حوكمی لووت سمین بۆ ئافره‌تان
پۆڵێنه‌كان
Full Description
پرسیار : من كچێكی بچۆلهكهم هه‌یه ئێستا ده‌مانه‌وێت لوتی بسمین بۆ ئه‌وه‌ی لوته‌وانه‌ی تێ بكه‌ین، ئایا حوكمی لووت سیمین چیه له ئیسلامدا ؟
وه‌ڵام : سوپاس بۆ خوای گه‌وره ومیهرهبان، وه درود و صهڵات وسهلام له‌سه‌ر محمد المصطفی وئال وبهیت ویار ویاوهرانی هه‌تا هه‌تایه .
پاش گه‌ڕان و وورد بوونه‌وه له‌ووته‌ی زانایانی ئیسلام، بۆمان ڕوون بووه‌ته‌وه له‌سه‌ر لووت سمین و كونكردنی بۆ ئه‌وه‌ی لوته‌وانه‌ی تێ بكرێت، هیچ ده‌قێكی شه‌رعی نییه كه ڕێگری بكات له لووت سمین، بنه‌مایه‌كی فقهی ئیسلامیش هه‌یه ده‌ڵێت: ( الأصل فی الأشياء الإباحة ) واتا ئه‌صڵ له هه‌موو شته‌كاندا ڕێگاپێدانه، مه‌گه‌ر كاتێك ده‌قێكی شه‌رعی له قورئان یان فه‌رمووده‌ی صه‌حیح هه‌بێت ڕێگری بكات له‌و شته، بۆ نموونه خاڵ كووتین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌قێكی شه‌رعیمان هه‌یه له فه‌رمووده‌ی صه‌حیح ڕێگری ده‌كات له خاڵ كوتین ده‌ڵێین خاڵ كوتین كارێكی نادروسته چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) نه‌فرینی كردووه له‌و كه‌سه‌ی كه خاڵ ده‌كوتێت و له‌و كه‌سه‌شی خاڵی بۆ ده‌كوترێت، وه‌ك فه‌رموویه‌تی « لعن الله الواشمات والمستوشمات ... » .
به‌ڵام له‌سه‌ر لووت سمین هیچ ده‌قێكی نییه، و پێغه‌مبه‌ری خودا‌ش ( صلی الله علیه وسلم ) له فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیحدا فه‌رموویه‌تی : « إن الله أمركم بأشياء فامتثلوها ، ونهاكم عن أشياء فاجتنبوها ، وسكت لكم عن أشياء رحمة منه ، فلا تسألوا عنها » واتا : خوای گه‌وره فه‌رمانی پێ كردون به ئه‌نجامدانی هه‌ندیك كار به‌جێی بهێنن، وه ڕێگری كردوون له هه‌ندێك كاریش دوور بكه‌ونه‌وه لێی، وه به‌ڕه‌حمی خۆیشی بێده‌نگ بووه له هه‌ندێك شت ئێوه پرسیاری له‌باره‌وه مه‌كه‌ن .
واتا ئه‌و كارنه‌ی كه ده‌قێكی شه‌رعی نییه له سه‌ر واجب بوونی یان حه‌رام بوونی، ئه‌وه وه‌ك ڕه‌حمی خوای گه‌وره وایه بۆ به‌نده‌كانی و به‌بێ سڵه‌مینه‌وه دروسته و ئیتر نابێت زۆری له‌باره‌وه بووترێت وبهشوێنیدا بچیت، چونكه ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره لێی بێده‌نگ بووبیت به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر دروستی ئه‌و كاره .
ئه‌مجا ئه‌م مه‌سئه‌له‌ی گوێ سمێنه عورفی خه‌ڵكه ئه‌گه‌ر هاتوو زیانی ته‌ندروستی نه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی گوێی ده‌سمێت و ئه‌هلی ئه‌و ناوچه‌یه به‌كارێكی ئاساییان داده‌نا بۆ خۆجوانكردن و ڕازاندنه‌وه به تایبه‌تی بۆ ئافره‌تان ئه‌وه كارێكی ڕێگا پێدراوه و هیچ ناشهرعیهكی تێدا نییه، به‌ڵام پیویسته ئه‌وه بڵێین ئه‌م كاره بۆ پیاوان كارێكی نه‌شیاوه و خۆ چواندنه به ئافره‌تان كه پێغه‌مبه‌ری خوا ( صلی الله علیه وسلم ) نه‌فرینی لێ كردووه .
خوای گه‌وره‌ش زاناتره