درۆی نیسان
ئه‌م بابه‌ته وه‌رگێڕراوه بۆ
پۆڵێنه‌كان
Full Description
درؤي نيسان
﴿ كذبة إبريل ﴾
ئاماده‌كردنی: محمد صالح المنجد
وه‌رگێڕانی: زاگرۆس هه‌مه‌وه‌ند
پێداچونه‌وه‌ی: پشتیوان سابیر عه‌زیز
محمد صالح المنجد
الترجمة: زاكروس هموند
مراجعة: بشتيوان صابر عزيز
درؤي نيسان
سوپاس وستایش بۆ خوای گه‌وره‌ی باڵاده‌ست ودرود وڕه‌حمه‌تی فراوانیش بۆ سه‌رگیانی پاكی پێشه‌وای مرڤایه‌تی محمد المصطفی وسه‌رجه‌م هاوه‌ڵ وشوێنكه‌وتوانی .
گومانی تێدا نیه درۆكردن یه‌كێكه له ڕه‌وشته ناشیرین وناپه‌سه‌نده‌كان وسه‌رجه‌م شه‌ریعه‌ت وئاینه ئاسمانیه‌كانیش به‌ڕه‌وشتێكی خراپیان وه‌صف كردوه، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش فیتره‌تی دروستی مرۆڤیش به كار وخوویه‌كی خراپی ده‌ناوه .
له‌شه‌ریعه‌ت وئاینی پیرۆزی ئیسلامدا درۆ به‌كارێكی قێزه‌ون وخراپ دانراوه وقورئان وسوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) وكۆده‌نگی زانایانش ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌كه‌نه‌وه، وبه‌هه‌موو شێوازێك خه‌ڵكیان لێ ئاگاداركردوه‌ته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نزیك نه‌كه‌ونه‌وه لێی، چونكه دۆر كردن سه‌ره‌داوی هه‌موو خراپه وده‌رگای هه‌موو تاوانێكه، هه‌ر بۆیه له‌ئیسلامدا رێگه‌ی لێگیراوه، ته‌نها له‌چه‌ند جێگایه‌كی كه‌مدا نه‌بێت كه نابێت ماف خواردنی كه‌سی تێدا بێت یان تۆمه‌ت دانه پاڵی كه‌سێك بێت، یان خوێن ڕشتنی لێ بكه‌وێته‌وه، ئه‌ویش كاتێكه دروسته درۆ بكرێت كه‌ڕزگاركردنی گیانی كه‌سێكی تێدا بێت، یان بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی دووكه‌س بێت، یان له‌پێناو خۆشه‌ویستی نێوان ژن وپیاوێكدا بێت، جگه ئه‌م شوێنانه درۆكردن ناپه‌سه‌ند به‌دفه‌ڕه وجێگای قبوڵ نیه .
بۆیه له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا هیچ كاتێك یان هیچ ڕۆژێك نیه كه رێگا بدات به‌مرۆڤ ئازاد بێت له‌درۆكردن وڕابواردن به‌خه‌ڵكی به‌ناوی ( درۆی نیسان ) یان ( درۆی ئه‌بریل ) كه هه‌ندێك وا گومان ده‌بن له‌یه‌كه‌م ڕۆژی مانگی نیساندا دروسته درۆ بكه‌یت تاچه‌ندێك ده‌توانیت، وه به‌بێ بوونی هیچ ڕێگرێكی شه‌رعی .
به‌ڵگه‌كانی حه‌رامی درۆكردن :
١- خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت : ( إِنَّمَا يَفْتَرِي الْكَذِبَ الَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ بِآيَاتِ اللّهِ وَأُوْلـئِكَ هُمُ الْكَاذِبُونَ )] النحل: 105[. واته : بێگومان هه‌رئه‌وانه درۆ هه‌ڵده‌به‌ستن كه‌باوه‌ڕیان به ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره نیه، هه‌ر ئه‌وانیش درۆزنن ودرۆیان كردۆته پیشه .
ابن كثیر ( ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ) ده‌ڵێت : خوای گه‌وره ئه‌وه‌مان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) بوهتان چی ودرۆ هه‌ڵبه‌ست نی یه، به‌ڵكو ئه‌وانه‌ی كه خراپترین مه‌خلوقاتی خوان درۆ به‌ده‌م خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌یه‌وه هه‌ڵده‌به‌ستن كه‌باوه‌ڕیان به‌به‌ڵگه ونیشانه‌كانی خوا نیه وئینكاری بوونی خوا ده‌كه‌ن وبه‌ردۆزن وخراپه‌كار ناسڕاون، به‌ڵام محمد پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ڕاستگۆ ترین وباشترین كه‌سه، وه زانست وزانیاری وكاروكرده‌وه‌ی خێر وئیمانی له‌هه‌موو خه‌ڵك زیاتر وباشتر بووه، وه له‌ناو گه‌ل وهۆزه‌كه‌یدا به ڕاستگۆ ناسرا بوو، وه‌كه‌س له‌مه هیچ شك وگومانی نه‌بووه، به‌شێوه‌یه‌ك له‌نێو خۆیاندا ته‌نها به ئه‌مین وده‌ست پاك بانگیان كردووه ( تفسیر ابن كثیر: ٢/٥٨٨ ) .
٢- پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت : }:آية المنافق ثلاث إذا حدث كذب وإذا وعد أخلف وإذا اؤتمن خان{ (رواه البخاري:33، ومسلم: 59 ). واته : نیشانه‌كانی مرۆڤی دوو ڕوو سێ شته : كاتێك كه قسه ده‌كات درۆ ده‌كات ، وه‌كاتێك په‌یمان وبه‌ڵێنێنك ده‌دات نایباته سه‌ر، وه كاتێكیش ڕاسپارده وئه‌مانه‌تێكی لا داده‌نێین خیانه‌تی لێ ده‌كات .
بێگومان خراپترین درۆش ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ بۆ گاڵته وپێكه‌نین دۆر بكات تاوه‌كو خه‌ڵك پێ بكه‌نن.
به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵێك له‌خه‌ڵكی وا فێربوون وڕاهاتوون كه درۆ كردن به‌گاڵته گوناهـ نیه ودروسته وحه‌ڵاڵه! ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌و بیانوویه كه له‌كاتی درۆی نیساندا بۆ خه‌ڵكی ده‌هێننه‌وه به بڕوای خۆیان درۆ كرن بۆ پێكه‌نین وڕابواردن هیچ تێدا نیه وڕێگای پێدراوه .
جا خوشك وبرایانی خۆشه‌ویست ئه‌وه بزانه درۆ كردن شتێكی خراپ وقێزه‌ونه وخوای گه‌وره وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلی الله علیه وسلم ) حه‌رامیان كردوه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌و درۆیه خاوه‌نه‌كه‌ی مه‌به‌ستی پێی گاڵته وگه‌پ بێت یان نا .
عه‌بدوڵڵای كوڕی عومه‌ر ( خوا له خۆی وباوكیشی ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : }: إني لأمزح ولا أقول إلا حقّا{ ]رواه الطبراني في المعجم الكبير:12/391، وصححه الشيخ الألباني رحمه الله في صحيح الجامع: (2494). [
واته : بێگومان من گاڵته وگه‌پ ده‌كه‌م، به‌ڵام هه‌رگیز هیچ شتێك ناڵێم جگه له‌هه‌ق وڕاستی نه‌بێت .
هه‌روه‌ها ئه‌بو هوره‌یره ( خوای لێ ڕازی بێت ) ده‌گێڕێته‌وه كه هاوه‌ڵان ووتیان به پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) : ئه‌ی ره‌سولی خوا تۆ گاڵته وگه‌پ له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌كه‌یت، ئه‌ویش فه‌رمووی : : }إني لا أقول إلا حقاً] { رواه الترمذي:1990 .[
واته : بێگومان من هیچ شتێك ناڵێم جگه له هه‌ق وڕاستی نه‌بێت .
سه‌رچاوه‌ی درۆی نیسان یان درۆی ئه‌بریل له‌كوێوه هاتووه ؟
قسه‌و ووته‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراوی ته‌واو نیه كه به‌ووردی ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بكاته‌وه كه درۆی نیسان یان درۆی ئه‌بریل له كوێوه هاتووه، چونكه چه‌ند ڕایه‌كی جیاواز هه‌یه له‌م باره‌یه‌وه .
هه‌ندێك ده‌یگێڕنه‌وه بۆ ئاهه‌نگ گێڕانی خه‌ڵكی به بۆنه‌ی سه‌ره‌تای مانگی به‌هار كاتێك كه درێژی شه‌و ڕۆژ وه‌ك یه‌كیان لێ دێت .
وه‌هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن : ئه‌م درۆ كردنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ندێك بیروبۆچوونی پوچ وبه‌تاڵی بت په‌رستی له‌سه‌رده‌می كۆندا، كه باوه‌ڕیان وابووه كه ڕاو وشكار كردن له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی ووڵاتیاندا بێ مایه وبێ شكار ونێچیر بوون ئه‌گه‌ر له‌سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه بێت، ئه‌مه‌ش به‌بێ بنه‌مایه‌كی زانستی هه‌ر له‌خۆیانه‌وه ئه‌وه‌یان ووتووه، تا وای لێهاتوه وورده وورده سه‌ره‌تای مانگی نیسان بووه به ڕۆژی درۆ كردن لای خه‌ڵكی ئه‌و سه‌رده‌مه .
وه‌هه‌ندێكی بنه‌مای ئه‌م درۆ كردنه ده‌گێڕنه‌وه بۆ ڕووداوێكی مێژووی وده‌ڵێن : زۆرێك له ئێمه له یه‌كی ماتگی نیسانی زاینی‌دا خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕین وله‌و ڕۆژه‌دا در‌و به كارێكی ئاسایی وڕه‌وا ده‌زانین، ده‌زانن ئایا درۆی نیسان له‌چیه‌وه هاتووه ؟ درۆی نیسان له بنه‌مادا به مانای ( خدعة نیسان = فێڵی نیسان ) هاتووه، به‌ڵام باوه‌ڕ ناكه‌م زۆرێك له ئێمه بزانێت نیه‌ته شاراوه‌كانی پشت ئه‌م فێڵی نیسانه له‌كوێه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
ده‌گێڕنه‌وه وده‌ڵێن : كاتێك كه موسڵمانان هه‌زار ساڵ پێش ئێستا حوكمی ئیسپانیان ده‌كرد، گاوره ڕق له‌دڵه‌كان زۆر ئاواتیان ئه‌وه بوو كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بووه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی موسڵمانه‌كان له‌ناو به‌رن وڕزگاریان ببێت، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان خسته‌گه‌ڕ له‌و پێناوه‌دا، تا ئه‌ندازه‌یه‌كیش سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا .
هه‌ر بۆیه لێره وله‌وێ چه‌ند جارێك هه‌وڵیان دا كه سننورێك بۆ گه‌شه‌سه‌ندن وبڵاوبوونه‌وه‌ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دابنێن له ئیسپانیادا، به‌ڵام بێ سوود بوو وهه‌وڵه‌كانیان شكستی ده‌هێنا .
ئه‌وه‌بوو پاشتر بیریان كرده‌وه كه چه‌ند كه‌سێك به‌نهێنی بنێرن بۆ ووڵاتی ئیسپانیا تاوه‌كو بزانن نهێنی هێزی موسڵمانان له‌چیدایه كه‌وا ناتوانن زاڵ ببن به‌سه‌ریاندا ، پاش ئه‌وه بۆیان ده‌ركه‌وت كه نهێنیه‌كه‌یان له ( خواناسین وده‌ستگرتنه به ئاینه‌كه‌یانه‌وه ) .
پاش ئه‌وه دانیشتن پلاننێكی ستراتیژیان دانا تاوه‌كو بتوانن كۆتایی به‌و ده‌سه‌ڵاته بهێنن، هاتن هه‌ستان به‌ناردنی ( عرق = مه‌ی ) و جگه‌ره به‌به‌لاش بۆ ئیسپانیا، تاوه‌كو لاوه‌كان سه‌رخۆش ببن وبێ ئاگا بنن له‌ده‌وروبه‌ری خۆیان، ئه‌وه بوو ئه‌م پلانه‌ی گاوره‌كان ئه‌نجامێكی دا به‌ده‌ستیانه‌وه ، هه‌ر بۆیه وورده وورده ئیمان وباوه‌ڕی موسڵمانان لاواز بوو به‌تایبه‌ت له‌ناو لاوان وگه‌نجاندا ، چونكه كه‌سێك زۆربه‌ی كاته‌كانی سه‌رخۆش بێت وپشت هه‌ڵ بكات له به‌ها وئاكاره به‌رزه‌كانی چۆن ده‌توانێت به‌رگری له كیان وبوونی خۆی بكات، ئه‌وه بوو گاوره كاسۆلیكه‌كان وورده وورده ده‌ستیان گرته‌وه به‌سه‌ر ئیسپانیادا وخستیانه‌وه ژێر كۆنترۆڵی خۆیان پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له هه‌شت صه‌د ساڵ له حوكمی ئیسلام له‌و ووڵاته‌دا، به‌ڵێ كۆتا قه‌ڵا وسه‌نگه‌ری موسڵمانان شاری ( غرناطة ) بوو ئه‌ویش له یه‌كی نیساندا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، ئه‌وه بوو ئه‌و ڕۆژه‌یان ناونا ( خدعة نیسان = APRIL FOOL = درۆ و فێڵی نیسان ) .
خوشك وبرایانی به‌ڕێز ئه‌وان ته‌نها به ئه‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون كه ده‌وڵه‌تی ئیسلامیان له ئیسپانیا به فڕوفێڵ ڕووخاند، به‌ڵكو ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت سه‌رجه‌م موسڵمانان به گێل و بێ هۆش ده‌زانن، هه‌ر بۆیه ده‌بینین ڕۆڵه‌ی موسڵمان زۆر ئاساییه لای له یه‌كی نیساندا ئاهه‌نگی درۆ و فێڵ كردن بگێڕێت وچاولێكه‌ری ئه‌وان بكات له‌شتێكدا كه خوا وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی به تاوان وگوناهیان وه‌صف كردوه كه ئه‌ویش درۆیه، كه‌چی چاولێكه‌ری كوێرانه‌ی نه‌وه‌كانی ئێمه وای لێهاتوه ده‌ست به ئاینه‌كه‌یانه‌وه نه‌گرن و شوێن درۆ وده‌له‌سه‌ی ئه‌وان بكه‌ون ، چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه بزاننین ئه‌م درۆ ناپه‌سه‌نده له‌كێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه هه‌رگیز نزیكی ناكه‌وینه‌وه چ جای ئاهه‌نگی بۆ بگێڕرێت وخۆشی وشادی تێدا ده‌ر‌ببڕێت .
جا با به‌خۆماندا بچینه‌وه و لانی كه‌م وانه‌یه‌ك له ئیسپانیه‌كانه‌وه وه‌ربگرین كه هه‌وڵ بده‌ین ته‌قوا وخواناسین جارێكی تر له‌خۆماندا زیندوو بكه‌ینه‌وه وسه‌ربه‌رزی وسه‌رمه‌شقی بگێڕینه‌وه بۆ ئاینه‌كه‌مان .
ئه‌وه‌نده به‌لامانه‌وه گرنگ نیه سه‌رچاوه‌ی درۆی نیسان بزانین هێنده‌ی به‌لامانه‌وه گرنگه ئێمه‌ی موسڵمان خوای گه‌وره وپێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رمانمان پێ ده‌كه‌ن كه درۆ نه‌كه‌ین وتووخنی نه‌كه‌وین، چونكه درۆ مرۆڤ ڕاپێچی ناوئاگری دۆزه‌خ ده‌كات وه‌ك پێشه‌وامان محمد المصطفی ( صلی الله علیه وسلم ) فه‌رموویه‌تی : ( ... إياكم والكذب فإن الكذب يهدي إلى الفجور ، وإن الفجور يهدي إلى النار ...) واته : ئامان توخنی درۆ نه‌كه‌ون، چونكه درۆكردن مرۆڤ ڕاپێچی گوناهـ وتاوان ده‌كات، گوناهـ وتاوانیش مرۆڤ راپێچی دۆزه‌خ ده‌كات .
ڕووداوه‌كانی درۆی مانگی نیسان زۆرن كه‌سه‌رجه‌میان جێگای خه‌م وپه‌ژاره‌ن له‌نێو ئومه‌تی ئیسلامدا كاری له‌و جۆره ببێت به دیارده وخه‌ڵكی پێوه‌ی سه‌رگه‌رم بن .
كه‌سی وا هه‌یه به‌درۆوه هه‌واڵی پێداوه كه كوڕه‌كه‌ت یان خێزانت یان كه‌سێكی خۆشه‌ویستت مردووه، خێرا له‌داخ وپه‌ژاره‌دا گیانی له‌ده‌ست داوه، یان هه‌ر به بیانووی درۆی نیسان وگاڵته‌وگه‌په‌وه هه‌واڵیان داوه به‌كه‌سێك وپێیان ووتووه ماڵه‌كه‌ت ئاگری تێ به‌ربووه یان ماڵه‌وه‌تان تووشی ڕووداوی ئۆتومبیل بوون، یان له وه‌زیفه‌كه‌ت فه‌صل كراویت، كابرای داماو یه‌كسه‌ر تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ یان ده‌ماغ بووه و‌ئێستا له‌ماڵه‌وه له‌ناو جێگادا كه‌وتوه .
له‌كۆتایدا هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ئێمه‌ی موسڵمان سه‌رمه‌شقمان پێغه‌مبه‌ری خوایه ( صلی الله علیه وسلم ) له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیاندا، ده‌ی با چاو له‌و پێشه‌وا ئازیزه بكه‌ین وخۆمان خه‌ریك نه‌كه‌ین به شتی پڕ‌و پوچ وبێهووده‌وه كه نه‌ك هه‌ر سوودی نیه بگره سه‌رچاوه‌ی هه‌موو تاوان وگوناهێكیشه .
وصلی الله وسلم علی سیدنا محمد وعلی اله وصحبه وسلم
واخر دعوانا ان الحمد لله رب العالمین
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته