×
پرسیارێكه له‌ لایه‌ن سایتی ( ئه‌لئیسلام وه‌ڵام و پرسیار ) وه‌ڵامی دراوه‌ته‌وه‌، وه‌ ناوه‌ڕۆكی پرسیاره‌كه‌ ئه‌مه‌یه‌:" له‌شه‌وی سی ( ٣٠ ) شه‌عبان ده‌رچووین بۆ بینینی هیلال، به‌ڵام ئاسمان هه‌ور بوو و نه‌مانتوانی بیبینین، ئایا ده‌توانین له‌رۆژی سیهه‌مینی ‌شه‌عبان به‌رۆژوو ببیین چونكه‌رۆژی گومان لێكراوه؟‌".

 

رۆژووی رۆژی گومان


 

پرسیار: له‌شه‌وی سی ( ٣٠ ) شه‌عبان ده‌رچووین بۆ بینینی هیلال، به‌ڵام ئاسمان هه‌ور بوو و نه‌مانتوانی بیبینین، ئایا ده‌توانین له‌رۆژی سیهه‌مینی ‌شه‌عبان به‌رۆژوو ببیین چونكه‌رۆژی گومان لێكراوه‌؟

وه‌ڵام: سوپاس بۆ خوا

ئه‌مه‌یه ‌كه ‌ده‌وترێت پێی رۆژی گومان ( چونكه‌ گومانی لێكراوه‌، ئایا  كۆتا رۆژی شه‌عبانه‌ یان یه‌كه‌مین رۆژی ره‌مه‌زانه‌)، وه‌به‌ڕۆژوو بوون تێیدا حه‌رامه‌ به‌به‌ڵگه‌ی فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم : " صوموا لرؤيته وأفطروا لرؤيته فإن غُبِّيَ ( أي خفي ) عليكم فأكملوا عدة شعبان ثلاثين " رواه البخاري ( 1909 ) .

واته‌: به‌رۆژوو ببن به‌بینینی هیلالی مانگی ره‌مه‌زان، وه‌رۆژوو بشكێنن به‌بینینی هیلالی مانگی شه‌وال، وه‌ئه‌گه‌ر هیلالی مانگی ره‌مه‌زان دیار نه‌بوو، ئه‌وه‌سی رۆژی مانگی شه‌عبان ته‌واو بكه‌ن.

وه‌عه‌مماری كوری یاسر ـ خوای گه‌وره ‌لێیان رازی بێت ـ فه‌رموویه‌تی: ئه‌وه‌ی به‌رۆژوو بێت له‌رۆژی گوماندا ، ئه‌وه ‌سه‌رپێچی ئه‌با القاسم ـ پێغه‌مبه‌ر ـ  كردوه‌ صلى الله عليه وسلم .  رواه الترمذي وصححه الألباني في صحيح الترمذي 553 .

وه‌حافظ ابن حجر فه‌رموویه‌تی: فه‌رمووده‌ی عه‌ممار به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر حه‌رام بوونی رۆژووی رۆژی گومان؛ چونكه ‌صه‌حابی به‌بۆچوونی خۆی قه‌سه‌ ناكات له خۆیه‌وه‌‌ ...

وه‌زانایانی لیژنه‌ی دائیمه ‌ده‌رباره‌ی رۆژی گومان فه‌رمویانه‌: سوننه‌ت به‌ڵگه‌یه ‌له‌سه‌ر حه‌رام بوونی رۆژووگرتنی. فتاوى اللجنة 10/117 .