هه‌ڵوێسته‌یه‌ك پێش ئیسلام و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ته‌ڵاق
پۆڵێنه‌كان
Full Description
هه‌ڵوێسته‌یه‌ك پێش ئیسلام و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ته‌ڵاق
بيان لبعض المسائل المتعلقة بالطلاق
نوسینی : حاجی عومه‌ر عه‌لی كه‌ریم
الكاتب : عمر علی كریم
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
المراجعة: بشتيوان صابر عزيز
هه‌ڵوێسته‌یه‌ك پێش ئیسلام و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ته‌ڵاق
زۆر جار زۆر که‌س پرسیار ده‌کات چ به‌ته‌له‌فۆن یان ئیمه‌یڵ له‌سه‌ر ته‌ڵاق، وه‌جۆره‌بێتاقه‌تیه‌کی تیا به‌دی ده‌کرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی که‌ئه‌مه‌کارێکی تایبه‌تیه‌و پێی ناخۆش بێت که‌که‌سانی تر بزانن، وه‌له‌کاتێکدا کێشه‌که‌به‌خۆی چاره‌سه‌رناکرێ و پێویسته‌که‌سانی تر لێی ئاگاداربن وه‌ئه‌و ترسه‌ی هه‌یه‌که‌له‌ڕووی مامۆستاکه‌وه‌ئه‌م کێشه‌خێزانیه‌ی ئاشکرا بکرێ و که‌سانی تر ئاگادار بن به‌کێشه‌که‌ی. وه‌بێگومان هه‌موو مامۆستایه‌کی ئاینی ده‌بێت هه‌موو ئه‌وکارانه‌وه‌ك ئه‌مانه‌ت تێی بڕوانن و وه‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له‌و نێوانه‌دا باس ده‌کرێت بپارێزرێت و وه‌ڕێزێکی تایبه‌تیش بۆ پرسیارکه‌ر دابنرێت مادام پابه‌نده‌به‌شه‌رعه‌وه‌و کێشه‌که‌ی بۆ شه‌رع ده‌گه‌ڕێنێته‌وه،که‌ئه‌مه‌به‌ڕاستی کارێکی زۆر گرنگه‌و ده‌بێت هه‌موومان گرفته‌کانمان بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بگه‌ڕێنینه‌وه‌خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمووێ { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَأَطِيعُوا الرَّسُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللَّهِ وَالرَّسُولِ إِنْ كُنْتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ } وه‌ك له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌رده‌که‌وێت ئه‌گه‌ر ئێمه‌بڕواداربین ده‌بێت گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بین و وه‌هه‌رگرفتێکمان هه‌بوو بیگه‌ڕێنینه‌وه‌بۆلای ئه‌وان ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان به‌خواو ڕۆژی دوای هه‌بێت.چونکه‌که‌سانی وا هه‌یه‌له‌وانه‌یه‌به‌هه‌زاره‌ها ته‌ڵاقیشی که‌وتبێت و هه‌ر گوێشی تێنه‌دات!!! هه‌م خۆی هه‌م خێزانه‌به‌دبه‌خته‌که‌شی له‌و تاوانه‌دا بژین و ئاسایی منداڵیش بخه‌نه‌وه. به‌ڵام ده‌کرێت بۆ په‌ندو وه‌رگرتن باس بکرێت به‌بێ ناو هێنان بۆ نمونه‌باس له‌شتێك ده‌کرێت یان له‌نێوان دووکه‌سدایت بۆ پێکهێنانیان بڵێی کاری واو وا بووه‌به‌ڵام به‌بێ ناوهێنان و به‌شێوه‌یه‌کی وا بیسه‌ر نه‌زانێت مه‌به‌ستت کێیه.
ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه‌بگه‌ڕێینه‌وه‌بۆ مێژووی پێش ئیسلام جۆره‌ها زه‌واج و ماره‌کردن هه‌بووه، وه‌یه‌کێك له‌وانه‌ئه‌م جۆره‌زه‌واجه‌ی ئێستامانه‌و شه‌رع په‌سه‌ندی کردوو هێڵایه‌وه، وه‌کۆمه‌ڵێك مه‌رجی بۆ دانا، له‌و زه‌واجانه‌ی که‌پێش ئیسلامدا هه‌بوو هه‌ندێکیان بۆ نمونه‌باس ده‌که‌ین له‌وانه:
1- نکاح الشغار: ئه‌م جۆره‌ئه‌وه‌یه‌که‌که‌سێك کچه‌که‌ی خۆی یان که‌سێك که‌له‌ژێر ڕکێفی ئه‌مدایه‌ده‌یکرد به‌ژن به‌ژن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ماره‌ییه‌ك بۆ کچه‌کان دابنرێت، بێگومان ئه‌مه‌مافی کچه‌کان ده‌فه‌وتێت بۆیه‌ئاینی پیرۆزی ئیسلام نه‌رێی لێکرد وه‌ك پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت ده‌فه‌رمووێ { نه‌ی رسول الله‌صلی الله‌علیه‌وسلم عن الشغار} له‌فه‌رمووده‌یه‌کی تردا هاتووه{ لا شغار في الاسلام } ئه‌م جۆره‌زه‌واج کرد‌نه‌ڕه‌د کرایه‌وه‌و له‌ئیسلامدا شتی وانیه .
2- نکاح المقت: ئه‌مه‌ش ئه‌و جۆره‌ده‌گرێته‌وه‌که‌که‌سێك ژنه‌که‌ی باوکی نه‌ك دایکی خۆی ژنێکی تر جگه‌له‌دایکی خۆی بۆ نمونه‌که‌سێك دوو سێ یان زیاتر ژنی هه‌بێت وه‌ئه‌و که‌سه‌یه‌کێك له‌ژنه‌کانی تر نه‌ك دایکی خۆی، جا بۆ ئه‌م کوڕه‌هه‌بوو که‌ئه‌م ژنه‌بهێنی بۆ خۆی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ماره‌یه‌کیشی بداتێ وه‌به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆشی خۆ ئه‌گه‌ر خۆی به‌دڵی نه‌بوایه‌که‌سێکی تری نزیکیان ده‌یتوانی ئه‌م کاره‌بکات وه‌یان هه‌ر ده‌یان توانی به‌رگری لێ بکه‌ن و نه‌هێڵن شوو بکات تا ده‌مرێت وه‌که‌مرد میراته‌که‌ی ببه‌ن. وه‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ئه‌م جۆره‌شی ڕه‌د کرده‌وه‌وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رمووێ { ولا تنکحوا ما نکح آباؤکم من النساء الا ما قد سلف انه‌کان فاحشة ومقتا وساء سبیلا } نه‌که‌ن ئه‌و ئافره‌تانه‌ماره‌بکه‌ن که‌پێشتر باوکتان ماره‌ی کردبوو، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ڕابوورد ( له‌سه‌رده‌می نه‌فامیدا پێش حه‌رام کردنی ) به‌ڕاستی ئه‌و کاره‌گوناهێکی گوره‌و ناشرین و ناپه‌سه‌نده‌و ڕیبازێکی خراپه‌وه‌هه‌روه‌ها خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رمووێ { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَحِلُّ لَكُمْ أَنْ تَرِثُوا النِّسَاءَ كَرْهًا وَلَا تَعْضُلُوهُنَّ } ئه‌ی ئه‌وانه‌ی بڕواتان هێناوه‌دروست نیه‌بۆتان ژنان به‌زۆر بکه‌نه‌میراتی خۆتان و ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرن، ( وه‌ك که‌لوپه‌لی تری ناوماڵ ) ، ناچاریان مه‌که‌ن تا هه‌ندێك ماره‌ییتان بۆ بگه‌ڕیننه‌وه‌به‌ڕاستی سه‌یره‌ئافره‌ت وه‌ك کاڵایه‌ك سه‌یری ده‌کرا نه‌ك وه‌ك مرۆڤ هه‌روه‌ك چۆن که‌لوپه‌ڵ و گا‌و ووڵاخ به‌ش ده‌کرا ئه‌ویش ئاوا. به‌ڵام له‌وه‌سه‌یرتر هه‌یه‌له‌م ڕۆژه‌دا که‌میلله‌تێك وه‌ك کاڵا سه‌یر ده‌کرێ و وه‌ك میراتێك جێ ده‌مێنی بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوی هه‌روه‌ك له‌زۆر ووڵاتانی جیهاندا هه‌یه، باوکه‌که‌ده‌مرێ میلله‌ته‌که‌بۆ کوڕه‌که‌ی جێ ده‌مێنێ ئه‌میش ئیتر خۆی و خوای خۆی؟!
3- کۆکردنه‌وه‌له‌نێوان دوو خۆشك، یانی که‌سی وا هه‌بوو دوو ژنی هێناوه‌هه‌ردووکیان خوشك بووه، وه‌ئاینی ئیسلام ئه‌مه‌شی ڕه‌د کرده‌وه‌و نابێت دوو خوشك له‌یه‌ك کاتدا بهێنرێت وه‌ك خوا گه‌وره‌ده‌فه‌رمووێ { وان تجمعوا بین الاختین ).
4- ڕێژه‌ی دیار نه‌کراو بۆ ژن هێنان که‌سی وا هه‌بوو 10 ژنی هه‌بوو، هه‌بووه‌زۆر زیاتر وه‌شه‌ریعه‌تی ئیسلام سنورێکی بۆ دانا که‌تا چوار ڕێگه‌پێدراوه‌وه‌ك خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رمووێ { فنکحوا ما طاب لکم من النساء مثنی وثلاث ورباع فاءن خفتم الا تعدلوا فواحدة } ئه‌ویش به‌مه‌رجێ که‌سه‌که‌متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت که‌دادگه‌ر بێت له‌نێوانیاندا، خۆ ئه‌گه‌ر دادگه‌ر نه‌بوو بێگومان توشی سزا ده‌بێت، وه‌هه‌تا هه‌ر یه‌که‌م ژنیش ئایا هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌یه‌ك ژنیان هه‌یه‌دادگه‌رن له‌گه‌ڵیا ؟ له‌سه‌ر فره‌ژنی ناڕۆم لێره‌دا چونکه‌باسێکه‌زۆر هه‌ڵده‌گرێت ده‌کرێت بکرێته‌بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ.
5- ماره‌ی بردن له‌نه‌فامیدا ئه‌گه‌ر که‌سێك کچه‌که‌ی بدایه‌به‌شوو ماره‌یه‌که‌ی ده‌برد، هه‌رچه‌ند به‌داخه‌وه‌ئه‌مه‌تا ئێستاش ماوه، زۆر که‌س بیستومه‌وتوویه‌تی کچه‌که‌م به‌پسکیت و نوقڵ گه‌وره‌کردووه‌چۆن پاره‌ی لێ ناستێنم ! بۆ کوڕی ئه‌و خه‌ڵکه‌به‌با گه‌وره‌بووه؟ وه‌ده‌بێت ماره‌یی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه‌زێره‌هه‌رچیه‌بدرێت به‌کچه‌که‌و ئه‌وه‌مافی ئه‌وه‌نه‌ك که‌سوکاری خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رمووێ { وآتوا النساء صدقاتهم نحلة } ئه‌و بڕه‌ماڵه‌مافی ئافره‌ته‌که‌یه، ئیتر که‌م یان زۆر دیاری نه‌کراوه‌له‌شه‌رعدا، ئه‌وه‌ده‌که‌وێته‌سه‌ر ڕێگه‌وتنیان به‌ڵام بێگومان تا که‌م بێت باشتره، ئافره‌ت به‌زۆری یان که‌می ماڵ سوك نابێت هه‌روه‌ك هه‌ندێك که‌س ده‌ڵێن؟! ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ته‌نها حه‌زم کرد وه‌ك پێشه‌کیه‌ك بێت بۆ چوونه‌ناو بابه‌ته‌که‌وه، ئه‌و هه‌موو گۆڕانکاریانه‌ی هاتوو به‌سه‌ر ئه‌م کاره‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌ت بووه، هه‌روه‌ك لێره‌دا باسه‌که‌باسی ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌یه‌له‌پێش ئیسلامدا ڕێژه‌ش نه‌بوو بۆ ته‌ڵاق که‌سی وا هه‌بووه‌سه‌د جار ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق داوه‌و هێناویه‌تیه‌وه‌به‌ئاره‌زووی خۆی تۆپ تۆپێنی پێکردووه‌یان هه‌روا وازی لێهێناوه‌به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌ڵاقی بدات وه‌ئه‌ویش نه‌یتوانیوه‌شوو بکات ناچار بووه‌هه‌روا دا‌نیشێت تا مردن، به‌ڵام ئاینی پیرۆزی ئیسلام سنورێکی دانا بۆ هه‌موو ئه‌م شتانه‌وه‌ك له‌خواره‌وه‌به‌ڕوونی ده‌رده‌که‌وێت.
*ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه‌له‌شه‌رعدا چاره‌سه‌رێکی نێوان ژن و پیاوه‌به‌چه‌ند ووشه‌یه‌کی تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ژن و پیاو دانوله‌یان پێکه‌وه‌نه‌ده‌کوڵا وه‌هه‌موو ڕۆژ گرفت و ده‌نگه‌ده‌نگیان هه‌بوو وه‌نه‌یان توانی لێك تێبگه‌ن وبگه‌نه‌خاڵی هاوبه‌ش باشتر وایه‌لێك جیا ببنه‌وه، ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش کارێکی ئاسان نیه‌و وه‌نابێت په‌له‌ی تێدا بکرێت، وه‌ده‌بێت کۆمه‌ڵێك ڕێگه‌هه‌یه‌بیانگرێته‌به‌ر وه‌ك جێگه‌جیاکردنه‌وه‌بۆ ماوه‌یه‌ك، ئاگادار کردنی پیاو چاکانی هه‌ردوولا بۆ گونجاندیان پێکه‌وه‌به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌وڵه‌کان سه‌ری نه‌گرت باش نیه‌ماڵه‌که‌یان بکه‌نه‌دۆزه‌خێك بۆ خۆیان و وه‌ئه‌زیه‌تدانی ئه‌ملاولاش لێك جیا ببنه‌وه. وه‌نابێت خه‌ڵکیش به‌شێوه‌یه‌کی خراپ بڕواننه‌ئه‌م ئافره‌ت و پیاوه، چونکه‌مانای وا نیه‌که‌ئه‌م دووکه‌سه‌نه‌یات توانی پێکه‌وه‌بژین ئیتر به‌که‌ڵك نایه‌ن و خراپن، به‌ڵکو نه‌یان ویستووه‌درۆ له‌گه‌ڵ خۆیاندا بکه‌ن، وه‌گرنگه‌که‌که‌سایه‌تی یه‌کتریش بریندار نه‌که‌ن هه‌یه‌بۆ نمونه‌ئافره‌تێك دێنێ و دوای گرفتێکی وا دێته‌پێش سه‌ره‌نجامه‌که‌ی به‌ته‌ڵاق کۆتای دێت له‌دوایدا تانه‌و شتی خراپ بۆ یه‌کتر هه‌ڵده‌به‌ستن، چۆن؟ ئه‌و مرۆڤه‌ده‌می ده‌یهێنی خراپه‌ی ئه‌و ئافره‌ته‌یان پیاوه‌باس بکات که‌پێشتر هاوسه‌ری بووه! وه‌له‌کۆمه‌ڵگه‌ی خۆشمان‌دا زۆر پێداگری ده‌کرێ له‌وه‌ی که‌بۆچی جیابوونه‌ته‌وه‌مادام کاره‌که‌ته‌واو بووه‌نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌نده‌پێداگری بکرایه، چونکه‌سودی نیه، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌یه‌کابرای پرسیار که‌ر وه‌ك حه‌زێکی خۆی ده‌یه‌وێت هۆکاره‌که‌بزانێت، ئه‌گینا کاره‌که‌له‌وه‌تێپه‌ڕیوه‌چاره‌سه‌ربکرێ.
جۆره‌کانی ته‌ڵاق
دووجۆر ته‌ڵاق هه‌یه‌ته‌ڵاقێکیان پێی دوه‌ترێ ته‌ڵاقی ڕاسته‌وخۆ ئاشکرا، واته‌به‌خێزانه‌که‌ی بڵێ بڕۆ ته‌ڵاقت که‌وتبێت، به‌م وته‌یه‌ته‌ڵاقی ده‌که‌وێت. وه‌جۆری دووهه‌م نائاشکرا یانی به‌ووشه‌ی ته‌ڵاق نه‌بی ئیتر ئه‌مه‌زۆر شت ده‌گرێته‌خۆ بۆ نمونه‌بڵێ به‌خێزانی بڕۆره‌وه‌بۆ ماڵ باوکت، یان له‌کۆڵم به‌ره‌وه‌له‌م جۆر قسانه‌به‌ڵام ئه‌گه‌ر نیه‌تی له‌گه‌ڵدا بێت یانی مه‌به‌ستی ته‌ڵاقدان بێت به‌م قسانه‌ئینجا ته‌ڵاقه‌که‌ی ده‌که‌وێت، چونکه‌ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی ئه‌وه‌نه‌بێت بێگومان ئه‌و قسانه‌هیچی تیا نیه‌بۆ نمونه‌بڵێ بڕۆره‌وه‌بۆ ماڵ باوکت، یان له‌کۆڵم به‌ره‌وه‌بیه‌وێ بۆ نمونه‌ئیسراحه‌تێك بکات .
*هه‌روه‌ك چۆن دووجۆر ته‌ڵاق هه‌یه، ته‌ڵاقی ئاشکرا به‌ووشه‌ی ته‌ڵاق و وه‌ته‌ڵاق به‌ووشه‌ی جگه‌ته‌ڵاق هه‌روه‌ها دووجۆریش ته‌ڵاق هه‌یه‌که‌یه‌کێکیان تاوان نی یه‌ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌دا ته‌ڵاقی بده‌یت ئه‌ویش ئه‌وکاته‌یه‌ئافره‌ته‌که‌له‌سوڕی مانگانه‌دا نیه‌واته‌پاکه‌و وه‌هێشتا کاری جووت بوونیش نه‌کراوه، وه‌دووهه‌میان تاوانه‌ئه‌گه‌ر بێت و له‌و کاته‌دا پیاوه‌که‌ژنه‌که‌ی خۆی ته‌ڵاق بدات تاوان بار ده‌بێت ئه‌ویش ئه‌وکاته‌یه‌که‌ئافره‌ته‌که‌له‌سوڕی مانگانه‌دایه(الحیض) وه‌یان پاکه‌و له‌سوڕی مانگانه‌دا نیه‌به‌ڵام پێکه‌و جووت بوون. وه‌ئه‌وه‌ش بزانن که‌چوار جۆر ئافره‌ت هه‌ن که‌ئه‌مانه‌نایان گرێته‌وه‌ئه‌ویش چوار تاقمن یه‌که‌میان ئافره‌تێکی منداڵ که‌هێشتا نه‌گه‌شتۆته‌حه‌دی سوڕی مانگانه‌دووهه‌میان یه‌کێکه‌که‌زۆر گه‌وره‌یه‌و له‌وه‌دا نه‌ماوه‌سوڕی مانگانه‌ی به‌سه‌ردا بێت یانی پیر بووه، وه‌سێهه‌میان ئافره‌تی دووگیانه‌حامل، وه‌چواره‌م ئه‌و ئافره‌ته‌یه‌که‌خولعی له‌گه‌ڵ کراوه‌و وه‌کاری جووت بونیشیان نه‌کردووه. لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت ئایا چۆن که‌سێك خێزانی ته‌ڵاق بدات تاوانی ده‌گات یان تاوانی ناگات لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وه‌نیه‌ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌سێك ویستی خێزانه‌که‌ی ته‌ڵاق بدات بڵێ ده‌ی ئێسته‌کاتی خۆیه‌تی و ته‌ڵاقی بدات، لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ئه‌گه‌ر ئیتر کار گه‌شته‌ئه‌وه‌ی که‌چار نه‌ما وه‌هه‌لی پێکه‌و ژیان نه‌ما له‌و کاته‌دا تڵاقی بدات که‌ئافره‌ته‌که‌له‌پاکیدایه‌وه‌هێشتا جیماعیان نه‌کردووه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌نه‌وه‌ك ئافره‌ته‌که‌حامل بێت و دوای په‌شیمانی بکێشێت و داخی بۆ بخوات که‌نه‌یزانی ئافره‌ته‌که‌حامل ده‌بێ. وه‌به‌ته‌ڵاقدانی له‌کاتی سوڕی مانگانه‌دا تاوانی ده‌گات ئیتر مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاقدانه‌که‌ی شتێکی تره، ئایا له‌به‌رچی ته‌ڵاقی داوه‌یان ده‌یدات. وه‌بێگومان خوای گه‌وره‌بچوکترین شت ده‌خوێنێته‌وه.
*ته‌ڵاقدان پێش ژن هێنان ناکه‌وێت وه‌ك یه‌کێك هێشتا ژنی نه‌هێناوه‌و بڵێ ته‌ڵاقم که‌وتبێت یان بڵێ ته‌ڵاقی داهاتووم که‌وتبێت کاتێك ژنم هێنا، وه‌هه‌روه‌ها چوار کۆمه‌ڵی تر هه‌ن ته‌ڵاقیان ناکه‌وێت منداڵ، شێت، خه‌وتوو، زۆرلێکراو ، پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێ بێت ده‌فه‌رمووێ {عن النبي صلى الله عليه وسلم قال رفع القلم عن ثلاث عن النائم حتى يستيقظ وعن الصغير حتى يكبر وعن المجنون حتى يعقل أو يفيق} واته‌منداڵ و خه‌وتوو شێت قه‌ڵه‌می تاوانیان له‌سه‌ر لابراوه. وه‌هۆی ته‌ڵاق نه‌که‌وتنی ئه‌م کۆمه‌ڵانه‌ئه‌وه‌یه‌به‌ویستی خۆی نه‌بووه‌بۆ نمونه‌وه‌ك زۆر لێکراو. وه‌یان نازانی ته‌ڵاق چیه‌وه‌ك منداڵ و شێت.
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئافره‌تی ته‌ڵاق دراو
پیاو خاوه‌نی سێ ته‌ڵاقه‌و بێ سنور نییه‌وه‌ك سه‌رده‌می نه‌فامی،به‌ڵکو سنورداره، جا که‌وا بوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ده‌بێت زۆر ئاگادار بیت که‌هه‌وڵ نه‌ده‌یت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌ڵاق بخۆی، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌ویته‌کێشه‌وه. وه‌به‌ڕاستی نه‌نگیه‌بۆ پیاو ته‌ڵاق بکاته‌چه‌کی خۆی و هه‌رده‌م به‌کاری بێنێ وه‌ك له‌زۆر شوێن باوه. ئامۆژگاریم بۆ هه‌موو خوێنه‌رانی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه‌ئه‌گه‌ر کوڕه‌و هێشتا ژنی نه‌هێناوه‌هه‌ر له‌ئێسته‌وه‌متمانه‌یه‌کی به‌هێز له‌دڵی خۆیدا دروست بکات که‌هه‌رگیز ئه‌م ووشه‌یه‌ی به‌ده‌مدا نه‌یه‌ت،کاتی ژنی هێنا، وه‌ئه‌گه‌ر پیاوه‌و خاوه‌نی ژنه‌ئه‌گه‌ر پێشتر ته‌ڵاقی به‌کارهێناوه‌جارێکی تر نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌سه‌ری و له‌خوا بترسن، وه‌ئه‌گه‌ر کچه‌و هێشتا شوی نه‌کردووه‌ئه‌م ووتانه‌ی له‌بیر بێت و ئامۆژگاری هاوسه‌ره‌که‌ی پێ بکات له‌داهاتوودا وه‌خوای گه‌وره‌هاوسه‌ری ئیماندار‌و له‌خوا ترستان به‌نسیب بکات،باشتر له‌ئێمه‌وه، وه‌خێزانی ئیماندار‌و چاك به‌نسیبی کوڕه‌کانیش بکات باشتر له‌خێزانه‌کانی ئێمه، وه‌ئه‌گه‌ر ژنه‌و خاوه‌نی مێره‌هه‌روه‌ها ئامۆژگاری مێرده‌که‌ی پێ بکات و هه‌رگیز هه‌وڵ نه‌دات مێرده‌که‌ی توڕه‌بکات چونکه‌ته‌ڵاق دان زۆر کات له‌توڕه‌ییه‌وه‌دروست ده‌بێ لێره‌دا به‌سه‌رهاتێکم بیر که‌وته‌وه(لای دکتۆرێكی ئوردونی ئه‌و ئایه‌تانه‌مان ده‌خوێند که‌حوکمی تێدایه‌وه‌هاتینه‌سه‌ر ته‌ڵاق، یه‌کێك له‌قوتابیه‌کان پرسیاری کرد ووتی: دکتۆر بۆ؟ ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌ڵاق ده‌خۆن توڕه‌ده‌بن ،ئه‌ویش ووتی: ئه‌ی ته‌بعه‌ن خۆ گونجاو نیه‌پیاو قاچی له‌سه‌ر قاچی دانابێت و قاوه‌بخوات و بڵێ به‌خێزان بڕۆ ته‌ڵاقت که‌وتبێت). وه‌هه‌روه‌ها ده‌بێت ئێمه‌ش به‌گوێره‌ی توانا‌مان خه‌ڵکی هۆشیار بکه‌ین.
*پیاو وه‌ك ووتمان خاوه‌نی سێ ته‌ڵاقه، ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقێ وه‌یان دوو ته‌ڵاقی که‌وت ده‌توانێت خێزانه‌که‌ی بهێنێته‌وه‌و وه‌وه‌ك جاران هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا بکات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سێ ته‌ڵاقی که‌وت ناتوانێت خێزانه‌که‌ی بهێنێته‌وه‌هه‌تا پێنج مه‌رج نه‌یه‌نه‌دی. ئه‌ویش ته‌واو بوونی عیده‌ی شه‌رعیه‌لێی واته‌سێ سوڕی مانگانه‌ببینێت و پاك ببێته‌وه، وه‌له‌پاشان شوبکاته‌که‌سێکی تر‌و وه‌کاری جووت بوون له‌گه‌ڵیدا ڕووبدات، وه‌پاشان ئه‌ویش ته‌ڵاقی بدات، وه‌عیده‌ی له‌ویش ته‌واو ببێت، وه‌دوای ئه‌وه‌ئه‌گه‌ر پیاوی یه‌که‌م ئاره‌زووی کرده‌وه‌ده‌توانێت بیهێنێته‌وه. لێره‌دا حه‌ز ده‌که‌م زیاتر ڕوونکردنه‌وه‌بده‌م ئه‌مه‌یه‌که‌له‌ناو کورده‌واری ئێمه‌دا به‌ناوبانگه‌به(ماره‌به‌جاش) به‌ڵام نه‌ك ئه‌وه‌ی که‌خه‌ڵكانێك ده‌یان کرد وه‌یان هه‌یه‌ئێسته‌ش ده‌یکات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ده‌یکات به‌ڕاستی هیچ مه‌رجێکی شه‌رعی تیا نیه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌پیاوه‌که‌هه‌ر سێ ته‌ڵاقه‌که‌ی که‌وتووه‌دێن کابرایه‌ك به‌پاره‌یان که‌سێك په‌یدا ده‌که‌ن و بۆ یه‌ك شه‌و ئه‌م ئافره‌ته‌داماوه‌ی لێ ماره‌ده‌که‌ن و به‌یانی زوو هه‌رکه‌ڕۆژ بوه‌وه‌پێی ته‌ڵاق ده‌ده‌نه‌وه‌و هه‌م جارێکی تر ماره‌ی ده‌که‌نه‌وه‌له‌پیاوی یه‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌مه‌گه‌مه‌منداڵانه‌یه‌وه‌خۆ خه‌ڵه‌تاندنه. ئه‌و پیاوه‌ی که‌سێ ته‌ڵاقه‌که‌ی که‌وتبێت له‌ڕاستیدا نابێت به‌ته‌مای ئه‌و ئافره‌ته‌بێته‌وه، به‌ڵام که‌هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌هاتنه‌دێ وه‌دوای ئه‌وه‌به‌دڵیدا هاته‌وه‌ده‌توانێت وه‌ئه‌م جاره‌وه‌ك وایه‌ژنێکی تر هێنابێت. خوای گه‌وره‌ده‌فه‌رمووێ {فان طلقها فلا تحل له‌حتی تنکح زوجا غیره} حه‌ڵاڵ نابێت تا شوو به‌که‌سێکی تر نه‌کات ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقی که‌وتبوو، مه‌به‌ست سی ته‌ڵاقه‌که‌یه. نه‌ك یه‌ك یان دوو. وه‌ئه‌م فه‌رمووده‌زیاتر بۆمان ڕون ده‌کاته‌وه{وعن عائشه‌رضي الله‌عنها قالت: طلق رجل امرأته‌ثلاثا، فتزوجها رجل، ثم طلقها قبل آن یدخل بها، فاراد زوجها الاول ان یتزوجها، فسأل النبی صلی الله‌علیه‌وسلم عن ذلك؟ فقال: لا. حتی یزوق الاخر من عسیلتها} واته‌پیاوێك سێ به‌سێ ژنه‌که‌ی ته‌ڵاقدا، وه‌پیاوێکی تر ماره‌ی کرد، وه‌له‌پاشان ئه‌ویش ته‌ڵاقی دا پێش ئه‌وه‌ی جیماعی له‌گه‌ڵ بکات، وه‌پیاوی یه‌که‌م ویستی بیهێنێته‌وه، پرسیاری له‌پێغه‌مبه‌ر کرد درودی خوای لێ بێت له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له، ئه‌ویش درودی خوای لێ بێت فه‌رمووی: نه‌خێر تاوه‌کو تامی هه‌نگوینی یه‌کتری ده‌که‌ن، مه‌به‌ست تا جیماع ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ یه‌کدا. وه‌هۆی ته‌واو بوونی عیده‌ی شه‌رعیش ئه‌وه‌یه‌بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربکه‌وێت ئایا ئه‌و ئافره‌ته‌دووگیانه‌یان نه‌وه‌ئه‌گه‌ر دووگیان بوو بۆ نمونه‌منداڵه‌که‌بزانرێت هینی کێ یه. چونکه‌ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ له‌یه‌کێکی تر ماره‌بکرێ ده‌کری ئافره‌ته‌که‌دووگیان بوو بێت له‌پیاوی یه‌که‌م وه‌پیاوی دووهه‌م به‌منداڵی خۆی بزانێت. وه‌یه‌کێك له‌هۆکاره‌کانی ئه‌وه‌ی که‌ئیسلام له‌پێناویدا هاتووه، پاراستنی وه‌چه‌یه(حفظ النسل) وه‌له‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌که‌زیناو به‌دڕه‌وشی ڕێگه‌پێنه‌دراوه‌له‌شه‌رعدا چونکه‌وه‌چه‌کان تێکه‌ڵ ده‌بێ، وه‌هه‌روه‌ها هۆکاری تر، که‌ئێره‌جێگه‌ی ئه‌و باسه‌نیه.
به‌ڵام ئه‌و پیاوانه‌ی که‌ته‌نها یه‌ك یان دوو ته‌ڵاقیان که‌وتووه، به‌م شێوه‌یه‌ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که‌هێشتا عیده‌ی به‌سه‌ر نه‌چووه‌که‌متره‌له‌سێ سوڕی مانگانه‌ئه‌و ماوه‌یه‌ی که‌لێك جیا بوونه‌ته‌وه‌ده‌توانێت ئافره‌ته‌که‌بهێنێته‌وه‌به‌بێ هیچ شتێك و وه‌له‌ته‌ڵاقه‌که‌ی که‌م ده‌کات له‌فه‌رمووده‌یه‌کدا به‌م شێوه‌هاتووه{عن ابن عمر رضي الله‌عنهما:اما أنت طلقتتها واحدة، آو اثنتین، فان رسول الله‌صلی الله‌علیه‌وسلم آمرني ان راجعها} ئه‌وه‌ی له‌م فه‌رمووده‌دا ده‌رده‌که‌وێت که‌له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا ئه‌م کارانه‌ڕوویداوه‌و، وه‌خۆی درودی خوای لێ بێت فه‌رمانی به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی کردووه‌مادام هێشتا یه‌ك یان دوو ته‌ڵاقی که‌وتبێت ،بۆ نمونه‌ته‌ڵاقێکی که‌وتووه‌دوانی ده‌مێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر عیده‌ی به‌سه‌ر چوو بوو ئه‌وا هه‌ر به‌ته‌واو بوونی عیده‌که‌ی ناتوانێت هه‌روا بیهێنێته‌وه‌ده‌بێت سه‌ر له‌نوێ ماره‌ی ببڕێته‌وه‌وه‌ئه‌وکاته‌ش هه‌ر له‌ته‌ڵاقه‌کانی که‌م ده‌کات، وه‌ده‌بێت ئیتر ئاگادار بێت له‌وه‌کانی تر.
سوێند خواردن به‌ته‌ڵاق
ئه‌گه‌ر یه‌کێ سوێندی خوار به‌ته‌ڵاق که‌ئیتر کاری جیماع له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی نه‌کات بۆ کاتێکی دیاری نه‌کراو یان زیاتر بێت له‌چوار مانگ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که‌داوایکرد ئه‌وکاته‌پیاوه‌که، چه‌ند هه‌ڵبژاردنێکی ده‌که‌وێته‌به‌رده‌ست یان ده‌بێت کاته‌که‌ی بشکێنی و که‌فاره‌ته‌که‌ی بدات، وه‌یان ده‌بێت ئافره‌ته‌که‌ته‌ڵاق بدات، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر نکۆڵی کرد‌و ملی نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڵاقی بدات ئه‌و کاته‌قازی ده‌توانێت به‌زۆرو به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی پیاوه‌که‌ته‌ڵاقی بدات و لێکیان جیا بکاته‌وه، چونکه‌گونجاو نیه‌مانه‌وه‌به‌و شێوه، سته‌می تیایه‌بۆ ئافره‌ته‌که. لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌یانی چی؟ ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که‌داوا بکات، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ئاشکرایه‌چونکه‌ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که‌قسه‌نه‌کات خۆ که‌س نازانێ ده‌بێت ئافره‌ت داکۆکی بکات له‌مافی خۆی ئه‌گه‌ر سته‌می لێ‌کرا.
*وه‌ئه‌گه‌ر هاتوو پیاو ووتی به‌خێزانی تۆ وه‌ك پشتی دایکم وایت، بۆ نمونه‌بڵی تۆ وه‌ك دایك یان خوشکم وایت وه‌ئه‌گه‌ر له‌و کاته‌دا وشه‌ی ته‌ڵای به‌ده‌میدا نه‌هات ئه‌وه‌ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت که‌ئافره‌ته‌که‌ی ده‌وێت، وه‌که‌فاره‌تی ده‌که‌وێته‌سه‌ر، له‌سه‌ر ئه‌م ووتانه‌ی وه‌که‌فاره‌ته‌که‌شی به‌م شێوه‌یه: ده‌بێت به‌نده‌یه‌كی مسوڵمانی ساغ ئازاد بکات خۆ ئه‌گه‌ر نه‌بوو وه‌ك له‌م زه‌مانه‌ی ئێمه‌دا که‌نیه، ده‌بێت دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ك، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ینی تێبخات به‌ڕۆژوو بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌شی نه‌توانی ده‌بێت خواردی شه‌ست هه‌ژار بدات بۆ هه‌رکه‌سێك خواردنێکی وا که‌باوه‌له‌وکاته‌دا، بۆ نمونه‌برنج و شله‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی له‌کوردستانن، وه‌بۆ ئه‌وانه‌ی له‌له‌ئه‌وروپان ئه‌گه‌ر چێشتخانه‌ی کوردی هه‌بوو باشه‌وه‌گه‌ر نه‌بوو بۆ نمونه‌خواردنێکی ماکدۆناڵ یان که‌ی ئێف سی، وه‌ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانیت که‌نابێت ئه‌و که‌سه‌ی که‌زیهاری کردووه‌واته‌به‌ژنه‌که‌ی ووتووه‌تۆ وه‌ك دایك یان خوشکم وایت نابێت کاری جیماع بکه‌ن تا که‌فاره‌ته‌که‌ی ده‌دات نه‌ك بڵێ ده‌ی قه‌یچێکا دوای ده‌یده‌م، خوای گه‌وره‌له‌سه‌ر زیهار ده‌فه‌رمووێ { والذین یظاهرون من نسائهم ثم یعودون لما قالوا فتحریر رقبة من قبل ان یتماسا ذلکم توعظون به والله بما تعملون خبیر* فمن لم یجد فصیام شهرین متتابعین من قبل ان یتماسا فمن لم یستطع فاطعام ستین مسکینا ذلك لتومنوا بالله ورسوله وتلك حدود الله وللکافرین عذاب الیم } مانای ئه‌م ئایه‌ته‌هه‌ر ئه‌وه‌یه‌که‌ووتمان. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به‌پیاوه‌که‌ی بڵێ تۆ وه‌ك باوکم یان برای منی ئه‌وه‌گوناهی ده‌گات و هیچ شتێکی ناکه‌وێته‌سه‌ر .
*تۆمه‌تبارکردن و له‌عنه‌تکردی خێزان، ئه‌گه‌ر پیاوێك به‌ژنه‌که‌ی بڵێ تۆ زینات کردووه‌و خیانه‌تت له‌من کردووه، به‌م وتانه‌حه‌د له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه‌جێبه‌جی ده‌بێ ئه‌گه‌ر شایه‌ت نه‌هێنێ وه‌یان له‌عنه‌ت نه‌کا، وه‌یان ئافره‌ته‌که‌خۆی دانی پێدا نه‌نا،خۆ ئه‌گه‌ر شایه‌تی هه‌بێت و هه‌موویان بڵێن ئه‌و ئافره‌ته‌مان بینیوه‌که‌زینای کردووه‌وه‌به‌ئاشکرا بینیومانه، ئه‌و کاته‌پیاوه‌که‌هیچی له‌سه‌رنامێنێ و وه‌حه‌د ده‌که‌وێته‌سه‌ر ئافره‌ته‌که، چونکه‌وته‌کانی ڕاسته‌و وه‌جێگیر بووه، وه‌ئه‌گه‌ر چوار شایه‌تی نه‌بوو ته‌نها خۆی بوو، ئه‌وکاته‌دادگه‌ر ته‌نها به‌ووته‌ی پیاوه‌که‌ناتوانێت حه‌د له‌ئافره‌ته‌که‌بدات، وه‌پیاوه‌که‌ده‌بیت یان له‌عنه‌ت بکات وه‌یان بۆ ڕاستێتی قسه‌کانی، وه‌یان دادگه‌ر بڕیاری حه‌دی له‌سه‌ر ده‌دات، چونکه‌نابێت ئافره‌تیك تاوانبار بکرێت به‌کارێکی وا ناشرین هه‌ر له‌خۆوه، وه‌که‌سایه‌تی بریندار بکرێت له‌کاتێکدا بێ تاوانه، وه‌ئه‌گه‌ر له‌عنه‌تی کرد ئه‌وجا هیچ له‌سه‌ر پیاوه‌که‌نامێنێ، چۆنیه‌تی له‌عنه‌ت کردنه‌که‌به‌م شێوه‌یه: که‌ئه‌و پیاوه‌ی که‌له‌عنه‌تی له‌خێزانه‌که‌ی کردووه‌له‌لای قازی دا ده‌ڵێ: أشهد بالله‌انني لمن الصادقین فیما رمیت به‌زوجتي من الزنا،واته‌شایه‌تی ده‌ده‌م، سوێند به‌خوا من ڕاستگۆم و له‌م ووتانه‌م به‌رانبه‌ر ژنه‌که‌م که‌زینای کردووه، ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌منداڵی بوو بوو، یان دووگیان بوو، ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێ که‌ئه‌و منداڵه، منداڵی من نیه‌و هینی زینایه، چوار جار ئه‌وه ده‌بێت دووباره‌بکاته‌وه، وه‌بۆ جاری پێنجه‌م ده‌ڵێ، دوای ترساندی به‌ئاگری دۆزه‌خ و ترسی سزای دوای، چونکه‌ئه‌گونجێ درۆ بکات و ئه‌وکاته‌په‌شیمان ببێته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ر سور بوو له‌سه‌ر بڕیاری خۆی و ویستی به‌رده‌وام بێت ده‌ڵێ: وعلي لعنة الله‌ان کنت من الکاذبین، واته‌له‌عنه‌تی خوای لێ بێت ئه‌گه‌ر درۆ بکه‌م، ئه‌مه‌ش له‌ڕاستیا هه‌ر دوپات کردنه‌وه‌ی قسه‌کانی پێشوه‌و زیاتر جه‌خت کردنه. جا ئیتر به‌م کارانه‌ی پیاوه‌که‌هیچی له‌سه‌ر نامێنێ، وه‌چه‌ند شتیك جێگیر ده‌بێت دوا به‌دوای ئه‌م کرده‌وانه. حه‌د له‌سه‌ر پیاوه‌که‌لا ده‌چێ، وه‌حه‌د ده‌که‌وێته‌سه‌ر ئافره‌ته‌که، وه‌ماره‌ی ژنه‌که‌هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، وه‌منداڵه‌که‌ش ئه‌گه‌ر بیبێت نابێته‌منداڵی پیاوه‌که‌مادام وتبێتی منداڵی من نیه، وه‌دواتریش له‌یه‌کتری حه‌رام ده‌بن بۆ هه‌تا هه‌تایه، یانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بۆی دروست نابێت که‌بهێنێته‌وه‌ئه‌گه‌ر شوی تریش بکات و ئه‌ویش ته‌ڵاقی بدات، وه‌ك پێشتر باسمانکرد. وه بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌که‌ش هیچ له‌سه‌ر خۆی نه‌هێڵێ هه‌مان کاری پیاوه‌که‌ده‌کات، هیچی له‌سه‌ر نامێنێ . لێره‌دا پرسیارێك خۆی قوت ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێ باشه‌ئه‌م هه‌موو گێره‌و کێشه‌بۆچی؟ پێش هه‌موو شتێك ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئاینێکی واقعیه‌ئه‌گه‌ر بۆ نمونه‌پیاوێك که‌سێکی بینی له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا چ بکات؟ خۆ ناکرێت خۆی لێ که‌ڕ بکات هه‌م له‌ملاشه‌وه‌شایه‌تی نیه‌ناچاره‌به‌م شێوه‌کێشه‌که‌ی ببڕێنێته‌وه‌تا ڕزگاری ببێت له‌و ئافره‌ته‌داوێن پیسه‌و، وه‌منداڵ ئه‌گه‌ر دروست بوو بێت. به‌ڵام له‌ملاشه‌وه‌گومانی ئه‌وه‌ده‌کرێت که‌ئه‌م کابرا درۆ بکات! جا ئه‌گه‌ر دانی پیا نا که‌درۆ ده‌کات ئه‌وه‌ده‌بێت دارکاری بکرێ له‌سه‌ر ئه‌و وته‌ناشیاوانه‌ی که‌کردووه‌یه‌تی به‌رانبه‌ر خێزانی. لێره‌دا دیسان پرسیارێکی تر دروست ده‌بێ باشه‌ئه‌گه‌ر پیاوه‌که‌و ژنه‌که‌ی هه‌ردووکیان له‌عنه‌تیان کرد له‌یه‌کتر؟ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه‌ئیتر ئه‌وان جیابوونه‌ته‌وه‌و کێشه‌که‌یان بڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام خۆ گونجاو نیه‌هه‌ردووکیشیان ڕاست بکه‌ن حه‌تمه‌ت یه‌کێکیان درۆی کردووه‌جا له‌به‌ر ئه‌مه‌یه، شاهیدی ئه‌و دووکه‌سه‌وه‌رناگیرێ چونکه‌جێگه‌ی متمانه‌ی ته‌واو نیه‌ن، نازانین کامیان ڕاستیان کردووه، جا ئه‌گه‌ر که‌سیك ئه‌مه‌ی زانی خۆی ناخاته‌ئه‌و بار‌و دۆخه‌وه‌هه‌م تاوانبار بێت لای خوا‌و وه‌هه‌م بێ متمانه‌بێت لای خه‌ڵكی. ئه‌و هه‌موو گێرمه‌و کێشه‌له‌ئیسلامدا هه‌یه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌که‌س جورئه‌تی ئه‌وه‌نه‌کات تۆمه‌ت بۆ که‌سێکی تر دروست بکات. خۆ ئه‌گه‌ر بیرێك له‌م ڕۆژگاری خۆمانه‌بکه‌ینه‌وه‌چه‌ند له‌م کێشانه‌ڕوو ده‌دات؟ چه‌ند خه‌ڵك یه‌کتری تاوانبار ده‌که‌ن به‌م کارانه، وه‌یان بۆ ئافره‌تانی تر مه‌رج نیه‌هه‌ر خێزان چونکه‌ئه‌گه‌ر هه‌ر ئافره‌تیك تۆمه‌تبار بکه‌یت به‌به‌دڕه‌وشتی ده‌بێت یان بیسه‌لمێنی وه‌یان دارکاری باش ئه‌خۆی، به‌ڵام له‌م ڕۆژه‌دا که‌سایه‌تی ئافره‌ت کوا به‌و شێوه‌ڕێزی لێ ده‌گیرێ، هه‌ر له‌ڕۆژنامه‌و جه‌ریده‌کاندا به‌ئاشکرا ده‌ڵێن فڵان ئافره‌ت خێزانی فڵان که‌س له‌که‌ڵ فلان که‌سایه، وه‌هه‌زاره‌ها شتێ وا، له‌ناو خه‌ڵکیدا، ئافره‌تی وا هه‌یه‌تۆمه‌تی زینای دراوه‌ته‌پاڵ وه‌ئه‌و ئافره‌ته‌بووه‌ته‌سه‌گ له‌به‌رچاوی خه‌ڵك له‌کاتێکدا هیچیشی نه‌کردووه، به‌هه‌زاره‌ها که‌س گرفتیان بۆ دروست بووه‌و وه‌هه‌تا کوشتاریش هه‌ر به‌هۆی ئه‌م گرفتانه‌وه، کوا چ یاسایه‌ك هه‌یه‌بۆ بنبڕکردنی ئه‌م شتانه؟ چه‌نده‌ها که‌س هه‌یه‌له‌خێزانی جیا بووه‌ته‌وه‌به‌هۆی گومانه‌وه. زۆر به‌داخه‌وه‌له‌کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئه‌م گرفتانه‌زۆره، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌کێك باسی یه‌کێکی کرد ئیتر له‌ئاگر خێراتر بڵاو ده‌بێته‌وه! خۆزگه‌ده‌می خۆمان ده‌گرت و نه‌ده‌بووینه‌مایه‌ی ئازاری به‌رانبه‌ریی یه‌کتری و به‌رده‌وام هه‌وڵمان بۆ چاره‌سه‌رکردن بوایه‌نه‌ك بۆ ئاژاوه‌و شکاندنی بێتاوانان.
ڕنینه‌وه‌ی ته‌ڵاق له‌خۆ (الخلع)
ئاشکرایه‌که‌ته‌ڵاق به‌ده‌ست پیاوه‌و وه‌ئه‌و ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه‌به‌سه‌ر ژنه‌که‌یدا که‌ته‌ڵاقی بدات و لێك جیا ببنه‌وه‌له‌حاله‌تی نه‌گونجاندا، وه پیاو ئه‌و مافه‌ی هه‌یه‌و سه‌ر پشکه‌له‌ته‌ڵاقدانی خیزانه‌که‌ی. وه‌لێره‌دا پرسیارێك دروست ده‌بێت و ده‌ڵێ ئه‌ی باشه‌پیاو ئه‌و مافه‌ی هه‌یه‌ئه‌ی ژنه‌که؟ وه‌ڵامه‌که‌ی سه‌ردێڕی ئه‌م به‌شه‌یه‌ڕنینه‌وه‌ی ته‌ڵاق له‌خۆ واته‌خلع کردن، ئه‌گه‌ر ئافره‌ته‌که‌ی ویستی له‌پیاوه‌که‌جیا ببێته‌وه‌ئه‌و مافه‌ی هه‌یه‌هه‌روه‌ك چۆن پیاوه‌که‌مافی ته‌ڵاق دانی هه‌یه، ئاینی پیرۆزی ئیسلام مافی بۆ ژن داناوه‌هه‌روه‌ك چۆن بۆ پیاوی داناوه. وه‌ڕنینه‌وه‌ی ته‌ڵاق له‌لایه‌ن ئافره‌ته‌وه‌مافێکی خۆیانه‌هه‌روه‌ك چۆن ته‌ڵاق مافی پیاوه‌که‌یه، لێره‌دا نه‌پیاو وه‌نه‌ئافره‌ت نابێت وه‌ك هه‌لێك سه‌یری ئه‌مه‌بکه‌ن و له‌بچوکترین گرفتدا په‌نای بۆ به‌رن، به‌ڵکو وه‌ك ئاماژه‌شمان پێ‌کرد مه‌سه‌له‌ی جیا بوونه‌وه‌چاره‌سه‌رێکه‌ده‌که‌وێته‌دوای هه‌موو هه‌وڵه‌کانه‌وه‌گه‌ر هیچ چاره‌سه‌ر نه‌بوو ئه‌و کاته‌وه‌ك چاره‌یه‌ك په‌نا بۆ ته‌ڵاق وه‌یان ڕنینه‌وه‌ی ته‌ڵاق ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش وه‌ك چاره‌سه‌رێك نه‌ك وه‌ك تۆڵه!! که‌به‌داخه‌وه‌هه‌ندێك که‌س وه‌ك تۆڵه‌ته‌ڵاق و خلع به‌کاردێنن له‌یه‌کتری وه‌یان له‌بنه‌ماڵه‌ی یه‌کتری!.
لێره‌دا ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ك پێویسته‌له‌سه‌ر ته‌ڵاق و خلع ئه‌گه‌ر پیاوێك خێزانی ته‌ڵاق بدات ده‌بێت ده‌ست له‌ئه‌و مه‌سره‌فه‌ی که‌کردووه‌یه‌تی هه‌ڵبگرێت و شه‌رعه‌ن نایکه‌وێته‌وه‌نابێت خێزانه‌که‌ی ته‌ڵاق بدات و وه‌هه‌رچی مه‌سره‌فیشی بۆ کردووه‌لێی وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام خۆ ئه‌گه‌ر خۆیان ڕێکه‌وتن مانای وا نیه‌ناشه‌رعی بێت، ئه‌وه‌بۆ که‌سێك که‌ئیتر به‌ته‌واوی جیا ببنه‌وه‌و نه‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌واته‌سێ ته‌ڵاقه‌که‌ی دابێت. وه‌ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقێك یان دوانی دابێت ده‌توانێت بیگه‌ڕێنێته‌وه‌بۆ ژێر ماره‌ی خۆی وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌باسمان کرد. وه‌ڕنینه‌وه‌ی ته‌ڵاق ئه‌گه‌ر کاره‌که‌یان کۆتایی پێهات ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌بۆ لای یه‌کتری ئه‌گه‌ر په‌شیمان ببنه‌وه‌تا جارێکی تر گرێبه‌ستێکی تر ده‌که‌نه‌وه‌چونکه‌ڕنینه‌وه‌ی ته‌ڵاق له‌خۆ گرێبه‌سته‌که‌هه‌ڵ ده‌وه‌شێنێته‌وه. وه‌هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌ته‌ی که‌خلع ده‌کات واته‌ته‌ڵاقی خۆی له‌پیاوه‌که‌ده‌ستێنێ، پیاوه‌که ئه‌و مه‌سره‌فه‌ی که‌کردوویه‌تی ده‌یکه‌وێته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر پیاوه‌که‌ژنه‌که‌ته‌ڵاق بدات ژنه‌که‌مه‌سره‌فه‌که‌ی ده‌که‌وێته‌وه.
لێره‌دا پرسیاریكی زۆر گرنگ خۆی قیت ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێ: باشه‌ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك گیری خواردبوو به‌ده‌ست مێرده‌که‌یه‌وه‌و ده‌یوست ته‌ڵاقی خۆی لێ بستێنێ به‌ڵام پیاوه‌که‌ڕازی نه‌بوو چی بکات نه‌ئه‌مه‌یه‌هه‌ڵسوکه‌وتی باش بێت له‌گه‌ڵی و وه‌نه‌ئه‌وه‌یه‌ته‌ڵاقی بدات ئه‌م ئافره‌ته‌چ بکات. وه‌ڵامه‌که‌ی به‌ڕاستی لێره‌دا ئه‌وه‌م به‌بیردێته‌وه‌که‌هه‌بونی حوکمی ئیسلامی زۆر گرنگه‌ئه‌گه‌ر حوکمی ئیسلامی هه‌بێت له‌م حاڵه‌ته‌دا حاکم به‌زۆر پێی ته‌ڵاق ده‌دا وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یکرد حاکم خۆی ته‌ڵاقی ده‌دات به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی پیاوه‌که. وه‌له‌م سه‌رده‌مه‌شدا که‌حاکمی ئیسلامی نی یه‌خۆ ئه‌گه‌ر پیاوه‌که‌دیندار بێت هه‌رگیز ئه‌وه‌گاڵته‌به‌که‌سایه‌تی خێزانه‌که‌ی ناکات که‌کار گه‌شته‌ئه‌وه‌ی لێك جیا ببنه‌وه‌نکۆڵی ناکات، بۆیه‌گرنگه‌که‌خوشك و که‌سه‌کانمان به‌که‌سێك بده‌ین که‌ئیماندار بن وه‌له‌ئیسلامدا دروه‌ست نی یه‌ئافره‌ت بدرێت به‌نامسوڵمان وه‌هه‌تا خاوه‌نی دینه‌کانی تر بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا گرفتیان بۆ دروست نه‌که‌ن، وه‌هه‌موو له‌به‌ر ئافره‌ته. مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاق و جیا بوونه‌وه‌زۆر زیاتر له‌م باسه‌هه‌ڵده‌گرێت به‌ڵام ئومێد ده‌که‌م وه‌ڵامی زۆرێکی دابێته‌وه‌وه‌ئه‌گه‌ر هه‌رپرسیارێكیش دروست بوو، به‌ئیمه‌یڵدا بینێرن والسلام علیکم
malaomar2@hotmail.com