×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوسه‌وه‌ وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌قی پرسیاره‌كه‌یه‌ :" ئایا دروسته‌ ئافره‌تان شان شانێن بكه‌ن له‌گه‌ڵ پیاواندا بۆ ماچكردنی به‌رده ڕه‌شه‌كه‌‌ ؟".

    شان شانێن كردنی پیاوان لهلایهن ههندێك ئافرهتانهوه بۆ ماچكردنی بهرده ڕهشهكه

    مزاحمة بعض النساء الرجال عند الحجر الأسود

    < كوردي >

    دهستهی بهشی زمانی كوردی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس

    فريق القسم الكردي بموقع إسلام هاوس

    —™

    پێداچونهوهی: پشتیوان سابیر عهزیز

    مراجعة: بشتیوان صابر عهزیز

    شان شانێن كردنی پیاوان لهلایهن ههندێك ئافرهتانهوه بۆ ماچكردنی بهرده ڕهشهكه

    ئهم پرسیاره ئاڕاستهی ماڵپهڕی ئیسلام هاوس كراوه :

    پرسیار : ئایا دروسته ئافرهتان شان شانێن بكهن لهگهڵ پیاواندا بۆ ماچكردنی بهرده ڕهشهكه ؟

    وهڵام : سوپاس وستایش بۆ خوای گهوره ومیهرهبان ودروود وصهڵات وسهلام لهسهر پێشهوای مرۆڤایهتی محمدی پێغهمبهری ئیسلام و ئال وبهیت و هاوهڵ وشوێنكهوتوانی ههتا ههتایه .

    یهكێك لهو ههڵه و ڕهوشته خراپانهی كه زۆرێك له ئافرهتانی موسڵمانانی تێكهوتووه، ئهوهیه كه بۆ ئهوهی بگهنه بهرده ڕهشهكه و ماچی بكهن، خۆیان ماندوو دهكهن و شان شانێن دهكهن لهگهڵ پیاواندا بۆ ئهوهی ههرچۆنیان كردووه بگهنه بهرده ڕهشهكه و ماچی بكهن، لهم پیناوهشدا هیچ گوێ بهوه نادهن كه لاشهیان بهر لاشهی پیاوانێكی نامهحرهم بكهوێت، كه دیاره ئهمهش خۆی لهخۆیدا كارێكی حهرام و نادروسته، بۆیه له پێناو جێ بهجێ كردنی سوننهتێكدا ئامادهن چهنك كارێكی گوناه وخراپ ئهنجام بدهن، وا دهزانن ئهگهر هاتوو بهرده ڕهشهكه ماچ نهكهن ئیتر حهجهكهیان یان عومرهكهیان دروست نیه و بهتاڵ دهبێتهوه، كه هیچی وانیه، چونكه ماچكردنی بهرده ڕهشهكه لای تهواوی زانایان سوننهته، ئهگهر حاجی یان عومرهكار بۆی نهكرا ماچی بكات ئهوا له بری ئهوه دهتوانێت تهنها به دهستی ئاماژهی بۆ بكات، بنهمایهكی گهورهی شهرعیشیمان ههیه كه دهڵێت : " درء المفاسد مقدم على جلب المصالح " واتا : بهركهناركردن ولادانی خراپه و مهفاسید له پێشتره له بهدهست خستنی بهرژهوهندیهكان ..

    واتا : خۆپاراستن له كهوتنه ناو فیتنه و خراپهی تێكهڵاوی ژنان و پیاوانهوه له پێشتره له ههوڵدان بۆ ماچكردنی بهرده ڕهشهكه ..

    دهبێت ئهوهش بزانین ماچكردنی بهرده ڕهشهكه و گهیشتن پێی ڕوكن و واجباتی حهج و عومره نیه، بهڵكو تهنها سونهتێكه، لهكاتی ڕوودانی لێكهوتنی ژنان وپیاوانیش حوكمی ئهو سوننهتهیش نامێنێت بگره واجبه وازی لێ بهێنرێت ..

    بهرده ڕهشهكهش خۆی لهخۆیدا نه دهتوانێت قازانج و سوود بگهیهنێت، نهدهتوانێت خراپه وزیان بهكهس بگهیهنێت، بهلگهش بۆ ئهمه ئهو ڕیوایهتهیه كه له عومهری كوڕی خهتابهوه ( خوای لێ رازی بێت ) دهگێڕێتهوه كه بهرده ڕهشهكهی ماچكرد و پاشان ووتی : و" إنِّي لأَعْلَمُ أَنَّك حَجَرٌ ، لا تَضُرُّ وَلا تَنْفَعُ " وَلَوْلا أَنِّي رَأَيْتُ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم يُقَبِّلُكَ مَا قَبَّلْتُكَ " واتا : دهزانم كه تۆ تهنها بهردێكیت، نهزیان دهگهیهنیت و نه قازانج بهخشیت، ئهگهر نهمبینایه كه پێغهمبهری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) ماچی كردوویت، ماچم نهدهكردیت.

    خوای گهورهش زاناتره ..