حوكمی ڕاست كردنه‌وه‌ی نوێژخوێنان
پۆڵێنه‌كان
- ئه‌حكامه‌كانی نوێژ << نوێژ << په‌رستنه‌كان << فیقه
- ئیمام ومهئموم << نوێژ << په‌رستنه‌كان << فیقه
- فه‌تواكان << فیقه
Full Description
یه‌كسان بوونی نوێژخوێنان لای ڕاست وچه‌پی ئیمامه‌وه
ئه‌م پرسیاره ئاڕاسته‌ی شێخ صالح الفوزان كرا :
پرسیار : ئایا حوكمی ڕاست كردنه‌وه‌ی ڕیزی نوێژ چیه؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ژماره‌ی نوێژ خوێنه‌كان لای ڕاستی ئیمامه‌وه یه‌كسان بكه‌یت له‌گه‌ڵ ژماره‌ی نوێژخوێنه‌كانی لای چه‌پ ؟
وه‌ڵام : ئه‌مه‌ی جه‌نابت ئه‌یڵێت ئه‌وه ڕاستر و باشتره كه هه‌ردوو باڵێ لای ڕاست وچه‌پی ئیمام یه‌كسان بن، وا نه‌بێت كه لایه‌كیان زیاتر بێت و لاكه‌ی تریان كه‌متر بێت، ئه‌ویش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی ئه‌بو هوره‌یره ( خوای لێ ڕازی بێت ) له پێغه‌مبه‌ری خوداوه ( صلی الله علیه وسلم) ڕیوایه‌تی كردووه كه ده‌فه‌رموێت : « وسطوا إمامكم » [ رواه أبو داود في سننه ج1 /ص179] واته : ئیمامه‌كه‌تان بخه‌نه نێوه ڕاستی خۆتانه‌وه، جاباشتر و ته‌واوتر ئه‌وه‌یه كه ئیمام له‌ناوه‌ڕاستی صه‌فه‌كه‌وه بێت ....
خوای گه‌وره زانا وشاره‌زاتره.