‌له ده‌ست كێش ده‌ست ومهچهكی به پۆشاكه‌كانی یان بهعهباكهی داپۆشێت ، به‌ڵام له‌كاتی غه‌یری ئیحرامدا دروستهبۆ حاجی ئافره‌ت كه‌ده‌ست كێش له‌ده‌ست بكات ، چونكه‌ته‌نها له‌كاتی ئیحرامدا قه‌ده‌غه‌ی لێكراوه.
٩- پرسیار كرا له‌شێخ صالح الفوزان ( خوا بیپارێزێت ) ئایا پێویستهلهسهر ئه‌و ئافره‌ته‌ی كهحهج ده‌كات كهجل و به‌رگێكی تایبه‌ت و ڕهنگیكی تایبه‌تی هه‌بێت ؟
وه‌ڵامی شێخ صالح الفوزان به‌م شێوه‌یه‌بوو : هیچ جل وبه‌رگێكی تایبه‌ت نیه كه واجب بێت له‌سه‌ر ئافره‌ت له‌كاتی حه‌ج كردن دا له‌به‌ری بكات ، به‌ڵكو ئهوهجل وبه‌رگه‌ی كهپێشوو تر له‌به‌ری كردون هه‌موو له‌شی داپۆشی بێت ، به‌و مه‌رجه‌ی جل وبهرگێگی زرق وبرق نه‌بێت و وه‌ك جل وبه‌رگی پیاوانیش نه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه‌بزانین كه‌ئافره‌تێك لهئیحرامدا بێت قه‌ده‌غه‌ی لێكراوهكهپهچهو نقابێك له‌سه‌ر بكات كهدوورا و چنراو بپت ، یان ده‌ست كێشێك له‌ده‌ست بكات كه دووراو چنراو بێت، جا پێویستهكهڕومهتی داپۆشێت به‌شتێك جگه له په‌چه‌و نقاب ، وهدهسهكانی داپۆشێپت به‌ده‌ست كێش نه‌بێت ، چونكهدهست و دام و چاوی ئافره‌ت عه‌وره‌ته‌و واجبهداپۆشرێت ، وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌كی ڕه‌ها و مطلق یش قهدهغهنهكراوهلهوهی كه له‌كاتی ئیحرامدا ده‌ست و ده‌م چاو داپۆشرێت ، به‌ڵكو قه‌ده‌غه له‌وه كراوه كه بهپهچهو نقاب و ده‌ست كێش ( القفازین ) داپۆشرێت .
١٠- پرسیار كرا له‌شێخ صالح الفوزان ( خوا بیپارێزێت ) ئایا دروسته كه ئافره‌تان بچنه ناو قه‌ره‌باڵغی پیاوانه‌وه له‌كاتی طهواف كردنی كه‌عبه‌دا ؟
وه‌ڵامی شێخ صالح الفوزان به‌م شێوه‌یه‌بوو : حه‌رامه له‌سه‌ر ئافره‌تان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بچێته‌ناو قه‌ره‌باڵغی له‌گه‌ڵ پیاواندا به‌تایبه‌تی له‌كاتی طهواف كردن‌دا ، چونكهئهم كاره مرۆڤ تووشی فتنه‌و تاوان و گوناهـ ده‌كات ، وه‌شان شانێن وقهرهباڵهغی كردنیش له‌كاتی طه‌وافدا زیاتر حه‌رامه، جا بۆیه واجبه له‌سه‌ر ئافره‌تان كه‌به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌و قهرهباڵهغیانه دوور بكه‌ونه‌وه، و فهرصهت و هه‌ل وه‌ربگرن له‌و كاتانه‌ی كهقهرهباڵغی یهكهكهمتر دهبێتهوهیان لهكهنارهكانهوهطهواف بكه‌ن ، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر دووریش بێت لهكهعبهوه، چونكهئهمهی باشتر و پارێزراو ترهبۆی ، و دور تریشهلهفتنهو تاوان و گوناهی تێكه‌ڵ بوون .